ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) دەربارەی دوایین چالاکییەکانی گەریلا لە ناوچەی قلابانی شرناخ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە گەریلاکان لە 3 قۆڵەوە هێرشیان کردووەتە سەر سەربازانی سوپای تورکیای داگیرکەر و لە ئەنجامدا 10 سەرباز کوژراون.
دەقی ڕاگەیەنراوی هەپەگە:
(ڕۆژی 24ی تشرینی دووەم\3ی سەرماوەز لەنێوان کاتژمێر 8:30 و 9:30دا، هێزەکانمان لە 3 قۆڵەوە لە ناوچەی قلابان-ی شرناخ دژی گردی ڕادار، کێلکا سنوور و سەربازگەی شڤان چالاکییەکیان ئەنجام دا. گورزی تووند لە سەنگەر و پەناگەکانی سەر گردی ڕادار، کێلکا سنوور و سەربازگەی شڤان درا. ئەوەندەی ڕوون بووەتەوە 10 سەربازی دوژمن کوژراون و زۆری دیکەش بریندار بوون. سوپای تورکیای داگیرکەر دوای چالاکییەکە بە تانک، ئۆبوس، هاوەن و فڕۆکەی جەنگی بۆمبارانی ناوچەی چالاکییەکەی کرد. به و هۆیەوە 2 هەڤاڵمان شەهید بوون. زانیاریی دەربارەی ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان دواتر بە ڕای گشتی ڕادەگەیەنین.)[1]
#28-11-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,988 جار هاتیە دیتن