زیاتر لە ملیارێک دینار بۆ دابینکردنی نەوت تەرخاندەکرێت
📊 ئامار و راپرسی
دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
بەڕێوەبەری پەروەردەی
هەولێرهەولێر رایدەگەیەنێت: ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕی یەک ملیار و 400 ملیۆن دیناری بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ خوێندگەکانی سنوری هەولێر تەرخانکردووە، دەشڵێت: ماوەی دوو ڕۆژە نەوت دابەشکردن لە خوێندنگەکان دەستی پێکردووە.
بەشدار عەبدولخاڵق، بەڕێوەبەری پەروەردەی هەولێر بەدواڕۆژی راگەیاند: سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕی یەک ملیار و 400 ملیۆن دیناری بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ خوێندگەکانی سنوری پەروەردەکانی هەولێر تەرخان کردووە.
وتیشی: به و بودجەیەی ئەنجومەنی وەزیران تەرخانی کردووە نەوت لە بازاڕەکان دەکڕین و ماوەی دوو ڕۆژیشە دابەشکردنی نەوت بەسەر پەروەردەکانی
شەقلاوەشەقلاوە،
رواندزرواندز،
سۆرانسۆران و مێرگەسۆر و کەلەک دەستی پێکردووە و لە ماوەی ئه و دوو رۆژە 175 هەزار لیتر نەوت دابەشکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: لە ساڵانی رابردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم نەوتی بۆ پەروەردەکان دابین دەکرد، بەڵام ئەمساڵ نەیتوانی نەوت بۆ خوێندگەکان دابین بکات، هەر بۆیە ئەنجومەنی وەزیران ئەمساڵ ئەم بودجەیەی تەرخان کردووە کە پارەکە بە دوو قۆناغ خەرج دەکرێت لەقۆناخی یەکەم 40%ی پارەکە دراوە و رۆژانە پرۆسەی نەوت دابەشکردنەکە بەسەر پەروەردە و خوێندگەکان بەردەوامە.
[1]
30-11-201830-11-2018