باکووری کوردستان
- لە 10 گەڕەک و دێ و لادێی ناوچەکانی لیجە، هێنێ و کاراز باری نائاسایی ڕاگەیاندرا و هەموو جۆرە هاتووچۆیەک لە هاووڵاتییان قەدەغە کرا. ئەو قەدەغەکارییە لە کاتژمێر 06:00ی ئەم بەیانییەوە ڕاگەیاندراوە. پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە
ئامەدئامەد لەبارەی ئەو قەدەغەکارییەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، قەدەغەکارییەکە بەپێی یاسای ژمارەی 5442ی ئیدارەی شارەکان لە 10 گەڕەک، دێ و دلاێ و مەزرای ناوچەکانی لیجە، هێنێ و کاراز ڕاگەیاندراوە. پێش ئەوەی باری نائاسایی و قەدەغەکارییەکە ڕابگەیەنرێت، سوپای تورک لەو ناوچەیەدا ئامادەکاریی کردووە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی.
[4]
- پارتی دیموکراتی گەلان (
هەدەپەهەدەپە)، لەگەڵ حەوت پارت و کۆمەڵەی سیاسی باکووری کوردستان گەیشتووەتە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی پێکەوە بەشداری لە هەڵبژاردنە خۆجێیەکانی باکووری کوردستان و تورکیادا بکەن.
[2]
- پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورک لە شاری ئامەد هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و لەو هەڵکوتانەیاندا 10 کەسیان دەستگیرکرد، کە 6 کەسیان منداڵن. کەسە دەستگیرکراوەکان لەلایەن پۆلیسەکانەوە براون بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئامەد.
[4]
- گروپێک چەتەی چەکدار، کە خۆیان بە ناوی ئێمە دەوڵەتین دەناسێنن لە ناوچەی قرەقەلیی
وانوان و گوندەکاندیدا هەڕەشە لە هاووڵاتییان دەکەن، کە نابێت دەنگ بە هەدەپە بدەن. گروپێکی تریش بە ناوی تیمی تۆڵە نامەی هەڕەشیان بۆ بەڕێوەبەرانی هەدەپە ناردووە.
[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- جەلیل بالای بەڕێوبەری گشتی قەیرانەکانی پارێزگای
کرماشانکرماشان ڕایگەیاندوە: ئەمڕۆ لەسەرانسەری پارێزگا بەهۆی بومەلەرزەکانی دوای بومەلەرزە بەهێزەکەی دوێنێ کەپلەکەی 5،9 پلەی ڕێختەربووە، تاقیکردنەوەی خوێندنگاکانی لەدەوامی بەیانی و دوای نیوەڕۆدا ڕاگرتووە.
[3]
- ماڵپەڕی شهدای ناجا لە هەواڵێکدا باسی لە کوژرانی یەکێک لە مەئموورانی هێزە ئینتزامییەکانی خۆی بە ناوی مەیسم نژادوەلی لە سنووری شاری
ورمێورمێ کرد.
[6]
-
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد بە ناوی هێدی تەمەن 25ساڵ خەڵکی گوندی گۆیجکەدەری شاری
مەهابادمەهاباد بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی بێتووشی شاری
سەردەشتسەردەشت گیانی لە دەست دا.
[6]
- بەشێکی بەرچاوی لە شتومەکی کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد لە سنووری نەوسوود لە لایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە دەستی بەسەر داگیرا. یەکێک لەو کۆڵبەرانە کە شتومەکەکەی لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە دەستی بەسەر داگیرابوو، بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: هێزە نیزامییەکان پاش دەسبەسەردا گرتن و ڕاگواستنی کەلوپەلی کاسبکاران و کۆڵبەران بۆ پایگا، شتومەکەکانیان ئاگر تێبەردا.
[6]
- دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ئارام ئەدوایی و بورهان ئەدوائیان خەڵکی گوندی سلێن لە بەخشی هەورامانی
سەوڵاواسەوڵاوا دەسبەسەر کردووە.
[6]
باشووری کوردستان
- تەرمی گەریلا مەدینە چەتین ناسراو بە هاڤین نسێبین، بە دروشمی شەهید نامرێ لە مەزارگەی شەهید محەمەد قەرەسونگول لە بناری
قەندیلقەندیل بەخاکسپێردرا.
[5]
تەرمی گەریلایەکی یەژاستار لە قەندیل بەخاکسپێردرا
- ماوەی چەند ڕۆژێکە فڕۆکەیەکی هەواڵگری سوپای تورکیا لە سنوری شارۆچکەی ئامێدی کەوتووەتە خوارەوە، میتی تورکیاش لە بارەگای شیلادزێ 40 هەزار دولاری وەکو خەڵات دیاریکردووە بۆ هەر کەسێک کامێرای نێو فڕۆکەکە بدۆزێتەوە.
[1]
- لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لوقمان عەبدولقادر، سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارنی
هەڵەبجەهەڵەبجە، وردەکاری دۆزینەوەی منداڵێکی بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئاشکراکرد و وتی: ئه و منداڵە ونبووەی هەڵەبجە ناوی (محەمەد ئەمین)ە و لە شاری قوم لە ئێران نیشتەجێ بووە، خوێندنی تەواوکردووە و هاوسەرگیری کردووە و ئه و کاتەی لە ئێران لە خێزانەکەی دابڕاوە تەمەنی حەوت مانگ بووە.
[1]
- بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزە لە شارۆچکەی
ئامێدیئامێدی ڕایگەیاند: بەهۆی بەفربارینەوە ڕێگەی هاتوچۆ لە شارەدێی شێلادزێ و دێرەلۆک بۆ سەنتەری قەزاکە نەماوە.
[1]
- بەرپرسی میحوەری پردێی هێزی پێشمەرگە ڕایگەیاند، هێزێکی زۆری ئەمریکی چووەتە سەربازگەی K1ی
کەرکوککەرکوک و داوایانکردووە سەربازگەکەیان پێبدرێت.
[2]
- لە 24 کاژێری ڕابردوودا 21 سانتیمەتر بەفر لە
کانی ماسێکانی ماسێ باریوە، بەفربارین ئێستاش بەردەوامە و چاوەڕێ دەکەین تاوەکو چوارشەممە 40 سانتیمەتری دیکەش بەفر ببارێت.
[2]
- چالاکییەکانی مانگرتن لە خواردن بۆ شکاندنی گۆشەگیریی سەر
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری
پەکەکەپەکەکە لە
شەنگالشەنگال، بە سەردانی چین و توێژە جیاوازەکان بۆلای مانگرتووان بەردەوامە.
[5]
- بەرپرسێکی یەکێتی مامۆستایان هۆشداری دەدات لەوەی ناڕەزایی ئێستای مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ ڕووداوی دیکە سەرنەکێشێت و داوا دەکات پەلە لەپێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم بکرێت و پاشەکەوتی مووچە نەمێنێت.
[1]
- 3 ئەندامی کۆمەڵەی گەنجانی وەڵاتپارێز بەناوەکانی ئارام قادر عەزیز، ڕێژوان عەمەر و هۆزان عەلی لە کاتی بڵاوکردنەوەی کتێبەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە لایەن ئاسایشی
سلێمانیسلێمانی دەستگیر کران.
[4][5]
- ئەمڕۆ، لە بارەگای حزبی شیوعی کوردستان، لە شارۆچکەی
خورماتووخورماتووی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، هەر یەک لە حزبی شیوعی و تەڤگەری ئازادیی و یەکێتی نیشتیمانی و بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی و بێ ئامادەبوونی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان- عێراق، کۆبونەوەی مانگانەی حزبە کوردستانیەکانیان ئەنجامدا. بە پێی زانیاریییەکانی ڕۆژنیوز، کۆبونەوەی حیزبە سیاسیەکانی خورماتوو، تایبەت بوو بەدوو خاڵ، یەکەمیان پۆستە ئیدارییەکان و دووەەمیان بەزۆر سەپاندنی باج و سەرانە بەسەر هاوڵاتیانی کوردی لە خورماتوو، دوای نزیکەی کاتژمێر و نیوێک کۆبوونەوە، حزبەکان گەیشتنە ئه و بڕیارەی ئه و پۆستانەی بە کورد دراوە پڕ بکرێنەوە.
[5]
- تەڤگەری ئازادیی لەسەر بڕیاری داخستنی بارەگاکانی، لەڕێگای دادنووسی
هەولێرهەولێر-ەوە هۆشدارییەکی ئاراستەی حکومەت کرد، بۆ ئەوەی بە بڕیارەکەیدا بچێتەوە، ئەگەریش لەماوەی 15 ڕۆژدا حکومەت بەدەم هۆشدارییەکەی تەڤگەرەوە نەچێت، ئەوا لە دادگای ئیداریی هەولێر سکاڵای لەسەر تۆمار دەکەن.
[5]
رۆژئاوای کوردستان
- هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەدەسە) لە بەیاننامەیەکدا ئەوەیان ئاشکراکردووە، هێزەکانیان دوو تیرۆرستی
داعشداعشیان دەستگیرکردووە کە بە ڕەگەز ئەمریکیین.
[3]
-
شەڕڤانشەڕڤانانی قەسەدە لە شارۆچکەی سوسە لە پارێزگای دێرەزۆر سەدان هاووڵاتییان لە دەست چەتەکانی داعش ڕزگارکرد، کە چەتەکانی ئەو هاووڵاتییانەیان وەک قەڵغانی زیندوو بەکاردەهێنا. زۆربەی هاووڵاتییە ڕزگارکراوەکان ژن و منداڵن. هاووڵاتییە ڕزگارکراوەکان گواستراونەتەوە بۆ ناوچە ئارامەکان.
[4]