چەند قوربانییەکەی تەقینەوەکەی ئەمڕۆی منبج
باکووری کوردستان
- جەمیلە توورهالی باڵساک پارێزەری
لەیلا گیوڤەنلەیلا گیوڤەن ڕایگەیاند، لەیلا گیوڤەن ناوتوانێت بخوێنێتەوە. کێشەی بینین وتەرکیزی بۆدروستبووە. وەک جاران ناتوانێت بجوڵێتەوە.
[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لەشەوی ڕابردووەوە هەتا بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزە سێ ناوچەی جیاواز لە پارێزگای
کرماشانکرماشان لەڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاندووە.
[2]
دوو کۆڵبەری دیکە بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بوونە قوربانی
- شەوی ڕابردوو، ژمارەیەک لە
کۆڵبەرکۆڵبەرانی کورد لە ناوچەی قوتووری شاری خۆی، دەکەونە بۆسەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی و لەو پەیوەندییەدا، کۆڵبەرێکی گیانی لە دەستداو کۆڵبەرێکی دیکە بە سەختی بریندار بوو. شوناسی ئەو دوو کۆڵبەرە کوردە بە ناوەکانی عەبدوڵلا یووسفی کوژرا و، و ئیحسان خالیدی بریندار، خەڵکی گوندی ڕازی ناوچەی قوتوور ڕاگەیاندراوە.
[3]
- سپای پاسداران چەکوچۆڵی قورس و کەرەستەی شەڕ لە ڕێگای
ورمێورمێ –
مەهابادمەهابادەوە بەرەو ناوچە سنوورییەکانی کوردستان ڕەوانە دەکات.
[3]
- هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردووە سەر گوندی نگڵ سەر بە شاری سنە و دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ئیدریس محەممەدی و ئاوات کەریمییان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە.
[3]
باشووری کوردستان
- درەنگانی شەوی رابردوو، بەهۆی تەقەکردنی هەڕەمەکییەوە شەڕ لەنێوان گروپێکی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی و دژەتیرۆری عێراق لەنێو نەخۆشخانەی گشتیی
کەرکوککەرکوک دروستبوو، پاشان دژەتیرۆر چەکدارەکانی حەشدی چەککرد.
[1]
- لەسەر سکاڵایەکی مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق. ڕۆژنامەنووس
ڕێبوار کاکەییڕێبوار کاکەیی بەرپرسی نوسینگەی هەولێری کەناڵی 'ئێن ئاڕ تی' لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیرکرا.
[5]
- ئاگرێک لە کەمپی هەرشەم لە نزیک
بەحرکەبەحرکەی
هەولێرهەولێر کەوتەوە و بەرگری شارستانیش دەڵێت: هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە شۆرتی کارەبا بووە، بەهۆیەوە 12 ماڵ سووتان و زیانی گیانیی لێنەکەوتەوە.
[1]
- دووەمین فێستیڤاڵی ڕۆشنبیری و هونەری لە هۆڵی چالاکیی قوتابخانەکان لە شاری کەرکوک بەڕێوەچوو. فێستیڤاڵەکە بە کردنەوەی پێشانگەیەکی وێنەیی دەستی پێکرد کە لە لایەن فێرخوازانی پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی بەغدا کێشرابوون.
[5]
- ژمارەیەک لە دەرچووانی بەشی یاسا لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، لە بەرامبەر وەرنەگرتنیان وەک ئەندام لە سەندیکای پارێزەرانی کوردستان، گردبووەنەوەیەکیان ئەنجامدا، تێیدا ڕیانگەیاند، ئەگەر وەڵامیان نەدانەوە سکاڵا تۆمارەکەن.
[5]
- کارمەندانی خۆبەخشی تەندروستی لە سنوری ئیدارەی راپەڕین لەبەردەم بەڕێوبەرایەتی تەندروستی راپەڕین گردبوونەوە بۆ داواکردنی دامەزراندنیان.
[1]
- بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە لە
وەزارەتی رۆشنبیریوەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، دوا مۆڵەت بە 32 کەناڵی ئاسمانی و لۆکاڵی دەدرێت، ئەگەر تا کۆتایی ئەم مانگە مۆڵەتەکانیان نوێنەکەنەوە و رسومات نەدەن پەخشەکانیان رادەگیردرێت.
[6]
رۆژئاوای کوردستان
- لە نێو خواردنگەیەکی
منبجمنبج تەقینەوەیەکی بەهێز روویدا، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان زۆرتر لە 10 کەس کوژراون چەند کەسێکی دیکەش بریندارن. لەنێو کوژراوەکاندا چەند سەربازێکی ئەمریکی هەن.
[7] هەندێک سەرچاوە باس لە کوژرانی سەربازی فەڕەنسیش دەکەن،
داعشداعش بەرپرسیارێتیی تەقینەوەکەی راگەیاند.
[8]
- ئەنجومەنی سوریای دیموکرات دروستکردنی ناوچەی ئارام لەسوریا رەتدەکاتەوە و رایگەیاند، ئەگەر تورکیا هەوڵ بدات بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام لە رۆژئاوای کوردستان ئەوا داگیرکاریە.
[6]
دەرەوەی کوردستان
- باڵیۆزی تورکیا لە بەریتانیا هەڕەشەی له و سەندیکایانە کرد کە پشتگیری لە کوردان دەکەن. لە بەرانبەردا سەرۆکی 14 سەندیکای بەریتانی وەڵامی هەڕەشەکانیان دایەوە و گوتیان: (بەردەوام لەپشت کوردان دەبین).
[4]
- مانگرتن لە خواردن، کە لە شاری ستراسبۆرگ لەپێناو هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان بەڕێوەدەچێت، لە ڕۆژی 31هەمدا بەردەوامە، هاوکات لە بەردەم پەرلەمانی ئەوروپا بە سەدان هاوڵاتی دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان گربوونەوە.
[5]