لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 30-01-2019
باشووری کوردستان
- سەنتەری راگەياندنی ئەمنی، ئەمڕۆ رايگەياند: مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرايەتی هەواڵگری و دژەتيرۆری سەر بە هەواڵگری و لێکۆڵينەوەی فيدراڵی لە
کەرکوککەرکوک مەفرەزەيەکی چوار کەسيی
داعشداعشيان دەسگيرکردوە کە يەکێکيان ژنە.
[1][2]
- بڕیاربوو کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕی ئەمڕۆ، بەرەی نیشتمانیی دژی داگیرکاریی لە باخچەی نالیی شاری
سلێمانیسلێمانی، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی بۆ پشتیوانیی ڕاپەڕینەکەی ڕۆژی 26ی ئەم مانگەی خەڵکی شارەدێی
شیلادزێشیلادزێ و دەوروبەری دژ بە بارەگاکانی سوپای تورک ئەنجام بدەن، بەڵام هێزێکی ئاسایش لە باخچەکە کۆکراونەتەوە و ڕێگرییان لە ئەنجامدانی کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکە کرد.
[3]
- هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق رێککەوتن لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی دەستی تیرۆر.
[1]
- بەئامادەبوونی بنەماڵەی شەهیدان و کۆمێتەی خانەوادەی شەهیدانی
پەکەکەپەکەکە لە باشووری کوردستان و هەروەها
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانتەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و نوێنەرایەتیی کەمپی شەهید ڕۆستەم جودی، پرسەی گەریلای شەهید عەبدولباس ئەحمەد لە شارۆچکەی چوارقوڕنە بەڕێوەچوو.
[4]
سۆران مەراسیمێک بۆ چوارەمین ساڵیادی ئازادکردنی کۆبانێ بەڕێوەچوو
- لە شاری سۆران مەراسیمێکی تایبەت بە بۆنەی ساڵیادی ئازادکردنی
کۆبانێکۆبانێی رۆژئاوای کوردستان ئەنجامدرا و هەر لە مەراسیمەکەدا یادی یەکەم شەهیدی پێشمەرگە زێڕەڤان ئەکرەم لە کۆبانێی رۆژئاوایی کوردستان کرایەوە.
[4]
- راگەیاندنی نەخۆشخانەی لەدایکبون و منداڵانی شارۆچکەی
سۆرانسۆران رایگەیاندوە: شەوی رابردوو ژنێکی دووگیان سەردانی نەخۆشخانەی کردووە بەمەبەستی دەرهێنانی کۆرپەکەی لە سکی، کاتێک منداڵەکە لەدایک دەبێت دەردەکەوێت کە شێوەی منداڵەکە وەک ماسی وایە و تەنها یەک قاچیشی هەیە. ئاماژە بەوەشکراوە: منداڵەکە بە شێوەیەکی سروشتی لەدایکبووە و دوای یەک کاتژمێر مانەوە هەر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
[1]
- بەڕێوەبەری رێگا وبانی
کۆیەکۆیە رایگەیاند، هاتووچۆی ئۆتۆمبێل بە رێگای
سماقوڵیسماقوڵیدا ئاسایی بووەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە دوو رۆژی رابردوودا بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاوی بەنداوی جەلی ئاستەنگ بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لەو رێگایەدا دروست ببوو.
[2]
- فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورک بۆردومانی دەوروبەری ئاوی زێ-ی ناوچەی زێ و گردی هەقاریی سەر بە ناوچەی مەتینان-یان کرد لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.
[4]
- کۆمەڵێک لە ژنانی وارگەی شەهید ڕۆستەم جوودی لە مەخموور، دژی گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەمڕۆ لە بەردەم نوێنەرایەتیی
نەتەوە یەکگرتووەکاننەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری هەولێر دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد.
[4]
- بەرێوەبەری گومرگی کەرکوک –
هەولێرهەولێر و ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی گومرکەکە لە لایەن دەستەی دەستپاکی عێراقەوە بە تۆمەتی کەمکردنەوەی باج بۆ ئامێری کشتوکاڵی دەستگیرکران.
[3]
دەرەوەی کوردستان
- باڵیۆزی عێراق لە هۆڵەندا بەهۆی دانانی
ئاڵای کوردستانئاڵای کوردستان لەنێو هۆڵی کۆنفرانس، بەشداری لە کۆنفرانسی هاوبەشی خۆراک و کشتوکاڵی نێوان عێراق و هۆڵەندای نەکرد.
[2]
- جۆن کەنەدی، سیناتۆری ئەمریکا رەشنووسی یاسایەکی پێشکەشی کۆنگرێسی وڵاتەکەی کردووە، جەخت لە سەر بەکارهێنانی هێز لەپێناو پاراستنی کوردانی رۆژئاوای کوردستان دەکاتەوە، ئەوەش بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
[2]
-لە لێدوانێکی پۆلیسی ئەڵمانیا، کە بۆ ئاژانسە ئەڵمانییەکانی داوە هاتووە، دوای یەک مانگ چاودێری پۆلیس، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری شلسویگ-هۆڵشتاین، سێ کەس پێش پێکانی ئامانجەکەیان، دەستگیر کراون. هەروەها ئەوەش هاتووە کە دوانیان تەمەنیان 23 ساڵە بەناوەکانی شاهین و هێرش (کوردی باشوورن)، سێیەمیشیان تەمەنی 36 ساڵە، هاوکات ئەوەش ڕاگەیاندراوە، کە سەربە گرووپە ئیسلامییەکانن.
[3]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان