بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری گەورە و کەسایەتی ناسراوی گەلەکەمان فەریقی یەکەم #کەمال موفتی# وەزیری پێشووتری #پێشمەرگە#ی حکومەتی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی سەربازی و دۆستی دیرینی (#مام جەلال#) و مامی دڵسۆز و هاوکاری پەرۆشی خودی خۆمم بیست.
فەریق کەمال موفتی بەشێکی زۆری ژیانی خۆی تەرخانکردبوو بۆ خزمەتکردنی کوردایەتی و هێزی پێشمەرگە و دامەزراندنی کۆلێژی سەربازی و ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
بەم بۆنە خەمبارەوە گەرمترین پرسە و سەرخۆشی خۆمام ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکار و هاوڕێکانی فەریق کەمال دەکەم، داوام لە خودای گەورە ئەوەیە کە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری هەموو لایەک بدات.
د. #بەرهەم ساڵح#
سەرۆک کۆماری عێراق
#01-12-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,842 جار هاتیە دیتن