زۆر بەداخەوە ئەمڕۆ دەستێکی چەپەڵ و ترسنۆکی دژ بە مرۆڤایەتی، هێرشی کردە سەر کاکە د. کمال ئەحمەد، مامۆستای زانکۆ و پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری، پزیشکێکی دڵسۆز، کارامە و خزمەتگوزار بۆ نەخۆش، وێڕای سەرکۆنەی توندی ئه و تاوانە، داوا لە وەزارەتی ناوەخۆ و دەزگا باڵاکانی ئاسایش لە هەرێمی کوردستان دەکەین هەرچی زووە تاوانبار دەسگیربکەن و بیدەنە دەستی دادگا و سزای دادپەروەرانە بدرێت، هاوکات داواکاریمان لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت دووپاتدەکەینەوە بە پێویستی پاراستنی گیانی پزیشکان و ڕێزگرتنیان وەک سەرمایەیەکی نیشتمانی و نەتەوەیی گرنگ، سەلامەتی بۆ کاک د.کمال و نەفرەت لە دەستدرێژی کارانی سەر پزیشک و کارمەندانی تەندروستی.
#03-12-2018#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,835 جار هاتیە دیتن