100 هەزار دۆلار بۆ گەڕاندنەوەی هێز بۆ قاچەکانی هاوکار کۆکرایەوە
ئەمڕۆ لە شاری
دەربەندیخاندەربەندیخان ئەنجامی کەمپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ نەشتەرگەریی بۆ قاچەکانی هاوکار فاتح راگەیێندرا، کە زیاتر لە 100 هەزار دۆلارە.
مەلا عەباس ساڵح، یەکێک سەرپەرشتیارانی کەمپەینی گەڕاندنەوەی هێز بۆ قاچەکانی هاوکار بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ بڕی ئەو پارەیەیان ئاشکراکرد کە لە کەمپەینەکەدا کۆکراوەتەوە و بریتییە لە 100 هەزار و 200 دۆلار (10 دەفتەر و 200 دۆلار).
پێشتر کەمپەینەکە رایگەیاندبوو، بۆ چارەسەری قاچەکانی هاوکار فاتح پێویستییان بە نزیکەی 120 هەزار دۆلارە، بەو پێیەش هێشتا نزیکەی 20 هەزار دۆلاری دیکەی پێویستە (دوو دەفتەر دۆلار).
مەلا عەباس ساڵح دەڵێت، هەرچەندە ئەوان کۆتایی کەمپەینەکەیان راگەیاندووە بەڵام هێشتا خەڵک دەتوانن هاوکاریی بۆ ئەو گەنجە بنێرن.
هاوکار فاتح دانیشتووی شارۆچکەی دەربەندیخانە، سێ ساڵ پێش ئێستا لە رووداوێکی هاتووچۆدا قاچەکانی لەدەستدا. مانگی رابردوو برایەکی دیکەی لەڕێگەی چوون بۆ ئەوروپا تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو، لە ئەنجامدا گیانیلەدەستدا، ئەوەش وایکرد خەڵکی شارەکە کەمپەینێک بۆ چارەسەری قاچەکانی هاوکار رابگەیێنن.
بەرنامەی بەرپرسیاری تەلەڤزیۆنی رووداو کە شەهیان تەحسین پێشکەشیدەکات و سیداد لەشکری پرۆدیوسەریێتی، رۆژی 22-11-2018 بەرنامەیەکی تەرخانکرد بە کەمپەینەکە و پەیامی هاوکار فاتح و سەرپەرشتیارانی کەمپەینەکەی بە خەڵکی کوردستان و دەرەوەش گەیاند.
[1]
04-12-201804-12-2018