مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ کۆچیی دوایی د. جەمال نەبەز پرسەنا...
بۆ بنەماڵەی کۆچکردوو پرۆفیسۆر دکتۆر
جەمال نەبەزجەمال نەبەز
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پرۆفیسۆر دکتۆر جەمال نەبەزمان پێگەیشت، بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان رادەگەیەنین و هیواخوازین پەروەردگار گیانی دکتۆر جەمال نەبەز بەبەهەشتی بەرینی شاد بکات.
پرۆفیسۆر دکتۆر جەمال نەبەز بیرمەندێکی نەتەوەیی، زمانزان، رۆژنامەنوس، نوسەر و وەرگێڕێکی گەورەی کورد بوو، لەرێی چەندین سیمیناری زانستی و سیاسیەوە لەئەوروپا هەوڵی ناساندنی مێژوو و شۆڕش و قوربانیدانی گەلی کوردستانی داوە.
لەدەستدانی پرۆفیسۆر دکتۆر جەمال نەبەز داخێکی گەورەیە بۆ گەلەکەمان، هیوادارین ئەمە دوا ناخۆشی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان بێت و رۆحی کۆچکردووش بۆ هەمیشە شاد بێت.
راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی
08-12-201808-12-2018