بۆ کەسوکاری خوالێخۆشبوو پڕۆفیسۆر د. #جەمال نەبەز# نوسەر و بیرمەندی کورد
ئەمڕۆ هەواڵی ماڵئاوایی پڕۆفیسۆر د.جەمال نەبەز-مان پێگەیشت ئەم کۆسپە لە دڵەوە غەمگینی کردین و لەدەستدانی ئەو نوسەر و بیرمەندەش خەسارەتێکی گەورەیە بۆ گەلەکەمان و بواری ڕوناکبیریی گەلی کورد , پڕۆفیسۆر د.جەمال نەبەز بیرمەندێکی نەتەوەیی و ڕۆژنامە نووس و نوسەرێکی لێهاتوو بووە و هەمیشە لە هەوڵدا بووە بۆ ناساندنی مێژوو و قوربانیدانی گەلی کورد بە جیهان , داواکارم لە خودای گەورە ڕۆحی د.جەمال نەبەز بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و دوا ناخۆشی بنەماڵە تێکۆشەرەکەشتان بێت
انا لله و انا الیە ڕاجعون
رەهبەر سەید برایم
لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندنی ی.ن.ک
#08-12-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,975 gånger