بەداخ و پەژارە و دڵتەنگییەکی زۆرەوە جارێکیتر یەکێک لە هونەرمەند و دەرهێنەرە بەتواناکانی کورد کاکە #ڕەحیمی زەبیحی# و کاکە کەیوانی برای بەهۆی ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆوە بۆ دواجار ماڵئاواییان لێکردین , گیانلەدەستدانی ئەم سینەماکار و دەرهێنەرە بەتوانایەی کورد لە بوارەکانی دەرهێنان و نووسینی شانۆنامە و ڕۆڵبینین و بەرهەمە شانۆییەکاندا چەندین خەڵاتی وەرگرتووە کۆسپێکی دیکەیە بەر هونەری سینەما و شانۆی کورد دەکەوێت , بۆ ئەم بۆنە خەمناکە سەرەخۆشی لە خۆمان و تەواوی گەلی کورد و هونەرمەندان و هونەر دۆست و سینەماکاران دەکەین هیوا خوازین ڕۆحی کاکە ڕەحیمی زەبیحی و براکەی بە بەهەشتی بەرین شادبکات
انا لله و انا الیە ڕاجعون
رەهبەر سەید برایم
لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندنی ی.ن.ک
#08-12-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,388 جار هاتیە دیتن