پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,857
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,718
ڤیدیۆ 1,232
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
دەربارەی کوردستانی سوور؛ کوردستانی سوور چۆن لە بەین برا؟
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دەربارەی کوردستانی سوور؛ کوردستانی سوور چۆن لە بەین برا؟

دەربارەی کوردستانی سوور؛ کوردستانی سوور چۆن لە بەین برا؟
دکتۆر #جەبار قادر#
کوردستانی سوور یا کانتۆنی کوردستان (بە ڕووسی ئویەزد) یەکەیەکی کارگێڕی و ئەتنیکی بوو لە ئازربایجانی سۆڤیەتی لە ساڵانی 1923 – 1929. ئەم هەرێمە ناوچەیەکی فراوانی لەسەر سنوورەکانی ئازربایجان و ئەرمینیا (ئەرمەنستان) گرتبووە خۆ و نەگۆڕنە – قەرەباخی لە ئەرمینیا جودا دەکردەوە.
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە لە ساڵی 1921 بۆ یەکەمین جار ئەو هەرێمە بە کوردستان نێوبراوە. لە 16 تەمموزی 1923 بە بڕیاری سەرۆکایەتی کۆمیتەی جێبەجێکاری ناوەندی کۆماری ئازربایجان ئەم هەرێمە پێکهێنرا.
کۆمیتەی ناوبراو دەبوایە بۆ چوار جار لە 1922-1923 کۆببێتەوە تا لەسەر پرسی کوردستانی سور بڕیار بدات. لەنێو ئەنداماندا ناکۆکی لەسەر سنوورەکانی هەرێمەکە لە ئارادا بوو. لە کۆتاییدا هەرێمی کوردستان لەم ناوچانە پێکهات: کەرەکیشڵاک (قەرەقیشڵاغ) ، کەلبەجار، کوباتلی (قوبادلی) ، کوتورلی (قوتورلی) ، کوردگاجی (کوردحاجی) و مورادخانلی. لە کۆتاییدا هەموو هەرێمەکە کرا چوار ناوچە کە: کەلبەجار، لاچین، قوبادلی و زەنگلیان بوون. پایتەختی هەرێمی کوردستان لاچین بوو. لاچین تا ئەو ساڵە بریتی بوو لە ئاواییەک بە ئەبدالیار ناسرا بوو.
بە بۆچوونی توێژەری ئەرمەنی داڤید بابایان ئەمە بۆ ئەوە کرا ڕێژەی کورد لە کوردستانی سور لە 100% کەم بکرێتەوە بۆ 73% دانیشتووان.
قەوارەیەکی سیاسی لەسەر خاکی ئازربایجان کە سەد دەر سەدی دانیشتووانی کورد بن مایەی نیگەرانی بوو بۆ کاربەدەستانی وڵات.
بەهۆی ئەوەی لە کوردستانی سوردا هیچ باڵەخانەیەکی گونجاو نەبوو بۆ ڕاپەڕاندنی کاروباری دەوڵەتی، بۆیە ناوەندی هەموو دام و دەزگا فەرمییەکانی هەرێمەکە لە شاری شوشێ بوون. ئەوەی هەر ئەو دەمە مایەی پرسیار لای زۆر کەس لکاندنی ناوچەی قوبادلی بوو بە هەرێمی کوردستانەوە، چونکە 98، 9% دانیشتووانی ئازەری بوون و 1% تریشی ئەرمەن بوون، واتا هیچ کوردی لێ نەدەژیا. یەکەکانی دیکەی هەرێمەکە ڕێژەی کورد تیاندا نزیکی سەد دەر سەد بوو و بەم شیوەیە بوو: کەرەکیشڵاک 99، 7%، کەلبەجار 99، 8%، قوتورلی 99، 9%، کوردحاجی 98، 6% و مورادخانلی 98، 2% دانیشتووانیان کورد بوون.
ئەوان بیریان دوور دەڕۆیشت و دەیانزانی ئەمە ڕۆژێک دێت ببێتە بەردی بناغەی کۆمارێکی کوردی یا دەوڵەتێکی کوردی سەربەخۆ.
هەر بە پێی ئەو نووسەرە ئەرمەنییە ناونانی ئەم یەکەیە بە کوردستان ترسێکی گەورەی خستبووە دڵییانەوە، چونکە ناوی هەرێمەکە لەگەڵ ناوی ئەتنیکی کوردا یەکی دەگرتەوە، لە کاتێکدا هیچ هەرێمێکی دیکە لە ئازربایجان لەسەر بنەمای ئەتنیکی نێوی نەنرابوو.
کاتێک نووسەران باس لە هۆ و هۆکاری دامەزراندنی کوردستانی سور دەکەن، دید و بۆچوونی ناکۆک و سەیر و سەمەرە دەخەنە ڕوو.
بۆ نووسەرانی ئەرمەن ئەمە هەوڵێکی ئازەرییەکان بوو بۆ بەکارهێنانی کورد لە دژی ئەرمەن و دابڕاندنی هەرێمی نەگۆڕنە – قەرەباخ لە ئەرمەنستان.
لە هەمان کاتدا هەوڵی مۆسکۆ بوو بۆ لەنێوبردنی دوا پێگەی سەربەخۆیی ئەرمەن لە ناوچە چیاییەکانی باشووری کەفکاز. بۆ ئازەرییەکانیش کوردستانی سور ئامێرێک بوو بە دەست مۆسکۆوە بۆ ئەوەی ئازەرییەکان ناچار بکات گوێڕایەڵ و ملکەچی بن لە بوارەکانی نەوت و پەیوەندی لەگەڵ تورکیا و جیهانی تورکیدا.
ئەوەی کە کوردستانی سور 85 % سەرچاوە ئاوییەکانی ئازربایجانیشی گرتبووە خۆ، هۆیەکی دیکەی مەترسی و نیگەرانی دەسەڵاتدارانی ئازەرب بوو لەم هەرێمە. بۆ مۆسکۆش دەبوایە کوردستانی سور ڕێگر بێت لە بەریەککەوتنی ئازەری و ئەرمەنەکان، دەروازەیەکیش بێت بۆ گەیاندنی پەیامی شۆڕشی ئوکتۆبەر و کۆمۆنیزم بە کوردانی ڕۆژهەڵاتی نزیک.
بێدەنگی مۆسکۆ لە بەرانبەر هەڵوەشاندنەوەی کوردستانی سور پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە جێگیربوونی دەسەڵاتی ڕەهای ستالینەوە هەیە لە کۆمارەکانی یەکێتی سۆڤیەتدا.
ئەم هەرێمە تەنیا شەش ساڵ ژیا و لە 8 نیسانی 1929 بەبەهانەی گۆرانکاری و سەرلەنوێ ڕێکخستنەوەی کارگێڕی لە یەکێتی سۆڤیەت، کە دەسەڵاتی ناوەندی لە مۆسکۆ بڕیاری لێدا بوو، کوردستانی سور لە بەین برا.
مۆسکۆ مافی دابوو بە کۆمارەکان بە پێی پێداویستی و هەلومەرجەکانی خۆیان گۆڕانکارییەکان ئەنجام بدەن. بە پێی ئەو ڕێکخستنەوەیە ئازربایجان لە 13 شارۆچکەوە (هەرێم) کرا بە 8 ناوچە یا دەڤەر. لە پێکهاتەی کارگێڕی نوێدا کوردستان ناوی لە ناواندا نەما. تا 8 ئابی 1930 دەڤەرێک بە ناوی کوردستان هەر مابووە، چونکە لە 25 ئایاری ئەو ساڵەدا هەمان دەسەڵاتی ئازەری بڕیارێکی دەرکردبوو بۆ دامەزراندنی هەرێمی کوردستان، کە لەوەی پێشووتر فراوانتر بوو و تا سنوورەکانی ئێران پەلی دەکێشا.
بێدەنگی مۆسکۆ لە بەرانبەر هەڵوەشاندنەوەی کوردستانی سور پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە جێگیربوونی دەسەڵاتی ڕەهای ستالینەوە هەیە لە کۆمارەکانی یەکێتی سۆڤیەتدا.
ڕەنگبێ پاشەکشەی بزووتنەوەی کوردیش لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی نزیک لە دوای سەرهەڵدانەکانی بیستەکان لەم بێدەنگبوونە ڕۆڵی خۆی بینیبێ.
پێدەچێ لە کاتی خۆیدا دەسەڵاتی سۆڤیەتی لە مۆسکۆ ئازەرییەکانی ناچار کردبێت هەرێمی کوردستانی دابمەزرێنن، بۆیە هەرگیز لە دڵەوە کاریان بۆ گەشەکردنی نەدەکرد. سیاسەتەکانی کاربەدەستانی کۆماری ئازربایجان بەرانبەر بەو هەرێمە ئەو بۆچوونە پشت ڕاست دەکەنەوە، کە ئەوان لە یەکەمین ڕۆژە لە هەوڵی لەناوبردنیدا بوون. کەمکردنەوەی ڕێژەی کوردی هەرێمەکە لە 100 % بۆ 73 % دانیشتووان یەکێ لە هەنگاوە دەسپێکەکان بوو.
هەر بەو مەبەستە ڕیگەیان نەدا بەو دوو هەزار کوردەی لە تورکیاوە ڕایانکردبوو و پەنایان هێنابووە بەر ئازربایجان لە دوای سەرکوتکردنی سەرهەڵدانی 1925 لە هەرێمەکە نیشتەجێ ببن. ناچار کران لە گوندێکی نوێ بە ناوی نەریمان ئاباد نیشتەجێ ببن. لە بەرانبەردا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژمارەی ئازەرییەکان لە هەرێمی کوردستان زیادی دەکرد، لە ماوەی یەک ساڵدا 1925- 1926 ڕێژەی کوردیان لە 80 % و هێنایە خوارەوە بۆ 73% واتا کورد بە ڕێژەی 7% لە یەک ساڵدا کەمی کرد.
لە هەمووی سەیر تر سەرۆکی کوردستانی سور کابرایەکی ئازەری بوو بە ناوی حاجییەف (گ. گاجییەف) . هەوڵی تواندنەوەی کورد و بە تورک کردنیان پڕۆسەیەکی بەردەوامی ئازەرییەکان بوو. بۆ گەیشتن بەو ئامانجە ڕێگە نەما نەیگرنە بەر.
بەر لە هەر شتێک سەیرکردنی کورد بە چاوێکی نزم و پێناسەکردنیان بە کۆچەر، نەخوێنەوار و دواکەوتوو. وایان لە زۆر کوردکرد شەرم لە کوردێتی خۆیان بکەن و هەوڵبدەن ناسنامەی ڕاستەقینەی خۆیان بشارنەوە. ڕۆژنامەی (زاریا ڤاستۆکە) ی کەفکاز هەر لەو کاتەدا و لە ساڵی 1929 باسی لە تواندنەوەی کورد لە کوردستانی سور لەسەر دەستی ئازەرییەکان کردووە.
پێدەچێ ئەمە خەسڵەتێکی گشتی هەموو میللەتە تورک زمانەکان بێت لە هەر شوێنێک بن، تورکی تورکیا لەم بوارەدا پێشەنگ و ڕێ نیشاندەرە، ئازەریش چ ئەوانەی ڕووسیا و چ ئەوانەی ئێرانیش بەهەمان شێوە لە کورد دەڕوانن و هەڵس و کەوتیان لە گەڵدا دەکەن، تەنانەت کەمینەیەکی لاوازی بێدەرەتانی وەکو تورکمانەکانی عیراقیش بەهەمان چاو سەیری کورد دەکەن.
لە ساڵی 1979 نەمانی کورد لە ئازربایجان ڕاگەیاندرا. بە پێی پڕۆفیسۆر هەسراتیان دەبوایە لەو ساڵەدا ژمارەی کورد لە ئازربایجان بەلای کەمەوە 200 هەزار کەس بوایە. ئەمە لە کاتێکدا ژمارەی کوردانی ئەرمەنستان و گورجستان لەو ماوەیە سێ جار و نیو بۆ چوار جار زیادی کردبوو.
ڕێگەگرتن لە کردنەوەی قوتابخانەی کوردی ئامێرێکی گرنگی سیاسەتی تواندنەوەی کوردان بوو لە ئازربایجان. تا ساڵی 1931 یەک قوتابخانەی کوردی نەبوو لەو کۆمارە. لە دوای لەنێوبردنی کوردستانی سور چەند قوتابخانەیەکیان کردەوە، ئەمانەش تەمەنیان درێژ نەبوو و لەگەڵ شاڵاوی ڕاگواستنی کورداندا لە 1937 – 1938 داخران. کوردی ئەرمەنستان و گورجستان بۆ تەواوکردنی خوێندن ڕوویان دەکردە لێنینگراد (سان پیتەربورگی ئێستا) ، بەڵام کوردی ئازربایجان ئەو مافەیان نەبوو.
ئەو ڕۆژنامەیەش کە لە ساڵی 1931 لە لاچین بە ناوی (کوردستانی سور) دەستکرا بە دەرکردنی و تا ساڵی 1962 بەردەوام بوو بە زمانی ئازەری دەردەچو نەک کوردی (هەندێ سەرچاوە باس لە ڕۆژنامەکە بە ناوی “سۆڤیەتسکی کوردستان – کوردستانی سۆڤیەتی” دەکەن و گوایە بە زمانی کوردی دەرچووە.
زانیاری وام لە بەر دەستدا نییە ئەمە پشتڕاست بکاتەوە) . پەیمانگەیەک بۆ پێگەیاندنی مامۆستای کورد کرایەوە، بەڵام لە شوشێ بوو و بە زمانی ئازەری دەیانخوێند. کوردانی ئازربایجان بۆیان نەبوو لێکۆڵینەوە لەسەر کوردی ئەو وڵاتە بکەن، بەڵکوو دەبوایە لەسەر کوردانی دەرەوە توێژینەوەکانیان ئەنجام بدەن.
بەهۆی ئەم سیاسەتانەوە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژمارەی کورد لە ئازربایجان لە کەمی دەدا. لە کاتێکدا لە سەردەمانی کوردستانی سوردا ژمارەی کورد لە ئازربایجان 48 هەزار کەس بوو، کە تەنیا 17% کوردییان دەزانی، لە ساڵی 1937 ژمارەیان بۆ 10، 800 کەس دابەزی و دوو ساڵ دوای ئەوە، واتا لە ساڵی 1939 بوو بە 6 هەزار و لە ساڵی 1959 تەنیا 1500 کورد هەبوو، لە ساڵی 1979 نەمانی کورد لە ئازربایجان ڕاگەیاندرا.
بە پێی پڕۆفیسۆر هەسراتیان دەبوایە لەو ساڵەدا ژمارەی کورد لە ئازربایجان بەلای کەمەوە 200 هەزار کەس بوایە. ئەمە لە کاتێکدا ژمارەی کوردانی ئەرمەنستان و گورجستان لەو ماوەیە سێ جار و نیو بۆ چوار جار زیادی کردبوو.
حەز دەکەم لێرە بەسەرهاتی کوردێکی ئازەری بگێڕمەوە کە ڕەنگبێ باری کوردی ئەو وڵاتە بە باشی لە خۆیدا بەرجەستە بکات. لە حەفتاکان ئەو پیاوەم لە مۆسکۆ بینی و بەخۆی ئەم چیرۆکەی بۆ گێڕامەوە. چیرۆکەکە لە لایەکی دیکەوە ئەوە دەردەخات کە گەلانی یەکێتی سۆڤیەت و لەنێو ئەوانیش کورد چۆن لە دونیا دابڕابوون و لە پڕوپاگەندەی سۆڤیەتی بەولاوە ئاگایان لە هیچ نەبوو.
ئەو برادەرە دەیوت من هەرگیز کەسم نەبینیبوو بڵێ من کوردم و هێچ نووسراوێکیشم بەرچاو نەکەوتبوو باس لە کورد بکات. هەر بیرم لێ دەکردەوە چۆن دەبێ هەر من و باوک و دایکم لەم دونیایە کورد بین و لە خۆم دەپرسی: تۆ بڵێی هیچ کوردی دیکە لەم دونیایە نەبێت؟. دەیوت گەلێ جاریش لە باوکیشی پرسیوە، ئەویش هیچی نەزانیوە، تا ڕۆژێک لە دوکانێکی پەرتووک فرۆشتندا پەرتووکەکەی قەناتێ کوردۆ (کوردۆییەف) لە بارەی ڕێزمانی کوردییەوە دەبینێ (ئەم پەرتووکەی قەناتێ کوردۆ، ڕێزمانی کوردی، لە ساڵی 1957 – بە زمانی ڕووسی بڵاوکراوەتەوە) .
وتی چەند دانەی هەبوو هەمووم کڕی و بە هەڵەداوان گەڕامەوە بۆ ماڵەوە و هاوارم کرد، کورە وەرن وادیارە زمانمانیشمان هەیە و ڕێزمانیشی هەیە. دوای ماوەیەکی کەم دەچێت بۆ لای قەناتێ کوردۆ لە لێنینگراد و پرسیار بارانی دەکات لە بارەی کورد و زمانی کوردییەوە. ئەویش باسی کوردی بۆ دەکا لە کوێ دەژێن، بە سەر چەند دەوڵەتدا دابەشبوون، باسی سەرهەڵدانەکانی کورد، زمانی کوردی و ئەدەبیات …تاد بۆ دەکات و کۆمەڵێ پەرتووکی لە بارەی کوردەوە پێ پیشان دەدات.
برادەرەکەمان دەگەڕێتەوە بۆ باکۆ و بە جۆشێکی زۆرەوە دەست دەکات بە فێربوونی زمانی کوردی و خوێندنەوە لە بارەی مێژوو و ئەدەبی کوردییەوە و هەموو ژیانی بۆ ئەو بوارە تەرخان دەکات، تا لە کۆتاییدا دکتۆرا لە بواری زمان و ئەدەبی کوردیدا تەواو دەکات. کاتێک من بینیم و ئەم باسەی بۆ دەکردم ئەو هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا بوو و خەریکی لێکۆڵینەوەی زانستی بوو لەسەر کورد و کوردستان. نازانم ئاخۆ لە ژیاندا ماوە یا نا یادی بەخێر بێت.
نەخوێنەواری دەورێکی باڵای بینی لە تواندنەوەی کوردانی ئازربایجاندا. لە نزیکەی 50 هەزار کوردی ئازربایجان تەنیا 1756 یان خوێندەواریان هەبوو و تەنیا 10 کەسیان شتێکیان لە بارەی ڕێزمانی کوردییەوە دەزانی.
لە دوای پیریسترۆیکا و گڵاسنەست جارێکی دیکە کوردی ئازربایجان سەریان بەرز کردەوە و کەوتنە باسی کوردێتی خۆیان. لە ساڵی 1989 دا 12 هەزار کەس خۆیان بە کورد ناونووس کرد بوو، بەڵام زۆربەی هەرە زۆریان کوردییان نەدەزانی.
داڤید بابایانی ئەرمەنی لەم بارەیەوە دەڵێ ” نابێ هەموو گوناهەکە بخەینە ئەستۆی ئازەرییەکان.
ڕاستە ئەوان زۆریان پێخۆش بوو کورد لە بەین بچن، بەڵام ڕۆڵی کوردیش کەم نەبوو لەوەی بەو ئاسانییە دەستبەرداری زمان و کولتوری خۆیان بوون. دەبوایە بەتوندی ڕوو بەڕووی سیاسەتی تواندنەوە ببوونایەتەوە”. نموونەی کوردەکانی نەخچوان دێنێتەوە کە ژمارەیان 2649 کەس بوو، لەو ژمارەیە 2631 زمانی کوردیان بە زمانی دایکی خۆی دانابوو.
کوردانی ئازربایجان شیعە مەزەب بوون و ئەمەش وای لێدەکردن فێری ئازەری و فارسی بن بۆ ئەوەی ڕێوڕەسمە ئایینییەکان بەجێ بێنن، لە کاتێکدا کوردانی نەخچوان سوننە مەزەب بوون. نەخوێنەواری دەورێکی باڵای بینی لە تواندنەوەی کوردانی ئازربایجاندا. لە نزیکەی 50 هەزار کوردی ئازربایجان تەنیا 1756 یان خوێندەواریان هەبوو و تەنیا 10 کەسیان شتێکیان لە بارەی ڕێزمانی کوردییەوە دەزانی.
هەندێ کەس هەوڵی ئەوە دەدەن گوایە کەمکردنی ژمارەی کوردان لە ئازربایجان بەهۆی ڕاگواستنەوە بووە لە ساڵانی 1937 – 1944. بەڵام سەرچاوەکان باس لە 5 هەزار کورد دەکەن کە لە ئازربایجان بەر ئەو شاڵاوە کەوتبوون.
لەو ساڵانە کوردانی ئازربایجان، ئەرمەنستان و گورجستان بە تۆمەتی ئەوەی جێگەی باوەڕ و متمانە نین بەر شاڵاێکی بەربڵاوی ڕاگواستن کەوتن بۆ کازاخستان و کۆمارەکانی ناوەڕاستی ئاسیا.
بە پێی سەرژمێری 1959 ژمارەی ئەوانەی خۆیان بە کورد پێناسە کردبوو لە یەکێتی سۆڤیەتدا 59 هەزار کەس بوون، بەڵام لە ساڵی 1979 ژمارەکە گەیشتە 116 هەزار کەس. پڕۆفیسۆر هەسراتیان ئەمە گرێدەدا بە ڕووداوەکانی باشووری کوردستانەوە (شۆڕشی ئەیلول 1961 و ڕێکەوتننامەی 1970) .
سەرچاوە مێژووییەکان لە بارەی کوردستانی سورەوە زانیاریمان پێ نابەخشن. ڕەنگبێ ئەمەش بەهۆی ئەوەوە بووبێت کە لە دوای لەناوبردنێوە ئیتر بە هیچ شێوەیەک باسی لێوە نەکراوە. لە کۆتایی بیستەکانی سەدەی ڕابردووەوە ئەوەی پەیوەندی بە کوردەوە هەبوو لە ئازربایجان لە بەین برا.
لە سییەکاندا ئاماژە کردن بە کورد و کوردستانی سۆڤیەتی بە تەواوی لە ئارادا نەما.
لە بارەی ژمارەی کوردەوە لە یەکێتی سۆڤیەت دیمەنێکی هەندێ جیاواز لەوەی ئازربایجان بەدی دەکرێت.
بە پێی سەرژمێری 1959 ژمارەی ئەوانەی خۆیان بە کورد پێناسە کردبوو لە یەکێتی سۆڤیەتدا 59 هەزار کەس بوون، بەڵام لە ساڵی 1979 ژمارەکە گەیشتە 116 هەزار کەس. پڕۆفیسۆر هەسراتیان ئەمە گرێدەدا بە ڕووداوەکانی باشووری کوردستانەوە (شۆڕشی ئەیلول 1961 و ڕێکەوتننامەی 1970) .
ڕاگواستنی ززۆرەملێی کوردانی کەفکاز لە ساڵانی 1937- 1944 ڕۆڵی زۆری بینی لە پڕۆسەی کەمبوونەوەی ژمارەی کورد و توانەوەیان لەنێو گەلانی دیکەی کۆمارەکانی یەکێتی سۆڤیەتدا. تا کۆتایی پەنجاکان کوردە ڕاگوێزراوەکان لە هەموو مافە دەستوورییەکانیان بێ بەش کرابوون.
ئەوان لەژێر چاودێری توندی دەزگای ئەمنی و هەواڵگیری ترسناکی KGBدا بوون و ڕێگەیان پێنەدەدرا بچنە دەرەوەی گوندەکانیان. بۆ ڕزگار بوون لەو بارودۆخە و بۆ ئەوەی بتوانن گەشت بکەن و بچن بۆ خوێندن زۆریان بە ناچاری کوردێتی خۆیان دەشاردەوە و و خۆیان بە ئازەری و کازاخی و گەلانی دیکە ناونووس دەکرد.
ئەم بابەتە 4,721 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 20
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستانی (سوور)
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 90%
90%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 10-12-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 10-12-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 26-08-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,721 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.173 KB 10-12-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
25-03-2024
زریان سەرچناری
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,857
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,718
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.234 چرکە!