27 هەزار کەس لە کوردستان ژنی دووەم و سێیەمیان هێناوە
دانانی چەند مەرجێک بۆ فرەژنی نەبووە رێگر لەبەردەم پیاوان لە هەرێمی کوردستان بۆ هێنانی زیاتر لە ژنێک. بەپێی ئامارەکان لە نۆ ساڵی رابردوودا زیاتر لە 27 هەزار کەس ژنی دووەم و سێیەم و چوارەمیان لە دەرەوەی دادگاکانی هەرێمی کوردستان مارە کردووە و دواتر گرێبەستی مارەبڕینەکەیان لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان پەسەند کردووە.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی پلان و ئامار لە ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی
01-01-200901-01-2009 تاوەکو 30/3/2017، واتە لە ماوەی 9 ساڵدا، لە شارەکانی
هەولێرهەولێر،
سلێمانیسلێمانی و
دهۆکدهۆک 364 هەزار گرێبەستی مارەبڕین تۆمارکراون کە 843 گرێبەستیان بەشێوەی یاسایی ژنی دووەم و سێیەمیان هێناوە. هەر لەو 9 ساڵەدا، 26 هەزار و 421 کەس لە دادگاکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ژنی دووەم و سێیەمیان مارە بڕیوە و لە دادگاکانی کوردستان پەسەندیان کردووە. بەو پێیەش لە هەر 100 گرێبەستی هاوسەرگیری، حەوتیان بۆ ژنی دووەم و سێیەم بووە.
زۆرترین مارەبڕین لە هەولێر تۆمارکراوە کە 149 هەزار و 646 گرێبەست بووە، کەمترین هاوسەرگیریش لە دهۆک بووە کە 96 هەزار و 185 گرێبەست بووە. بەپێی یاسای بەرکار لە هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە رێپێدان بە ژنهێنانی دووەم، هەولێر بە 380 گرێبەست زۆرترینی بەرکەوتووە و دهۆک بە 122 گرێبەست کەمترینە.
دیسان هەولێر بە 12 هەزار گرێبەستی هاوسەرگیری لە ریزی پێشەوەی پەسەندکردنی مارەبڕینی دەرەکی دەرەوەی دادگاکانی هەرێمی کوردستاندا بووە و سلێمانیش کەمترین رێژەی تۆمار کردووە کە 7 هەزار و 235 گرێبەست بووە. بەڵام زۆرترین حاڵەتی تەڵاق و لێکجیابوونەوەش لە سلێمانی بووە کە 23 هەزار حاڵەت بووە و کەمترینیش لە دهۆک بووە کە 8 هەزار و 435 حاڵەت بووە.
د. ڤالا فەرید، سەرۆکی لێژنەی یاسایی لە خولی رابردووی پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانتاری خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردسان لە لیستی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان، لەبارەی ژنهێنانی دووەم و سێیەم و مارەبڕینیان لە دادگاکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەڵێت: هەر یاسایەک کە لە پەرلەمانی کوردستان دەردەچێت لەلایەن دادگاکانی هەرێمی کوردستانەوە دەبێت وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت. هەمواری یاسای باری کەسیش لەلایەن پەرلەمانی کوردستان رۆڵی خۆی بینیوە لە کەمکردنەوەی فرەژنی.
د.ڤالا فەرید دەڵێت هەرچەندە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەوڵەتێکی فیدراڵی وەکو عێراقدایە، بەڵام بۆ مەسەلەی باری کەسی، هەرێمی کوردستان زۆر لە عێراق لەپێشترە عێراق بەرەو دواوە دەگەڕێتەوە و بووەتە وڵاتێکی مەزهەبی و لەبواری باری کەسێتیش پاشەکشەی زۆری کردووە.
مەرجەکانی فرەژنی
بەپێی یاسای باری کەسیی ژمارە 188ی ساڵی 1959ی عێراق کە بەشێک لە بڕگە و ماددەکانی لەلایەن پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی 2008 هەموار کراوە، مەرجەکانی رێگەدان بە هێنانی زیاتر لە ژنێک بریتین لە:
- لەبەردەم دادگا رەزامەندی هاوسەری یەکەم وەربگیرێت.
- تووشبوونی ژنەکە بە نەخۆشییەکی درێژخایەنی سەلمێنراو کە رێگە لەسەرجێیی ژن و مێرد بگرێت و ئومێدی چاکبوونەوەی نەبێت، یان ژنەکە نەزۆک بێت.
- توانای دارایی پیاوەکە بەشی بەڕێوەبردنی پتر لە ژنێک بکات.
- پڕکردنەوەی بەڵێننامەی دادپەوەری و یەکسانی لە نێوان هاوژینەکاندا.
- نابێت ژنی یەکەم ئەو مەرجەی لە گرێبەستی هاوژینی دانابێت کە هەوێی بەسەر نەیەت.
- پابەندنەبوون بەو خاڵانەی سەرەوە، سزاکەی شەش مانگ بۆ ساڵێک بەندکردنە، لەگەڵ غەرامەیەک بە بڕی 10 ملیۆن دینار.
[1]
11-12-201811-12-2018