دژەتیرۆر روونکردنەوە لەسەر دەستگیرکردنی مێردمنداڵەی گەرمیان بڵاودەکاتەوە
بەرچاوڕوونییەک بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
1. لەسەر فەرمانی دادوەری دادگای ئاسایشی
سلێمانیسلێمانی و بەپێی مادەی(264) لە یاسای سزادانیعێراقی، تۆمەتبار (ه. م)، لە
کفریکفری دەستگیرا، بەهۆی ئەوەی ناوبراو کەسێتی واتایی دەزگایدژە تیرۆری ساختەکردوە و لەڕێگەی دروستکردنی دەیان ئەکاونت و پەیج و ماڵپەڕیئەلیکترۆنی بەناوی دەزگاکەمان و کارمەندانی ماندوونەناسی دژەتیرۆر، ناو و کەسێتی دژەتیرۆری بەکارهێناوە و پەیج و ماڵپەڕە ساختەکانی بۆ تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی، شێواندنی پەیوەندیی خێزانی و بڵاوکردنەوەی گومان و دڕدۆنگی لە دژی چەندین خێزان و بنەماڵە لە
گەرمیانگەرمیان و ناوچەکانی دیکەی کوردستان بەکارهێناوە و تەنانەت دەستی لە کەسوکاری ئەنفال و شەهیدانیش نەپاراستوە.
هەروەها تۆمەتبار (ه. م) ئەو پەیج و ماڵپەڕانەی بەکار هێناوە بۆ هەڕەشە پێکردن و بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن و وەرگرتنی پارە، کە تێکڕای ئەو رەفتار و هەڵسوکەوتانە، پێچەوانەی یاسا و دژ بە ئاسایشی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانن و بەردەوامبونیان رێگەپێنەدراوە.
2. تۆمەتبەر (ه. م)، لە کاتی دەستگیرکردن و ماوەی مانەوەی لە گرتووخانە، بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵکراوە و لەچوارچێوەی رێکارەکانی مافی مرۆڤ دا رێزی لێگیراوە و خراوەتە بەردەم دادوەری دادگای ئاسایشی سلێمانی و هەر بە فەرمانی دادوەری بەڕێزیش، چاوپێکەوتنی کەسوکاری بۆ رێکخراوە و زیاتر لە یەک کاژێر لەگەڵ کەسوکاری یەکتریان بینیوە و پاشان بەڕێزەوە، بەڕێکراون و ئێستاش بەپێی یاسا و بە فەرمانی دادوەر بەشێوەی هەفتانە مافی یەکتربینیان بۆ دەستەبەرکراوە.
3. بەپێی ئەو وێنە و بەڵگانەی لەبەردەستن و چەند وێنەیەکیش کە بڵاوکراونەتەوە، تۆمەتبارەکە نیشاندەدەن لە دەستی یاسادا کە ئەفسەر و کارمەندانی ئێمە دەیگوازنەوە بۆ دادگا، ئەمە رێکارێکی یاساییە. بەڵام ئەوەی نایاساییە، کەسوکاری تۆمەتبارەکە پەلاماری لێکۆڵەر و پاسەوان
و شۆفێرێکیان داوە و بەڵگەی تەواو لەمبارەیەوە خراوەتە بەردەم دادگا و بۆ میدیاکاران و لایەنە پەیوەندارەکان بەردەستە.
4. سەرباری ئەو راستیانەی سەرەوە، بەداخەوە، کەناڵێکی ناڕاست و چەواشەکار، کە هەمووان دەزانن سەر بە چ کەس و تاقمێکن و مەرامیان چییە، لەرێی راپۆرتێکی چەواشەکارانەوە، هەستاون بە هەڵگێڕانەوەی رووداوەکان، شاردنەوەی راستییەکان لە رای گشتی و کاریانکردوە بۆ ناوزڕاندنی کادر و کارمەندان و ناوی دەزگاکەمان. لێرەوە پێیان رادەگەیێنین کە ئەگەر بەم شێوازە نا میهەنی و لادەر و نەخوازراوە بەردەوامبن لە ناوزڕاندن، ئەوا سکاڵای یاساییان لەسەر تۆماردەکەین و رووبەڕوی دادگایان دەکەینەوە. داواش لە خەڵکی کوردستان دەکەین،
وەک هەمیشە، بەهۆشیارییەوە، تەماشای رووداوەکان بکەن.
گوتەبێژێک لە هێزەکانی دژە تیرۆر
11-12-201811-12-2018
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!