کۆمپانیای دیلۆیت چوارەمین ڕاپۆرتی لەبارەی وردبینی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و سافی بڕی هەناردەکراو لەرێگەی بۆرییەوە و لەماوەی سێ مانگدا زیاتر لە 28 ملیۆن بەرمیل بووە.
بەپێی سایتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی پڕۆژەی وردبینی سەربەخۆی کەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ کۆمپانیای جیهانی دیلۆیت بۆ وردبینی و ڕاوێژکاری، ڕاپۆرتی چوارەمی وردبینی و پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکان تایبەت بە داتا و زانیاریی نوێ دەربارەی هەناردەکردن، بەکاربردن و خەرجی و داهاتەکانی نەوت لە 1ی نیسانی 2018 تاوەکو 30ی حوزەیرانی 2018 بڵاوکردەوە.
هەروەها هاتووە: ئەنجومەنی هەرێمی بۆ کاروباری نەوت و گاز بەردەوام دەبێت لەسەر کارکردن بۆ برەودان و دەوڵەمەندکردنی ڕاپۆرتەکانی وردبینی و پێداچوونەوە بە پشتبەستن بە سەرنج و فیدباکی لایەنە پەیوەندیدارەکان لەناویشیاندا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتی پابەندبوونی خۆی دەکاتەوە لە بەرامبەر هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان کە هەردوو گەورە کۆمپانیای جیهانی (Deloitte) و (Ernst & Young) بەردەوام دەبن لەسەر وردبینی و پێداچوونەوەی سەربەخۆ بۆ سێکتەری نەوت و گاز بە هەموو پرۆسە و بەشەکانییەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت: وەک بەشێک لە ڕێککەوتنمان لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی وردبینی، ڕێککەوتن کرا لەسەر ئەوەی کە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی وردبینی یارمەتی هەرێمی کوردستان دەدەن لە بارەی ڕاهێنان و گەشەپێدانی سەرچاوە مرۆییە ناوخۆییەکان. ئەنجوومەنی هەرێمی بۆ کاروباری نەوت و گاز، بە هەماهەنگی لەگەڵ دیلۆیت، وۆرکشۆپێکی ڕاهێنانی دەربارەی ژمێریاری و وردبینیی پیشەسازی نەوت و گاز بۆ ماوەی 3 ڕۆژ لە ماوەی 23 تاوەکو 25ی تشرینی یەکەمی 2018 ڕێکخست بە ئامادەبوونی 15 بەشداربوو لە فەرمانگەکانی وردبینیی پارێزگاکان سەر بە دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان، و پلانێک لە ئامادەکردندایە بۆ ڕاهێنانی زیاتر بۆ پاڵێوراوانی هەڵبژێردراو لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی بۆ دابینکردنیان بە تەکنیکە نوێیەکانی وردبینی و زانیارییەکانی دەربارەی نەوت و گاز تاوەکو لە داهاتوودا سوود لە توانا گەشەپێدراوەکانیان وەربگیرێت لە بواری وردبینیکردنی کەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان.[1]
#12-12-2018#
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 2,156 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!