ئادە:
کوردی: (مانای تر جگە لە مانای هەنبانەبۆرینە) دوڕگە؛ چزیرە.
فارسی: جزیرە [1]
ئادە:(هەنبانە بۆرینە)
1-تەڵە کەورێشک؛ جۆرێک تەڵەی لە دار
2-بژاری گیا لە شینایی
جۆرە تەڵەیەکی ڕاوە، لە دار درووست دەکرێت، بۆ ڕاوکردنی کەروێشک بەکاردێت، بۆ ئەوەی کاتێک کەروێشکێک بە تەڵەوە بوو، قاچی نەشکێ چونکە کەروێشک ناسکە، هەروەها لای ڕاوکەرەکان جۆرێکی تر تەڵە هەیە کە لە ئاسن درووست دەکرێ و قاچی نێچیر دەشکێنێت.