لە 2018، لە سنوری پارێزگای سلێمانی 227 کەس بەتۆمەتی بازرگانی و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراو
📊 ئامار و راپرسیا
دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
لە ماوەی ئەمساڵدا لە سنوری پارێزگای
سلێمانیسلێمانی 227 کەس بەتۆمەتی بازرگانی و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون و بەرپرسێکی ئاسایشیش مەترسیدارترین جۆرەکانی ئه و ماددە هۆشبەرانە و سەرچاوەی هێنانیان بۆ هەرێم ئاشکرادەکات.
جەلال ئەمین بەگ، بەڕێوەبەری بەشی ماددە هۆشبەرەکان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بە دواڕۆژی راگەیاند: ئەمساڵ 227 کەس بە تۆمەتی بازرگانی و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لەهەردوو رەگەزی نێر و مێ دەستگیرکراون کە هاووڵاتی هەرێم و دەرەوەشی تێدایە.
وتیشی: ماددە هۆشبەرەکانی تلیاک و شیشە زۆرترین ماددەن کە دەستیان بەسەردا گیراوە و شیشە لەهەموویان ترسناکترە.
بەوتەی بەڕێوەبەری بەشی ماددە هۆشبەرەکان ماددەی هۆشبەر لەدەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە دەهێنرێن بەوپێیەی سنورێکی بەرفراوانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە و ئێرانیش لەگەڵ ئەفغانستان سنوری هەیە و ئەفغانستان گەورەترین وڵاتی بەرهەمهێنەری ماددەی هۆشبەرە.
[1]
17-12-201817-12-2018 ⚠️ ئەڤ بابەت ب زمانا (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!