نووسینی: #شوان شەفیق#
چاپی یەکەم 2019
مرۆڤ هاوژینی نەبێت ناگەرێت بەدوای ناو نانی منداڵیدا، وەک چۆن هاتنی یەکەم کۆرپەلەی خێزانێک شیرینە و یەکەم منداڵ لە پاش چاوەڕوانییەکی زۆر دێت شیرینە،
بۆ نووسەریش ئامادەکاری چاپکردنی کتێبێک بۆ لە دایک بوونی یەکەم بەرهەمی هەنگوینە،
دەمەوێت سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانە بکەم کە ڕۆژێک پیتێک و وشەیەک دێرێکیان فێرکردووم، سوپاس بۆ هەموو ئەو خەیاڵ و ڕووداوانەی ژیانم کە چ تاڵ بن یاخوود شیرین بوونەتە بەرهەمێکی شیعرێ،
هیوادارم بتوانم خزمەتێکی بچووک بە خاک و گەل و نیشتیمانەکەم بکەم،
ئەم کتێبە پێشکەشە بە تۆ، تۆیەکی عاشق.
دەمەوێت پڕ بەدڵ سوپاسی
برای شیرینم کاک هيمن بةرزنجی بکەم کە وەک سەربازێکی ون سەرپەرشتی کارەکان دەکات
دیزان: کاک ئومێد محەمەد
شوان شەفیق