قەتارێک پێشەنگی کەر بێت زوو لە قوڕێ دەچەقێ
قەتار واتە کاروان هەموو کاروانێک دەبێت سەر کاروانی هەبێت، پێشڕەوی قەتار دەبێت کەسێکی ئازاو چاونەترس و بوێر و شارەزای ڕێگاوبانان بێت و کات وساتی پشودان و وەڕێ کەوتن بزانێت و لەبارودۆخ و کەش وهەوا وورد ببێتەوە و بڕياری گونجاو بۆ دەرچوون يان دەرنەچونی کاروان دەربکات و هەموو ئەندامانی کاروانەکە بەسەلامەتی بگەيەنێتە شوێنی مەبەست کەواتە ڕابەر وسەرکردە دەبێت کۆمەڵێک خاسيەت و ئەدگاری بەرز و لێزانانەی هەبێت، هەندێکجار وارێک دەکەوێت کەسێک هيچ خاسيەتێکی سەرکردەيی نی يە و دەبێتە پێش قەڕەوێڵ و سەرکاروان ئينجا بەتەوسەوە و بە ئيديۆمەوە به و جۆرە سەرکاروانانە دەوترێت(قەتارێک پێشەنگی کەر بێت زوو لە قوڕێ دەچەقێ) واتە کاروانەکە يان کارەکە بە فەوتان دەدات يان بە(فەتارەت) دەبات.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 1,693 անգամ