شاهێن و شەهباز شێروان شێروانی، داوای ئازادکردنی باوکیان دەکەن
باکووری کوردستان
- دادگای دەوڵەتی تورک لە مەلەتی سزای 14 ساڵ و 3 مانگ زیندانیکردنی بەسەر
گوڵتان کشاناکگوڵتان کشاناک و سزای 15 ساڵ زیندانیکردنی بەسەر
سەباحەت تونجەلسەباحەت تونجەل دا سەپاند.
[1]
چالاکیی پشتیوانیکردن لە بەردەم ماڵی لەیلا گیوڤەن لە ئامەد بەڕێوەچوو
- دەیان چالاکوان و هاووڵاتیی و پەرلەمانتارانی
هەدەپەهەدەپە سەمرا گیوزەل، رەمزییە تۆسون و حوسێن کاچماز لەگەڵ پاڵێوراوی هەدەپە بۆ هاوسەرۆک شارەوانیی ناوچەی سووری
ئامەدئامەد فلیز بولتەکین لە بەردەم ماڵی
لەیلا گیوڤەنلەیلا گیوڤەن لە ئامەد کۆبوونەوە و ویستیان رێپێوانێکیش ئەنجام بدەن. پۆلیسی دەوڵەتی تورک گەمارۆی چالاکوانانی دا و رێگای نەدا رێپێوانەکە ئەنجام بدەن و بە چالاکوانانیان راگەیاندبوو، جگە لە چەپڵە ئەگەر تیلیلی و فیکە لێ بدەن، دەست لە گردبوونەوەکەش وەردەدەن، هاووڵاتییانیش بە چەپەڵە سەرنجێکی زۆریان راکێشایە سەر مانگرتنەکەی لەیلا گیوڤەن.
[1]
- لە شاری
وانوان بە ڕێپێوان و ڕاگەیەنراوێک سیاسەتی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان ئیدانە کرا و ئاماژە بۆ ئەوە کرا، کە تا گۆشەگیریی سەر ئۆجالان نەشکێت، وڵات ئازادیی بە خۆیەوە نابینێت.
[5]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هاووڵاتییەک بە ناوی جەواد کەریمی تەمەن 28 ساڵ خەڵکی گوندی تەختان سەر بە شاری دیهلۆڕان، بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو.
[6]
- کاسبکارێکی کورد بە ناوی عۆسمان کلاوگیز، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان لە نزیک گوندی نێروانی شاری
بانەبانە، بریندار کرا.
[6]
حەمید پەروازە
- لاوێکی کورد بە ناوی''حەمید پەروازە تەمەن 28 ساڵ خەڵکی گوندینێی سەر بە شاری
مەریوانمەریوان، دوای 90 ڕۆژ دەسبەسەری لە ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی
سنەسنە و دوو هەفتە لە بەندیخانەی مەریوان، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی، تا بەڕێوەچوونی کاتی دادگاییەکەی، ئازاد کرا.
[6]
باشووری کوردستان
- لە
هەولێرهەولێر، لە گەڕەکی هەولێری نوێ، شەڕە تەقەیەکی زۆر لەنێوان چەند بنەماڵەیەکدا روویداوە. بەڵام هیچ کەسێک بەهۆی ئەو تەقەوە گیانی لەدەستنەداوە. پاشتر پۆلیس رایگەیاند، شەڕەکە لەسەر کتێبێک بووە.
[2]
- وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان رایدەگەیەنێت: لەگەڵ
وەزارەتی رۆشنبیریوەزارەتی رۆشنبیری هەرێم و چەند رێکخراوێکدا، یاداشتێکیان ئاڕاستەی پەرلەمان کردوە بۆ قەدەغەکردنی دراما تورکییەکان. دەشڵێت: بەڵێنمان پێدراوە بڕیارەکە سەد لە سەد جێبەجێدەکرێت.
[3]
- لە
شیلادزێشیلادزێ کۆبوونەوەیەک لە دژی بوونی
پەکەکەپەکەکە لە باشووری کوردستان بەڕێوەچوو. میدیاکانی نزیک لە پەکەکە دەڵێن: ئەم کۆبوونەوەیە بە زۆری پارتی و میتی تورکی بووە.
[4]
لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 02-02-2019
- سەرۆکی بەشی مێشک و دەمار لە نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر رایدەگەیەنێت: ماوەیەکە نەخۆشی زەردوویی لە هەولێر سەریهەڵداوەتەوە، بەوهۆیەوە هاوڵاتیان تووشی ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر دەبن، دەشڵێت: لە 2019 چەند حاڵەتێکی گیان لەدەستدان بەهۆی نەخۆشییەکە تۆمارکراوە.
[3]
- لە شاری
کەرکوککەرکوک ساڵیادی شەهیدبوونی، گەریلا لەیلا والی ناسراو بە شەهید
ڤیان سۆرانڤیان سۆران لە مەراسیمێکدا بەشکۆوە کرایەوە.
[5]
- نوسینگەی راگەیاندنی وتەبێژی یەکێتی رایدەگەیەنێت: ئه و هەواڵەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە گوایە یەکێتی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ پارتی هەڵپەساردووه و ئاخۆ پارتی بەبێ یەکێتی دەتوانێت حکومەت پێکبهێنێت ئەم جۆرە قسانە دوورە لە راستییەوە.
[3]
رۆژئاوای کوردستان
- ئاژانسی هەواڵی هاوار (ANHA) بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە
منبجمنبج لە کاتی تێپەڕینی ئۆتۆمبێلێکی مەدەنیدا تەقینەوەیەک روویدا. ئاماژ بەوەشکراوە، ئەو ئۆتۆمبێلە ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی مامۆستایان بووە. ئەوەش خراوەتەڕوو، تەقینەوەکە لەسەر رێگای باشووری رۆژهەڵاتی منبج روویداوە. لەو تەقینەوەیەدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کوژراو و مامۆستاکانی ناو ئۆتۆمبێلەکەش بریندار بوون.
[1]
دەرەوەی کوردستان
- هێزە ئەمنیەکانی تورکیا سەرۆکی دەزگای ئیسرائیل- کورد
داود باغستانیداود باغستانی-یان لە شاری ئەدەنە لەگەڵ دوو کەسی دیکە دەستگیرکرد.
[3]
- تۆماس هامربەر، جێگری سەرۆکی پارتی سۆشیال دیموکراتی سوید، لە پەیامێکدا پێشنیاری کاندیدکردنی
سەڵاحەدین دەمیرتاشسەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە، کرد بۆ ئەوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێبدرێت.
[5]
- تەلەڤزیۆنی کۆماری ئیسلامی رایگەیاند: وڵاتەکەی تاقیکردنەوەیەکی بەسەرکەوتوویی ئەنجامداوە بۆ هەڵدانی موشەکێکی تازەی کیشوەربڕ کە مەوداکەی زیاتر لە 1350 کیلۆمەترە.
[3]
- تەرمی سێ منداڵی کورد کە دانیشتووی پارێزگای هەولێرن لەئاوی نێوان تورکیا- یۆنان دەرهێنرانەوە.
[4]