بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی #سلێمانی# ئاماری کارو چالاکییەکانی لە ساڵی 2018 دا ئاشکراکرد، کە ساڵی ڕابردودا لەسنووری پارێزگای سلێمانی، هەزارو 11 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە 224 کەس بەهۆی ڕووداوەکانی هاتووچۆوە گیانیان لەدەستداوه و 3هەزارو 489 کەسیش برینداربوون.
ئەمڕۆ 2-1-2018، ڕائید کاروان محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ئاماری کاروچالاکییەکانی هاتوچۆی سلێمانی لە ساڵی 2018 دا ئاشکراکردو ڕایگەیاند: لە ساڵی 2018 دا لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە هەزارو 11 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە کە زۆربەیان ڕووداوی پێکدادان بووە کە 586 ڕووداوی پێکدادان بووه و 171 یان ڕووداوی زیان گەیاندن بووه و 164 ڕووداوی وەرگەڕان بووە، 70 ڕووداوی کردن بەژێرەوەبووە واتە (لێدانی کەس)، 13 ڕووداوی هەڵدێران بووە سوتان 7 ڕووداوبووە.
راشیگەیاند: 1564 ئۆتۆمبێل بەرشداربوون لە ڕووداوەکانی هاتوچۆدا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی کە زۆربەیان ئۆتۆمبێلی تایبەت بووە 819 ئۆتۆمبێل تایبەت بووە 355 ئۆتۆمبێلیان بارهەڵگربوون 239 ئۆتۆمبێلی کرێ بووە 112 سوار ڕەوی ماتۆڕسکیل بووە 32 ئۆتۆمبێلی حکومی بووە 7 ئۆتۆمبێلیان بیانی بوون.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی وتیشی: هۆکاری ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی کە لەلایەن ئەفسەرو کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆوە پشکنینیان بۆ کراوە بەم شێوەیە بووە، کە هۆکاری پلەیەک تیژڕەوی بووە کە لە کۆی هەزارو 11 ڕووداوە 382 ڕووداویان بەهۆی تیژڕەوی و پابەند نەبوون بە خێرایی دیاریکراوەوە بووە، 140 ڕووداویان بەهۆی بێ ئاگاییەوە بووە 84 ڕووداو بەهۆی مەینۆشی و هۆکاری تری لاوەکییەوە بووە 46 ڕووداو بەهۆی ساید گۆڕین و ڕەوتی ڕێگاوبانەوە بووە 36 ڕووداو کەمتەرخەمی کەسی شۆفێربووه و هەندێکی تریش بەهۆی مەرجی توندو تۆڵی و هەندێ هۆکاری ترەوە بووە.
ئاماژەی بەوەشدا، لە ساڵی 2018 دا 224 کەس بەهۆی ڕووداوەکانی هاتووچۆوە گیانیان لەدەستداوە کە 195 کەسیان ڕاستەوخۆ لەشوێنی ڕووداوەکە گیانیان لەدەستداوە 29 کەسی تریان دوای گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە دواتر گیانی لەدەستداوە زۆربەی ئەوانەی کە بەڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە لە ڕەگەزی نێربوون، وتیشی: 3هەزارو 489 کەسیش برینداربوون، هەروەها وتی: لە ساڵی 2018 دا لەسنووری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی 43 هەزارو 639 سوار ڕه و بۆ یەکەمجار تۆمارکراون کە زۆربەیان لە ئۆتۆمبێلی تایبەت بووە، هەروەها لە ساڵی 2018 دا لە سنووری پارێزگای سلێمانی 17 هەزارو 288 مۆڵەتی تایبەتی و گشتی بۆ هاووڵاتییان دەرکراوە.
ئەوەشی ئاشکراکرد کە لە ساڵی ڕابردودا چەندین پڕۆژە گرنگی هاتووچۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئەنجامدراوە.[1]
#02-01-2019#