مراويە تەڕ نابێت
مراوی باڵندەيەکە جۆری ماڵی و کێوی هەيە، لەئاو و وشکايی هەڵ دەکات، پەڕەکانی وا خوڵقاون ئاو دانادەن و لەشی تەڕ نابێت هەر کە خۆی لەئاو هەڵکێشاو و هاتەوە دەرێ يەکسەر ئاو و تەڕی پێوە نامێنێ، ئەمە خاسيەتی ڕاستەقينەی باڵندەی مراويە بۆ ئه و زۆر ئاساييە، بەڵام کە بەمرۆڤ دەوترێت دەڵێی(مراوی يە تەڕ) نابێت ئەوا مەبەست و ماناکەی دەگۆڕدرێت واتە هەندە چاو قايمە يان بێ شەرمە کە کارێکی(نەنگ و لەنگ) دەکات هيچ ڕەنگ و ڕووی ناگۆڕێت و بەبای گوێ-شيا نايەت.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,759 جار هاتیە دیتن