لە 2018 تەنیا سێ تاوانی کوشتن لە سنووری هەڵەبجە تۆمارکراون
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای
هەڵەبجەهەڵەبجە ئاماری رووداوەکانی ساڵی 2018ی سنووری پارێزگاکە ئاشکراکرد و رایگەیاند، تەنیا سێ تاوانی کوشتن و حاڵەتێکی خۆکوشتن تۆمارکراون.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رائید بەرزان عوسمان، گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، لە ساڵی 2018دا سێ تاوانی کوشتن لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە تۆمارکراون، لەگەڵ یەک رووداوی خۆکوشتن.
گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە راشیگەیاند، ئەو رووداواونەی لێکۆڵینەوەیان تێدا کراوە گەیشتووەتە هەزار و یەک حاڵەت.
بەگوتەی بەرزان عوسمان، بەراورد بە ساڵی رابردوو خۆشبەختانە تاوانەکان بە گشتی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە کەمیان کردووە، لەوانەش شەڕکردن، دزیکردن و کوشتن.
سەبارەت بە کۆی ئەو تۆمەتبارانەی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە لەسەر تاوانی جۆراجۆر راگیراون لە ماوەی ئەمساڵ، بارزان عوسمان دەڵێت 606 کەسن، لەو ژمارەیە 569 کەسیان پیاون و 13 کەسیشیان ژنن، 24 کەسی دیکەیان نەوجەوانن.
رووداوەکانی دیکە لە ماوەی ساڵی 2018 لە سنووری هەڵەبجە:
- 152 حاڵەتی لێدان بە ئەنقەست
- 2 حاڵەتی خۆسووتاندن و مردن
- 118 حاڵەتی دزیکردن
- 43 حاڵەتی فێڵکردن
- دەستبەسەرداگرتنی 19 چەکی بێ مۆڵەت
- 4 مردن بەهۆی رووداوی هاتووچۆ
- 87 بریندار بەهۆی رووداوی هاتووچۆ
- 42 حاڵەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بەبێ مۆڵەت
- 15 حاڵەتی خراپبەکارهێنانی ئامێری پەیوەندیکردن
- 40 حاڵەتی کێشەی خێزانی پەیوەست بە رەگەزی نێرینە
- 73 حاڵەتی تووندوتیژی دژی ژنان
گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەکات، ئەمساڵ دەستبەسەر 52 چەکی جۆراوجۆردا گیراوە؛ لەوانەش: 21 کڵاشینکۆف، 11 تاپڕ، 11 دەمانچە، 3 دەمانچەی تورکی، 4 سەمینۆف، یەک بادی و یەک ویزە.
[1]
03-01-201903-01-2019