بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: شەهیدنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 10-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆10-04-2020
📆09-04-2020
📆08-04-2020
📆07-04-2020
📆06-04-2020
📆05-04-2020
📆04-04-2020
📂 زۆرتر ...
📅10 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,795) پەڕتووک||
📅 08-04-2020
باکووری کوردستان
- لە ناوچەی پاسووری ئامەد لەکاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێڵێدا تەقینەوەیەک روویدا و بە پێی زانیاریەکان 5 کەس گیانیان لەدەستداوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا، 19 زیندانی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، بۆ ئەنجامی تاقیکاریی کۆرۆنا ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان کراون.[7]
- تەرمی کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی عەسکەر محەممەدی خەڵکی گوندی نەبی کەندیی بەخشی ناوەندیی چاڵدێران لە بەرزاییەکانی ئەو شارەدا دۆزرایەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە کوردە چوار ڕۆژ لە بەر
📅 08-04-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
شێوازی نوێی دابەشکردنی مووچە لە هەڵەبجە
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سەلام مەنمی
ساڵی 1937 لەشاری سلێمانی لەدایکبووە
لەساڵی 1960 کۆلیژی شەریعەی لەبەغداد تەواو کردوە
زیاتر لە 22 ساڵ مامۆستا بووە دواتر بووە بە سەرپەرشتیاری پەروەردەی سلێمانی.
لە هەفتاکانی سەدەی بیستەوە دەستی بە کاری نووسین کردووە.
لە 09-04-2015 کۆچی دوایی کردووە.
👫 سەلام مەنمی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سەلام مەنمی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 پیت مویلەر - Piet Muller
ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار پیت مویلەر و هاوڕێکەی لیا فیسەر ئەو کاتەی کە خوێندکار بوون، بە بەرگی دیدەوانیەوە لە رێگەی کوردستانی باکوورەوە گەشتی کوردستانی باشوریان کرد و لە نزیکەوە توانیان کورد بناسن و تێکەڵاوی شۆڕشی کورد بوون، چونە حاجی هۆمەران، ئەم گەشتەیان وای لێکردن و کوردیان خۆشبوێت، لە پاش رێکەوتننامەی جەزائیر لە نێوان (شای ئێران و سەدام حوسەین)دا لە ئازاری 1975دا کە شکست بە شۆڕشی کورد هێنرا، پیت مویلەر و هاوڕێکانی یارمەتیەکی زۆری ئەو کوردانەیان دا، کە وەک دەستەی یەکەمی پەنابەرانی کورد روویان لە
👫 پیت مویلەر - Piet Muller
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
پیت مویلەر - Piet Muller
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
ساڵی 1951 لەشاری مەهاباد لەدایکبووە. ساڵی 1968 دیپلۆمی ئەدەبی وەرگرتووە. پاشان لەڕِشتەی جوگرافیای ئابووری لەزانکۆی تەورێز درێژەی بەخوێندن داوە و لەساڵی 1974 پلەی لینسانسی لەو رشتەیەشدا وەرگرتووە. مامۆستایەتی کردووە و چەندین جار بەتاوانی چالاکیی سیاسی دەستگیر و ئەشکەنجە کراوە و دراوە. ساڵی 1987 بەناچار رووی کردۆتە هەندەران و دوای دوو ساڵ مانەوە لە ئازەربایجانی سەروو، باکۆ، لەساڵی 1989وە لەوڵاتی سوێدە. ماوەی دەساڵ بەڕێکوپێکی گۆڤاری گزینگی دەرکردووە و چەندین بەرهەمی چاپکراوی ئەدەبی هەن.
👫 سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 372,238 | وێنە 58,222 | پەڕتووک PDF 10,795 | فایلی پەیوەندیدار 40,350 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,083 |
📊 پێشبنییەکان بۆ ئابووری تورکیا لە 2019 دا نەرێنین | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
پێشبنییەکان بۆ ئابووری تورکیا لە 2019 دا نەرێنین
📊 ئامار و راپرسی

قەیرانی ئابووری تورکیا کاریگەری زۆری کردووەتە سەر باکووری کوردستان و بێکاری رووی لە زیادبوونکردووە و داخستنی کارگە و شوێنکارەکانیش رۆژ لەدوای رۆژ لە زیادبووندایە.
ئاماژەکان بۆ ئابووری تورکیا بۆ ئەمساڵ ئەرێنی نین، چاوەڕێدەکرێت بەهای لیرە بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان دابەزێت و نرخی یەک دۆلاریش بگاتە 7.5 لیرە. حکومەتی تورکیاش بۆ رێگریکردن لە دابەزینی بەهای دراوی وڵاتەکەی هەوڵدەدات لەرێگەی وەرگرتنی باج و داهاتە نێوخۆییەکان زیانەکانی پڕبکاتەوە.
سندووقی نەختی نێودەوڵەتی دەڵێت،‌ ئەمساڵ بەهای لیرە بەرامبەر دراوە بیانییەکان لە دۆخێکی خراپدا دەبێت و پێشبینیدەکات نرخی یەک دۆلار بگاتە 7.5 لیرە.
حکومەتیش بۆ رێگریکردن لە دابەزینی بەهای دراوی وڵاتەکەی چەند رێکارێکی گرتوەتەبەر و هەنگاوی دیکەش دەنێت، بەتایبەتی لەبارەی وەرگرتنی باج و داهاتە نێوخۆییەکان، پێشتریش نەخشەرێگایەکی جیاوازی راگەیاندبوو بۆ ئەوەی رێگری لە خراپتربوونی ئابووری وڵات بگرێت.
پێشبینییەکان بۆ ئابووری تورکیا بە گوێرەی سندوقی نەختی نێودەوڵەتی
دابەزینی بەهای دراوی نێوخۆیی بەجۆرێک یەک دۆلار بەرامبەر دەبێت بە 7.5 لیرە تاوەکو 10.21 ‌
خراپتربوونی زیاتری ئابووری تورکیا
لەدەستدانی متمانەی وەبەرهێنەرانی بیانی
بەرزبوونەوەی هەڵاوسان لە نێوان 15.5% تاوەکو 18.2%
رەشبینی بە سیاسەتی ئابووری تورکیا
چەند هۆکارێک هەن وایانکردووە، وەبەرهێنەرانی بیانی متمانەیان بە ئابووری و بازاڕی تورکیا کەم بێتەوە و سندووقی نەختی نێودەوڵەتیش گومانی لەبارەی سەربەخۆبوونی بانکی ناوەندی تورکیا هەبێت.
هەندێک لە هۆکارەکان بریتین لە پەیڕەوکردنی سیستەمی سەرۆکایەتی، بوونی بەرات ئاڵبایراک، زاوای ئەردۆغان وەک وەزیری دارایی و ئابووری تورکیا و هەروەها جیاوازییەکان دەربارەی سوودی بانکی چ لەگەڵ وەبەرهێنەرە بیانییەکان و چ لەگەڵ بانکی ناوەندی تورکیا.
رێوشوێنەکانی حکومەتی تورکیا بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی
- نەخشەڕێگای ستراتیژی بەرەنگاربوونەوەی هەڵاوسان
- زیادکردنی ئاستی هەناردەکردن
- کەمکردنەوەی هاوردەکردن
- پێداچوونەوە بەسیستەمی باجەکان
- کەمکردنەوەی خەرجییەکان
بەڵام ئەم رێکارە فراوانەی کە حکومەتی تورکیا نزیکەی شەش مانگ بەکرداری گرتوویەتییەبەر نەیتوانیوە قەیرانەکە چارەسەر بکات، یان لانیکەم کاریگەرییەکەی کەمبکاتەوە.
تاکە شت حکومەت ئەنجامیدابێت، بەشێوەیەکی کاتی هاوسەنگی دروستکردووە بۆ ئەوەی بەهای لیرەی تورکی زیاتر لە بەرامبەر دراوە بیانییەکان لەدەست نەدات.
چارەسەرنەکردنی قەیرانی ئابووری لە تورکیا، رەنگدانەوەی خراپی بەسەر باکووری کوردستان دەبێت، بەهۆی ئەوەی زۆرترین رێژەی بێکاری و کەمترین هەلی کار لە باکووری کوردستاندا هەیە.
هەروەها هاونیشتمانیان بەشێوەیەکی بەرچاو بۆ کارکردن روو لە رۆژئاوای تورکیا دەکەن. لەوێش ئەگەر کار نەدۆزنەوە ناچاری گەڕانەوە دەبن.
داخستنی کارگە و شوێنکارەکانیش رۆژ دوای رۆژ لە زیادبووندایە و یەکەم هێمای دەرکەوتنی ئەم قەیرانەش بەهۆی نەبوونی ژێرخانێکی ئابووری بەهێز لە باکووری کوردستان سەرهەڵدەدات.[1]
03-01-201903-01-2019

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 03-01-2019

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📊 ئامار و راپرسی
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 03-01-2019
📈 جۆری ئامار و راپرسی💰 ئابووری و نەوت
📈 جۆری ئامار و راپرسی⚠️ قەیران
🗺 وڵات - هەرێم⬆️ باکووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم🇹🇷 تورکیا

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 3 2019 3:58PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Jan 4 2019 9:51AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Jan 4 2019 9:51AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 495 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
پێشبنییەکان بۆ ئابووری تورکیا لە 2019 دا نەرێنین
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️03-01-2019
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,218 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574