خورماتوو.. 885 رووداوی هاتووچۆ رویانداوە
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی
خورماتووخورماتوو رووداوەکانی هاتووچۆ لە ساڵی 2018 دەخاتەروو.
زەنون کەریم وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی خورماتوو بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆوە لە سنوری خورماتوو 85 کەس گیانیان لەدەستداوه و 285 کەسیش برینداربوون.
وتیشی: لە ساڵی 2018 885 رووداوی هاتووچۆ رویانداوە، کە 250 روداو بەهۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرەوە بوه و 50 روداویش بەهۆی ماتۆڕسکیلەوە بوه و روداوەکانی تر بەهۆی ئۆتۆمبێلی ئاسایی رویانداوە.
PUKmedia عەدالەت میعاد/ خورماتوو
[1]
03-01-201903-01-2019