ئێران بودجەی سەربازی وەزارەتی بەرگری زیاد دەکات
📊 ئامار و راپرسی
دواڕۆژ، ئازوو محەمەد
سەرۆکی کۆمسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران رایدەگەیەنێت: ئه و کۆمسیۆنە لە گۆڕانکارییەکانی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2019دا 20 تریلیۆن تمەنی بۆ بودجەی سەربازی ئه و وڵاتە زیادکردوە.
بە گوێرەی راپۆرتی تەسنیم و بە وتەی حیشمەتوڵا فەلاحەت پیشە، سەرۆکی کۆمسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران، دوای ئەوەی کە پەرلەمانتاران لەسەر بودجەی تەخانکراو بۆ وەزارەتی بەرگری ناڕەزاییان دەربڕی، لە قۆناغی گۆڕانکاری ئه و پرۆژەیاسایەدا 40 تریلیۆن و 700 ملیار تمەنی دیکە له و بودجەیە زیادکراوە.
فەلاحەت پیشە وتیشی: له و 40 تریلیۆنە، 20 تریلیۆن تمەنی بۆ بەهێزکردنی بنەمای بەرگری ئێرانە و ئەوەی دیکەشی بۆ سنوورەکان تەرخانکراوە.
[1]
04-01-201904-01-2019