بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی #هەولێر# ئاماری کاروچالاکییەکانی ساڵی 2018 ی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ 7-1-2019، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر لە کۆنگرەکی ڕۆژنامەنووسیدا، ئاماری کاروچالاکییەکانی لە ساڵی 2018 دا بڵاوکردەوە، کە به و پێیە لە 2018 دا لە شاری هەولێر هەزارو 768 ڕووداوی جۆراو جۆری ئاگرکەوتنەوه و ڕووداوی لافاو خنکان لە ئاوداو هەندێ ڕووداوی تر ڕوویانداوە، کە تێیدا 46 کەس له و ڕووداوانەدا گیانیان لەدەستداوه و 143 کەسیش برینداربوون، له و ژمارەیەی کە گیانیان لەدەستداوە 31 حالًَەتیان بە خنکان بووە لە ئاودا، هەروەها 33 کەسیش لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێرەوە لە خنکان ڕزگارکراون.
هەروەها وتیشی: هۆکاری ڕووداوەکان بەشێوەیەکی گشتی 734 ڕووداو بەهۆی شۆرتی کارەباوە ڕوویانداوە 110 ڕووداویان هۆکارەکەی غازبووە، 254 ڕووداویان کەمتەرخەمی بووە لەلایەن هاووڵاتییان خۆیانەوە، 73 ڕووداویش بەهۆی فڕێدانی جگەرەوە بووە بە نەکوژاوەیی، هەندێکی تریان بە هۆکاری جۆراو جۆربووە.[1]
#07-01-2019#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 2,797