راپەڕین.. رێژەی لەدایکبوون کەمیکردووە
لە چەند کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی جیادا، ئاماری کارو چالاکییەکانی ساڵی 2018ی بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنوری ئیدارەی راپەرین راگەیەنران کە بەهۆی لافاو 415 ماڵ و خێزان زیانیان بەرکەوتووە و رێژەی لەدایکبوونیش کەمیکردووە.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی راپەڕین ئەمڕۆ دووشەممە 7-1- 2019 رایگەیاند، لە 2018دا زیانی ماددی بەهۆی ئاگرکەوتنەوە، یەک ملیار و 160 ملیۆن و 687 هەزار دینار بووە و زیانی ماددی بەهۆی لافاویش یەک ملیار و 357 ملیۆن دینار بووه و هەر بەهۆی لافاویشەوە لە 2018دا، 415 ماڵ و خێزان زیانیان بەرکەوتووە.
وتەبێژی تەندروستی راپەڕین-یش رایگەیاند، لەساڵی 2018دا رێژەی مردن و لەدایکبوون کەمیکردووە، گیان لەدەستدانیش بە نەخۆشی دڵ بە پلەی یەکەم دێت و دوای ئەویش رووداوی هاتووچۆ پلەی دووەمی وەرگرتووە
هاوکات وتەبێژی هاتووچۆی راپەڕینیش لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەساڵی رابردوودا، 246 رووداوی هاتووچۆ لەسنوری راپەڕین روویانداوە، بەهۆیانەوە 33 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و 345ی تریش برینداربوون
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕینیش ئاماری کارو چالاکییەکانی ساڵی 2018ی راگەیاند، بەشێوەیەک له و ساڵەدا 153 دۆسیەی جۆراو جۆریان کردۆتەوە کە توانیویانە 98 تۆمەتباری راوی ماسی دەستگیر بکەن و 31 کەسیشیان بەهۆی راوی باڵندەوە دەستگیر کردووە.
[1]
07-01-201907-01-2019