لە چەند کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی جیادا، ئاماری کارو چالاکییەکانی ساڵی 2018ی بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنوری ئیدارەی ڕاپەرین ڕاگەیەنران کە بەهۆی لافاو 415 ماڵ و خێزان زیانیان بەرکەوتووە و ڕێژەی لەدایکبوونیش کەمیکردووە.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین ئەمڕۆ دووشەممە 7-1- 2019 ڕایگەیاند، لە 2018دا زیانی ماددی بەهۆی ئاگرکەوتنەوە، یەک ملیار و 160 ملیۆن و 687 هەزار دینار بووە و زیانی ماددی بەهۆی لافاویش یەک ملیار و 357 ملیۆن دینار بووه و هەر بەهۆی لافاویشەوە لە 2018دا، 415 ماڵ و خێزان زیانیان بەرکەوتووە.
وتەبێژی تەندروستی ڕاپەڕین-یش ڕایگەیاند، لەساڵی 2018دا ڕێژەی مردن و لەدایکبوون کەمیکردووە، گیان لەدەستدانیش بە نەخۆشی دڵ بە پلەی یەکەم دێت و دوای ئەویش ڕووداوی هاتووچۆ پلەی دووەمی وەرگرتووە
هاوکات وتەبێژی هاتووچۆی ڕاپەڕینیش لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەساڵی ڕابردوودا، 246 ڕووداوی هاتووچۆ لەسنوری ڕاپەڕین ڕوویانداوە، بەهۆیانەوە 33 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و 345ی تریش برینداربوون
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕینیش ئاماری کارو چالاکییەکانی ساڵی 2018ی ڕاگەیاند، بەشێوەیەک له و ساڵەدا 153 دۆسیەی جۆراو جۆریان کردۆتەوە کە توانیویانە 98 تۆمەتباری ڕاوی ماسی دەستگیر بکەن و 31 کەسیشیان بەهۆی ڕاوی باڵندەوە دەستگیر کردووە.[1]
#07-01-2019#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 3,420
Scrivi il tuo commento su questo articolo!