图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,060
图片 105,456
书籍 19,106
相关文件 96,121
Video 1,290
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕۆڵی کورد لە دامەزراندنی سوپای عیراق
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter1
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp1
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕۆڵی کورد لە دامەزراندنی سوپای عیراق

ڕۆڵی کورد لە دامەزراندنی سوپای عیراق
سوپای عیراق کە هێزێکی ڕێکخراوی کۆماری عیراقە، لەهێزی وشکایی و دەریایی و ئاسمانی پێکدێت، مێژووی دامەرزاندنی دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژی #06-01-1921# واتە 98 ساڵ بەر لە ئێستا، ‌ کە باس لە دامەزراندنی سوپای عیراق-یش دەکرێت، ناکرێت مێژووی سەربازی و ڕۆڵی ئه و ئەفسەرە‌ ‌کوردانە لە یاد بکرێت کەوا بەردی بناغەی ئەم سوپایەیان داناوه،‌ چونکە نۆ ئەفسەری پلە باڵا لەو‌ 14 ئەفسەرەی کە ڕۆژی 6ی کانونی دووەمی یان دیاری کرد وەک ڕۆژی سوپا کوردبوون.
$رۆڵی کورد لە پێکهێنانی سوپای عیراق$
وەک ئاشکرایە کە سوپای عیراق یەکەم سوپای دامەزرێنراوی عەرەبی بوو کە بووە بە نموونەیەک بۆ هەموو دەوڵەتانی عەرەبی بەتایبەتی لە ناو و پلە بەندی سەربازیدا، ڕۆڵی کوردیش لە پێکهێنانی سوپای عیراق دەگەڕێتەوە بۆ دوای کۆتایهاتنی جەنگی یەکەمی جیهانی، (1914-1918)و کۆتایهاتنی دەسەڵاتی عوسمانی لەعیراق و کۆنترۆڵکردنی عیراق لەلایەن بەریتانیاوە، یەکەم حکومەتی عیراق لەمانگی ئابی 1920 بەسەرۆکایەتی عەبدولڕەحمان نەقیب پێکهێنرا، له و حکومەتەدا یەکەم ئەفسەری کورد کە پۆستی وەزیری بەرگری حکومەتەکەی نەقیبی وەرگرت جەعفەر عەسکەری بوو.
$نۆ ئەفسەر لە دامەزرێنەرانی سوپا کورد بوون$
1-فەریق جەعفەر مستەفا عەسکەری، سەرۆکی دەستەی دامەزرێنەی سوپا ئەوکات پلەی فەریق ڕوکن بووه، ‌وە ‌یەکەم وەزیری بەرگری بوو لەیەکەم حکومەتی عیراقی (عبد الرحمان نقیب)دا، جەعفەر عەسکەری چەندین پۆستی باڵاو گرنگی وەرگرتووە،‌ هەروەها ‌خەڵکی ناوچەی عەسکەری سەربە شارەدێی ئاغجەلەری نزیک شارۆچکەی چەمچماڵه.
2-عەقید عەبدولحەمید شاڵچی ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر.
3- ڕائد سەعید مەحەمەد.
4-بەکر سدقی عەسکەری ئەندام دەستەی دامەزرێنەرە کە چەندین پۆستی ئەمنی گرنگی بینیوه و ‌پاشان دەبێت بە سوپاسالار (رئیس ئەرکانی الجیش) لەساڵی 1936دا، کەخەڵکی ناوچەی عەسکەری سەربەناحیەی (ئاغجەلەر)ی نزیک شارۆچکەی چەمچماڵن لەگەڵ جەعفەر عەسکەریدا خەڵکی یەک گوندن ئەمەش وایکردوە کە نازناوی عەسکەری هەڵبگرن.
5-تۆفیق وەهبی بەگ، وەکیل قائد دەێت لە دەستەی دامەزرێنەر له و دەمەدا پلەی ڕائیدی دەبێت، هەروەها یەکێک بووە له و ئەفسەرە بەتوانایانەی ناو سوپای عوسمانی کەبەشداری شەڕی (دردەنیل) و‌ شەڕی (شعیبە)ی کردووە، لە کاتێکدا کە ئەفسەر بووە لە ڕیزی سوپای عوسمانی و بە ڕوخانی دەوڵەتی عوسمانی پەیوەندی دەکات بە شۆڕشەکەی شێخی نەمرەوە، پاش هەوڵی دامرکاندنەوەی شۆڕشەکەی شێخ لە لایەن بەڕیتانیەوە دەستگیر دەکرێت،‌ دوای ئازادکردنی لەڕێگە هاوەڵانییەوە پەیوەندی دەکاتەوە بەسوپای عیراقی نوێ-وە‌.
6- ڕائد عەبدولرەزاق حلمی.
7- نەقیب حەسەن حسێن عەسکەری، بەهەمان شێوە خەڵکی گوندی عەسکەره و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر بووە.
8- نەقیب محەمەد ئەمین زەکی بەگ، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر و دەرچووی کۆلێژی سەربازی و کۆڵێژی ئەرکان بووە لە سوپای عوسمانی، بەهۆی لێهاتووییەوە لە ڕیزەکانی سوپای عوسمانیداو ئه و وتارو لێکۆڵینەوانەی کە لە ئەستەمبوڵ بڵاویان دەکاتەوە سەبارەت بە جەنگی ئیمبراتۆریەتی عوسمانی و ‌جەنگی ناپلیۆن زۆر بابەتی تر کاریگەری تەواوی خۆی دادەنێت لە سەر (مستەفا کەمال ئەتاتورک) و‌ گرنگی زۆرپێدەدات.
9-. (نوری سەعید پاشا) جێگری سەرۆکی دەستەی دامەزرێنەر دەبێت کە ئەو کات پلەکەی فەریق ڕکن بووە یەکەم سوپاسالاری(رەئیس ئەرکانی جەیش)ی عیراقی بووە، ‌پاشان دەکرێت بە وەزیری دەرەوەی عیراق چەند جارێکیش دەکرێت بە سەرۆک وەزیرانی عیراق و لادەبرێت، بەهۆی ئاڵۆزی بارودۆخی سیاسی عیراق وه لە سەردەمی دەسەڵاتی مەلیک و ئینتیدابی بەریتانیدا، بەڵام بە لێهاتوترین سەرۆک وەزیران دادەنرێت لە مێژوی عیراقدا، خەڵکی گوندی زەردکی – دەشتی ساڵەیی کە 30 کم دوورە لە باکور ڕۆژهەڵاتی #کەرکووک#ەوه،‌‌ هەروەها هاوسەری نوری سەعید خوشکی جەعفەر عەسکری بووه.
$ئەفسەرانی کورد لە شۆڕشەکانی عیراقیشدا ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە$
جگە لەدامەزراندنی سوپای عیراق، ئەفسەرانی کورد لەشۆڕشی 14ی تەمموزی ساڵی 1958دا ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە، لەساڵی 2003 ئەفسەرانی کوردو هێزەکانی پێشمەرگە ڕۆڵی گەورەیان بینیوە لەڕووخانی ڕژێمی بەعس و پەیوەندیکردنەوە بەسوپا، تەنانەت پێکهێنانەوەی سوپای عیراق جارێکی تر لەسەر دەستی ئەفسەرانی کوردو عەرەب بووە.
$بەشداریکردنی ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە لە دامەزراندنەوەی سوپای عیراق بۆ جاری دووەم$
لەکاتی ڕزگارکردنی عیراق لە ساڵی 2003دا پاش دەرکردنی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی سوپای عیراقی لەلایەن حاکمی سەربازی ئه و کاتەی عیراق، ئەمریکا بڕیاریدا سوپای عیراق دابمەزرینێتەوە بە پێکهاته و شێوەیەکی جیاواز لەوەی پێشتر، یەکەکانی پێشمەرگە کارەکتەری سەرەکی ناو پڕۆسەکەبوون، لە سەرەتادا تەنانەت ئاسایش و ئەمنیەتی پارێزگای بەغدا لە %80ی بە دەست کوردەوە بوو و زۆرێک لە فەرماندەی فرقەکان و پۆستە گرنگەکان بەدەست کوردەوەبوون وەک سوپا سالاری عیراق، فەرماندەی دەزگای هەواڵگری و فەرماندەی هێزی ئاسمانی عیراق کورد بوون، بەڵام بە هۆی هەڵەی سیاسی و نەبوونی هیچ ئنتیمایەکی ڕۆحی وەک تاکی کورد بۆ ئەم سوپایە، ‌هەروەها ئه و ‌ سوپایه ‌زیاتر ئاڕاستەی خۆی ڕووە و مەزهەبی تایەفەگەری گۆڕی و‌ وایکرد تا پێش ڕوداوەکانی پێکهێنانی عەمەلیاتی دیجلە ڕێژەی کورد بوو بە لە %3 لە ناو وەزارەتی بەرگری هەروەها هێزی پێشمەرگە سەلماندی که تەنها ماڵی ئارام بۆ ئەفسەرانی کورد ئه و هێزەیە کە بتوانێت پارێزگاری کەر بێت لە هەموو پیرۆزیەکانی گەلەکەمان وە بشی سەلمێنێت کە ئەوەی بە سوپای عیراق ناکرێت هێزی پێشمەرگە زۆر بەجەسورانە دەتوانێت شەڕی گەورەترین و دڕندەترین هێزی وەحشیگەری جیهان بکات.
PUKmedia تایبەت
$سەرچاوەکان:$
• د. فاضل البراک (دورالجيش العراق في الحکومة الدفاع الوطني) دراسة تحليلية نقدية مقارنة1987
• حازم مفتي (عیراق بین العهدین طارق هاشمي و بکر صدقي) 1990
• ستيفن همسيلي لونکريک، وەرگێڕانی. سلیم گە تکریتی (العراق الحدیث) جزء الثاني
• دليل العراق سنة 1936
• عبد الرزاق الحسني (تاريخ العراق الحديث) طبع السابعة 2008
• عبد الرزاق الحسني (تاريخ الوزارات العراق) مجلد الثاني طبعة الخامسة الموسعة و المزيدة، سنة 1978و مطبعة دار الکوتب بيروت.
• وزارة الدفاع والمقر العام (تارخ القوات العراقية المسلحة الجزء الثاني) الطبعة الاولي 1991.
• مذکرات بغداد: مراجعة في تاريخ الصراع الطائفي والعنصري 672 م-2007 م
• تاریخ القوات المسلح العراقیه،‌ جزء ثالث طبعة الثانية 1996
• سەردار جەباری (بکر سدقی عةسکەری و بیری دەوڵەتی کوردی) تویژینەوەی مێژویی و سیاسی.[1]
#07-01-2019#
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览4,670
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پوک میدیا - 07-01-2019
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication date: 07-01-2019 (5 年份的)
书: 历史
文件类型: 原文
普罗旺斯: United Kingdom
普罗旺斯: 土耳其
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هاوڕێ باخەوان 08-01-2019
本文已被审查并发布( نالیا ئیبراهیم )on08-01-2019
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):24-10-2023
URL
此产品已被浏览4,670
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,060
图片 105,456
书籍 19,106
相关文件 96,121
Video 1,290
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!