لەئاشی زۆری پێچووە لەڕێيە پەلەيەتی
ئاش يان ئاسياو لە کۆندا زۆرتر بە ئاو کاريکردووە و وتراوە ئاشی ئاوێ، بەڵام ئێستا زۆربەيان ئاشی ئاگرن و ئامێری پێشکەوتووی(دەستاڕ)ين و شوێنی دەستاڕيان هيچ گرتۆتەوە هەموو دانەوێلەکانی گەنم و جۆ و نيسک و نۆک و ماش و گەنمەشامی و هەرزن و برنج و تاد بۆ هەموو جۆرە لێکردنێک لێ دەکەن، بەڵام لە کۆندا سرە و نۆرە دەگيرا بۆ باراش لێ کردن، ئەگەر درەنگ بارت بگەيشتايە ئاشی ئەوا نۆرە و نۆبەت و سرەکەت درەنگتر دەگەيشت و دوادەکەوتی، ئينجا ئەم بارە بووە بە ئيديۆم و بەمەبەست و دەربڕينەوە بەکەسێک دەوترێت کە لەکارێکی پێشوتر کەمتەرخەم بوو بێت و بيەوێت لە کاری دوای ئه و قەرەبووی بکاتەوە ئەمەش ڕوونادات چونکە سود ناگەيەنێت و بگرە ئەگەر مەترسی و کاری نەخوازراويشی لێ دەکەوێتەوە بۆيە وتراوە(لەئاشی زۆری پێچووە لە ڕێ-يە پەلە پەل-يەتی يانيش وتراوە لە مازيان دۆڕاندويەتی لە ئێستادا دەيەوێت تێيی بێنێتەوە).
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 2,072 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!