سەعدی ئەحمەد پیرە بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندییەوە پیرۆزبایی لە رۆژنامەی کوردستانی نوێ دەکات
📝 بەڵگەنامەکان
بەبۆنەی بیست و هەشتەمین ساڵیادی دەرچوونی ژمارە (سفر)ی یەکەم رۆژنامەی روژانەی کوردی دوای راپەرینی بەهاری ساڵی 1991 رۆژنامە ئازیزەکەی (کوردستانی نوێ) لە ناخەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەر و دەستەی نووسەران و ستاف و کارمەندانی ئەم رۆژنامە خۆشەویستە دەکەم.
لەو هەموو ساڵەی رابردوودا (کوردستانی نوێ) پێ بە پێ لەگەڵ قۆناغە جیاوازەکانی سیاسی و ئابووری و رۆشنبیری هەمیشە لە پێشەوەی کاروانی خەباتی رۆژنامەگەری و رۆشنبیری بەردەوامی داوە بەو پەیامە روونەی کە ساڵەهایە کردویەتی بە دروشم کە خۆی لە راستی و دروستی زانیاریەکانی و ئازادی رادەربڕین و ڕای جیاواز دەبینێتەوە، بۆیە هەمیشە وەک سەکۆی ئازادیخوازان وبڵندگۆی چین و توێژە جیاوازەکان بووە.
کوردستانی نوێ، فێرگەیەکی گەورەی ژمارەیەکی زۆر لە رۆژنامەوانان و مینبەرێکی کراوەی نووسەرانی کوردستان بووە لە دەرەوە و ناوەوە، سەرچاوەیەکی باوەرپێکراویش بووە بۆ زۆر لە کەناڵ و دەزگاو دامەزراوەی میدیایی.
جارێکی تر، پیرۆزباییتان لێدەکەم، دەستی یەکەبە یەکەی تەواوی خێزانە ماندوونەناسەکەی ئەم رۆژنامە ئازیزەمان دەگووشم و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم، سەری رێز و وەفاش بۆ هەموو ئەو تێکۆشەر و ئازیزانە دادەنوێنم کە رۆژێک لە رۆژان لە رۆژنامەی کوردستانی نوێ کاریان کردووە یان بە نووکی قەڵەمە بەبڕشتەکانیان لاپەرەکانی ئەم رۆژنامەیان پڕشنگدار کردووە.
سەعدی ئەحمەد پیرەسەعدی ئەحمەد پیرە
11-01-201911-01-2019