هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی کوردستانی نوێ بروسکەیەکی پیرۆزبایی
📝 بەڵگەنامەکان
بەڕێزان، سەرنووسەر و رۆژنامەنووس و کادیر و کارمەندە دڵسۆزەکانی رۆژنامەی (
کوردستانی نوێکوردستانی نوێ)
بە بۆنەی ساڵڕۆژی رۆژنامەی کوردستانی نوێی ئازیزەوە، لەناخەوە گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان لەکارکردن لەڕۆژنامە پرشنگدارەکەتان بۆ دەخوازم.
کوردستانی نوێ، کە لە کوردستانێکی نوێ و ئازاد دا وەک یەکەم رۆژنامەی کوردیی رۆژانە لە دایک بوو، ناوێکی گەشی ناو مێدیای کوردییە و خاوەنی خەرمانێکی پڕ بەرهەم و جێگەی شانازی هەمووانە، کە بەسەلیقە و دڵسۆزی و ماندوبوونی رۆژنامەنووس و کارمەندە ماندونەناسەکانی، توانیویەتی خزمەتێکی بەرچاوی رەوتی رۆژنامەگەری کوردی و خوێنەرەکانی بکات، ئومێد دەکەم کوردستانی نوێ درێژە بەو رێبازە پیرۆزەی خۆی بدات، هەر ئەو پێگە رەسەن و درەوشاوەیەی هەبێت.
لەم یادە پیرۆزەتاندا و لەگەڵ داگیرساندنی مۆمی 28 ساڵەی تەمەنی ژیانی رۆژنامەگەریی خۆیدا، دەخوازین کوردستانی نوێ هەر لەپێشکەوتن و تاوسەندن و گەشەسەندنی پانتایی و روبەری ئازادیی بیروڕا و رەخنەی بنیاتنەر بێت کە لەسەرەتاکانییەوە پێی ناسراوە.
هەمیشە لە پێشکەوتن و درەوشانەوەدا بتان بینم، سەرکەوتوو بن.
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدهێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد
12-01-201912-01-2019