هەرێمی کوردستان رۆژانە نزیکەی 450 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات
📊 ئامار و راپرسی
دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
پەرلەمانتارێکی کورد رایدەگەیەنێت: وەزیری نەوتی عێراق پێی راگەیاندون کە هەرێمی کوردستان رۆژانە نزیکەی 450 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات جگە لەو بڕەی رۆژانە لە نەوتی
کەرکوککەرکوک بەڕێگەی بۆری دەیفرۆشێت.
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی کانونی دووەمی 2019 بە دواڕۆژی راگەیاند: لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عێراق زانیاری لەبارەی فرۆشتنی بڕە نەوتی هەرێم و هەناردەکردنی نەوتی کەرکوکەوە ئاشکراکرد.
ئاماژەی بەوەشکرد: وەزیری نەوت پێیڕاگەیاندین کە هەرێم رۆژانە 430 تاوەکو 450 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات، هەروەها رۆژانەی 80 تاوەکو 90 هەزار بەرمیل نەوتی کەرکوک لەڕێگەی بۆرییەوە هەناردەی بەندەری جیهان دەکات.
بەپێی وتەی ئه و پەرلەمانتارە وەزیری نەوتی عێراق راشیگەیاندووە: ئێمە هیچ زانیاری دیکەمان لەسەر شێوازەکانی فرۆشتنی نەوت نییه و هیچ زانیارییەکی فەرمیمان لەلایەن هەرێمەوە پێنەدراوە.
لەبارەی رێککەوتنی هەرێم و سەرۆک وەزیرانی عێراق، سامر غەزبان رایگەیاندووە: من نەچوومەتە نێو هیچ دانووستاندنێک لەنێوان هەرێم و عێراق و ئاگاداری رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا نیم، بەڵام ئەوەی لە بودجە دەچەسپێندرێت، هەناردەکردنی بڕی 250 هەزار نەوتە لەلایەن هەرێمەوە.
ئەوەشی خستەڕوو: وەزیری نەوت وتوێتی: کارکردن لەسەر دروستکردنی بۆرییەکی نەوت لە کەرکوک بۆ
موسڵموسڵ و پیشخابوور بەردەوامە بۆ ئەوەی له ئەگەری بوونی هەر گرفتێک، ئەوا عێراق بتوانێت رۆژانە یەک ملیۆن نەوت هەناردە بکات.
[1]
13-01-201913-01-2019