رونکردنەوەیەک لەبارەی هەوالێک کە پەیوەندی بە گەرانەوەی هێزی پێشمەرگە وە هەی...
هەندێک هەواڵ بە ناوی ئێمە و هەندێ بەرێزی تر بلاوکراوەتەوە لە بارەی رێکەوتن بۆ گەرانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ناوەچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، وا لە خوارەوە لەوبارەوە ئەم رونکردنەوەیە دەخەینەروو:
تاکو ئێستاکە هیچ جۆرە گفت و گۆ و کۆبونەوەی فەرمی نەبووە لە نێوان
وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری حکومەتی فیدارلی عێراق لە بارەی گەرانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ناوچەکانی ئیدارەی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و هیچ جۆرە بریاری فەرمیش لەوبارەوە نەبووە، بەلکو تەنها وەزارەتی بەرگری حکومەتی فیدرالی عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە گەیشتونەتە ئەو بروایەی کە باشترین رێگا بۆ لەناوبردنی تیرۆرستانی
داعشداعش و کۆتایی هێنان بە جموجول و کاری تیرۆرستیان لە ناوچەکانی دیالی و صلاح الدین و
کەرکوککەرکوک و مخمور و موصل ئەوەیە کە کاری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش هەبێت لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی سوپای عێراق دژ بە تیرۆرستانی داعش و چاوەروانین لەوبارەوە کۆبونەوەی فەرمی بکرێت و رێگا و شوێن و میکانیزمی گونجاو دابنرێت و هەر
جی یەک دەوترێت لە دەرەوەی ئەم رونکردنەوەیەدا دوورە لە راستی یەوە.
فەریق
جەبار یاوەر مەندە
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە
13-01-201913-01-2019