کارکردن لە تونێلی پیرمام دەستیپێکردووەتەوە؛ 85%ی پڕۆژەکە تەواوبووە
لە مانگی 10ی ساڵی رابردوەوە کارکردن لە پڕۆژەی تونێلی
پیرمامپیرمام دەستیپێکردووەتەوە، کە پڕۆژەیەکی ستراتیژی پارێزگای
هەولێرهەولێرە و بە تەواوبوونی قەرەباڵخی سەر رێگەی پیرمام کەمدەبێتەوە.
بڕیاروابوو لە کۆتایی ساڵی 2015 پڕۆژەکە تەواوببێت، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی و شەڕی
داعشداعشەوە کارکردن لە پڕۆژەکە وەستابوو. ئێستاش کە کارکردن دەستیپێکردووتەوە، کەشوهەوا رێگرە لە کارکردنی بەردەوام لە پڕۆژەکەدا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە 85%ی تەواوبووە.
تونێلی پیرمام سەنتەری شاری هەولێر بە شەقڵاوە و دەشتی هەریرەوە دەبەستێتەوە. درێژی رێگەکە هەشت کیلۆمەترە. تونێلەکە لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گوژمەی 148 ملیۆن دۆلار دروستدەکرێت و کۆمپانیای ئیلیجی تورکی جێبەجێی دەکات. سیستمێکی هەواگۆڕکێ و رووناکی پێشکەوتووی بۆ دانراوە.
ئامانجی دروستکردنی تونێلەکە ئەوەیە ئەو قەرەباڵخییە زۆرەی لە رێگەی پیرمام هەیە کەمببێتەوە، بە تەواوبوونی ئیدی شۆفێران پێویستیان بەوە نییە بە لۆفەکانی پیرمامدا سەربکەون، بەڵکو بە رێگەیەکی کورت و کاتێکی کەمتر دەگەنە شەقڵاوە.
[1]
13-01-201913-01-2019