سوپاس و پێزانین…
بە بۆنەی گیان لەدەستدانی “جەبار مستەفا”ی ئازیزمانەوە ژمارەیەکی یەکجار زۆر لە دۆستان، خۆشەویستان و هاورێیانی ئازیزمان، هەروەها چەند لایەنێکی سیاسی، لە ڕێگای جۆراوجۆرەوە: بەسەردانیکردنمان بۆ ماڵەوە لە شاری سیدنی ئوسترالیا، دەرکردنی ڕاگەیاندن، نووسینی نامە، پەیوەندی تەلەفۆنی و بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردن و مەراسیمەکانی ڕێزلێنان لەشاری سیدنی ئوسترالیا، سلێمانی، سوید، بریتانیا، نەرویج و فنلەندا خەم وپەژارەی لەدەستدانی ئەم ئازیزەیان لەگەڵ بەشکردین.
بەبێ هاودەردی و هاوخەمی ئەم ئازیزانە بەرگەگرتنی ئەم کۆستە بۆ ئێمە زۆر سەخت بوو.
سەرەڕای هەموو ئەمانە، هەر لێرەدا دەمانەوێ سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی هەموو ئەو هاوڕێ و دۆستە ئازیزانەش بکەین، کە لەماوەی 18 مانگی ڕابردوودا چ لەماڵ و چ لە نەخۆشخانە بەردەوام ئێمەیان بەسەرکردۆتەوە و وورەو خۆڕاگریان بە ئێمەو جەباری ئازیزمان بەخشیووە. پالێپشتی و شەونخوونی ئێوە بەدیارمانەوە لە ڕۆژانی ئەخیردا هەرگیز لەیادناکەین و بۆ هەمیشە لەبیرەوەریماندا دەمێنێتەوە.
سوپاسی تایبەتیمان بۆ هاوڕێیانی هەردوو حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و عێراق بۆ دڵسۆزی و هاوخەمی و ئەرک و ماندووبوونیان لە بەرپاکردنی مەراسیمەکانی ڕێزلێنان لە جەباری ئازیزمان لە وڵاتە جیاجیاکاندا.
ئێمە بەکردەوە بینیمان کە جەبار تەنها لە ئێمە نەڕۆیشت، خانەوادەکەی ئەو زۆر لە خانەوادە بچووکەکەی (هاوژین و مناڵەکانی) گەورەترە. ئێمە شانازی بەوەوە دەکەین کە دۆست و هاوڕێی دڵسۆزی وەکو ئێوەمان هەیە.
دووبارە سوپاستان دەکەین.
شیرین (هاوژینی جەبار مستەفا)
زاریا، ماردین و لیزا (کچەکانی جەبار مستەفا)
#15-01-2019#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,545 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!