لافاو زیانی زیاتر لە میلیارێک دیناری بە راپەڕین گەیاندوە
لەساڵی رابردوودا لەسنووری ئیدارەی راپەرین بەهۆی زۆری بارانبارینەوە بەبری یەک ملیارو سێ سەدو پەنجاو حەوت ملیۆن دینار زیان بەهاووڵاتیان گەیشتووە.
لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ PUKmedia حسێن عەبدوڵڵا وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی بەرگری و شارستانی راپەرین رایگەیاند: بەشێوەیەکی گشتی تەنها لەساڵی 2018 دا لەسنووری ئیدارەی راپەرین بەبڕی یەک ملیارو سێ سەدو پەنجاو حەوت ملیۆن دینار زیان بەهاووڵاتییان گەیشتووە بەجۆرێک چوارسەدو پانزە خێزان زیاندمەندبوون و بیست و نۆ خانووش بەهۆی زۆری بارانبارینەوە بەتەواوی داروخاوون و سێ ئۆتۆمبێلیش ئاو بردوونی.
وتەبێژی پۆلیسی بەرگری و شارەستانی راپەرین ئاماژەی بەوەشدا سەرجەمی ئه و هاووڵاتییانەی زیاندمەندبوون ناوەکانیان تۆمارکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ هاووڵاتیەک لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە قەرەبوو نەکراوەتەوە.
PUKmedia هونەر رەسوڵ -
رانیەرانیە[1]
16-01-201916-01-2019