بەیادی شەهید (مام رەفیقە سۆر)و داستانەکەی قشڵەی مەخموور
📖 Kurtebas
ئەو دوو شەهیدەی لەبەردەم دەرگای بارەگای ئەمن و بنکەی پۆلیسی
مەخموورمەخموور شەهیدبوون (رەفیقەسۆر- 1914-1969)و (تاهیر ئیبراهیم یوسف- 1950-1969)بوو کە لە گرتنی بارەگای ئەمن و بنکەی پۆلیسی مەخموور بەخوێنی گەشی خۆیان وەک پێشمەرگەی دلێرو قارەمان داستانێکی پڕ لەسەروەریان تۆمارکرد. دوای کۆتایی هاتنی شەرێکی دەستەو یەخەو پێکدانێکی سەخت توانرا تەرمی رەفیقەسۆر لەبەر دەرگای بنکەکە بکێشنەوەو (تەرمی تاهیر)یش کەوتە بن دەستی جەلادەکانی رژێم.
ئاشکرایە کە پلانی سەربازی هەر شۆڕشێک ئەوەبووە کە گورج بوەشێننە هێزی داگیرکارو رژێمە داپڵۆسینەرەکەی کە خەڵکیان چەوساندۆتەوە, ئەمەش وەک بەرنامەی شۆرشی چەکدارییەکەی بووە، تا بتوانن سەر لە دوژمن بشێوێنن و ئاڵۆزی بخەنە ریز هێزەکانی دوژمنەوە، کەواتە لە درێژەی چالاکیەکانی شۆڕشی ئەیلول لە لێدانی رەبایەو سەنگەرەکانی سوپای رژێم ئامانج و پلانی سەرەتایی و پێویست بووە تا سوپاکەیان ورەیان داببەزێ و پاشەکشە بکەن لە خاڵی جێگیری خۆیان, ئیدی هەر ئەو شۆڕشە کەوتەبەر دانانی پلانێکی تری تۆکمەو پتر کاریگەرتر و بەدەسکەوت تۆماربکات، کە لەبەرژەوەندی رێزی پێشمەرگە بێت، نمونەی گەیاندنی هێز بۆ ناوچە دوورە دەستی بارەگاو سەنگەری پێشمەرگە وەک مراوەغەیەک کە دوژمن پتر ورەی داببەزێ، لەلایەک وجەماوەری پاڵپشتی شۆڕشیش ورەو متمانەیان بەشۆڕشەکەیان بەرزببێتەوە لەلایەکی ترەوە, چونکە زۆرێک لەرۆڵەکانی خەڵکی ناوچەکانی مەخموورو کەندێناوەو قەراج و گوێڕ چووبوونە ریز شۆڕشی (ئەیلول-1961).
ئەوەبوو هێزی دەشتی
هەولێرهەولێری
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان لە شەوی سەری ساڵی 1969دا کە شەوێکی تاریکی ئەنگوست لەچاوو سەرمای زستانێکی سەخت و دژواربوو پێشمەرگەش بەوورەیەکی پۆلاین و بەدەم سرودی ئەی رەقیب و یان کوردستان یان نەمان وورەی دوژمنیان دادەرووخاند, ئەو هێزە بەسەرکردایەتی (خوالێخۆشبو فارس باوە)و بەشداریکردنی زۆرێک لە پێشمەرگە شێرەکانی دەشتی هەولێربوون، نموونەی (عەریف عوسمان و سەید کاکەو عەبدولرەحمان حاجی عەلی و محەمەد رۆستەم و مستەفا غەفوورو...هتد)بوون.
بۆ نووسینەوەی ئەو بابەتە بەپێویستمزانی پەیوەندی بەکاک (عەلی حەمکۆ بندیان) بکەم کە بۆ ماوەیەک بەرپرسی یەکێتی قوتابیان و لاوانی مەخموور بووە لەساڵانی (1970-1974), ئەویش بەسوپاسەوە کاک (سمکۆ)ی کوڕی شەهید رەفیقەسۆری پێناساندم، ئەوەبوو سمکۆ بۆی باسکردم کە پێشمەرگەکان بەر لەوەی بێنە مەخموور لەرێگایاندا بەماڵی خوالێخۆشبوو (کاک مەلای مشاری)دا دەڕۆن و خزمەت دەکرێن لەگوندی مشار، چونکە ئەو زاتە بەوە ناسرابوو کە پشتگیری لەپێشمەرگەو شۆرشی کردووە، دوای مانەوەیان لەوێداو دواتر بەرەوە مەخموور دێن ئیدی پەلامارەکە لەشەوێکدا ئەنجامدەدرێت کە بەداستانەکەی قشڵەی مەخموور دەناسرێت، ئەو شوێنە (دائیرەی ئەمن و بنکەی سەرەکی پۆلیسی قەزاو دادگای مەخموور)ی لەخۆدەگرت.
کاک سمکۆ چونکە کوڕی شەهید رەفیقەسۆرەو درێژەی بەپەیوەندیکردنی بەپێشمەرگەکان دواتر هەبووە ئەوانەی هەڤاڵی باوکیان بووینە, ئاماژەی بەوەکرد کە کەسێک بەناوی (تاهیر ئیبراهیم یوسف) لەگەڵ باوکم لەو شەڕەدا شەهید دەبێت، ئەمەو پێشمەرگەیەک بەناوی (محەمەد سلێمان)ناوێک بریندار دەبێت.
هەر سەبارەت بەم داستانە، کاک (عەبدوڵڵای مام عوسمان) کە خاوەن چایخانەیەک بوو لەنزیک قشڵەو پۆلیسەکان شەوانە لەگەڵ خەڵکی روویان دەکردە ئەوێ. کاک عەبدوڵڵا دەگێرێتەوە: کە لەناکاو ژمارەیەک پێشمەرگە کە نزیکەی (15) کەس دەبوون خۆیانکردە ناو چایخانەکەی ئەوو ئیدی پۆلیس وچەند قوتابیەکی عەرەب کە لە دواناوەندی مەخموور دەیانخوێند زراویان رژاوو حەپەسان، بەڵام پێشمەرگەیەکی پۆشتەو بەشان و شەوکەوت بەهێمنی و دەم بەخەندەو بەگفتەوە بەسڵاوکردنەوە رووی تێکردن و گوتی: مەترسن هیچ بۆ ئێوە نابێت, ئەوکەسە لەلای پێشمەرگەکانەوە بە (عەریف ئەبوزید) بانگ دەکرا، دواتر هەرخۆی وەک کەسی بەرپرس بۆ شەڕەکە لەسەر ئەژنۆ دانیشت و پێشمەرگەکانی رێنمایی دەکردن و بڕنۆکەی سوارکرد. ئیدی پێشمەرگەیەک بەئامێری بڵندگۆی مزگەوتی گەورەی مەخموور بانگی راهێنا بۆ قشڵەو تا خۆیان بدەنە دەستەوە بێ رژانی خوێن و روودانی شەڕ، بەڵام قشڵە تەقەی لە پێشمەرگەکان کردو بەو شێوەیە دەستڕیژی گوللە دابارییە سەریان کە ئەوانەی لە چایخانەکاندا بوون زانیان کە قشڵە گەمارۆ دراوەو شتێک هەیە بەرەو شوێنی تر رۆیشتن ئەوەی زۆر بەلامەو جوان و رەوشتی کوردانەی پێشمەرگایەتی بوو زۆر بەهێمنانە پۆلیس و قوتابیە عەرەباکانی دووردەخستەوە بەبێ توندوتیژییەوە بۆ شوێنێکی ئارامترو دوور لەمەترسییەوە, منیش بۆ پتر دڵنیابوون لە سەلامەتیان لەسەر داوای پێشمەرگەیەک پێمباشبوو بیانبەم بۆ ماڵی مامۆستا (عەبدولفەتاح) کە ئیمامی مزگەوتی گەورەی مەخموور بوو، ئەویش لە ماڵەکەی خۆیدا خزمەتی کردن.
عەبدوڵڵای مام عوسمان دەگێڕێتەوە کە پۆلیسێکی عەرەب خەڵکی باشور بوو بەناوی (زغیەر) کوژرا کە لەسەر بانی قشڵە شەڕی پێشمەرگەی دەکرد. ئەوەشی روونکردەوە کە پێشمەرگەیەکی قارەمان شەهیدبوو یەکێکی تر کە ویستبووی بۆمبێک لە بەردەرگای قشڵە بچێنێ بەئامانجی تێکشکاندنی دەرگا قایمەکەی قشڵە تا بچنە ژوورەوەو هێنانەدی ئامانج و پلانەکەیان بووە, بەڵام لەسەرەوە زەفەریان پێبردو شەهیدیان کرد. لەوبارەیەوە (سمکۆ رەفیق) بۆ رۆژنامەی (دەنگی مەخموور) باسی لەو رووداوەکردو گوتی ئەو پێشمەرگەیە باوکم بووەو راشیگەیاند کە پێشمەرگە گوللەی (ئارپیچی)یان بەبەشی سەرەوەی قشڵە نا، چونکە ئەو شوێنە زۆر قایم بوو گوللەکە نەتەقیەوەو لەدیواردا چەقیبوو. لەلایەن خۆشییەوە کاک عەبدوڵلا عوسمان ئەو رووداوەی بۆ پشتڕاستکردمەوە کە بۆ رۆژی دواتر بەرەو نیوەڕۆ هێزێکی سەربازی لە هەولێرەوە هاتن و بەوایەرو ئامێری تر سەرمان لێوە دەرنەدەچوو گوللە چەقیوەکەیان تەقاندەوە.
هەر سەبارەت بەم داستانە، بەرێز (مامەند تاهیر) کە شایەدحالێکی ئەم رووداوە بوو دەگێرێتەوە من خۆم ئەو شەوە لە چایخانەکەی خوالێخۆشبوو (یاسین ئەحمەد پیرداود) بووم ئەو دیمەنەم لە بیرناچێت کە موفەوەزێکی ئەمن خەڵکی بەغدا بوو تۆقیبوو خۆی لە نێو گونیەی رەژووی چایخانەکە شاردەوەو ئیتر ئێمە بەجێمان هێشت.
جێگەی باسە ئەوەی لەم داستانەدا دەیخۆنینەوە کە هێزەکە پتر مەبەستی ئەوە بووە نەک کوشتن و ئاژاوەنانەوە، بەڵکو پلانیان داتەکاندن و دەست بەسەرداگرتنی چەک و جبەخانەو هێزو دارودەستەی دوژمن و گرتنی ئەمنەکان بووە، لەوانەیە وەک بارمتەو یان وەشاندنی گورزێکی قورس بەرێزی رژێم بوو, هەروەک عەبدوڵڵای مام عوسمان ئاماژەی بەوەکرد کە لێدانی قشڵە ئامانج تیایدا وەشاندنی زەبرێک بوو بەو هێزەی کە رژێم هێنابوویە مەخموور کە بە (قوەی سەیار) ناسرابوو، کە پتر خەڵکی ناوەڕاستی عێراق بوون، خەڵکی مەخمووری پێ هەراسان ببوون.
پەرواوێزەکان:
رەفیق تۆفیق ئەمین: لەساڵی 1914 لەگوندی پونگینە لەدایکبووە, لەشەڕی داستانی قشڵە شەهید دەبێت و کەسێکی ئازاو چاونەترس بووە لە رۆژانی خەباتی پێشمەرگایەتی و لەگەڵ هەڤاڵەکانی زۆر روح سوک وقسەخۆش بووە, کەسێک بووە کە هەردەم لە چالاکی و نەبەردی لە ریز پێشمەرگەکان پێشەنگبووە, لەو چالاکیەکەش زۆر بەئازایەتی و فیداکارانە بەشدار دەبێت وخوێنی خۆی دەبەخشێ.
قشڵە: پاشماوەکەی تائێستا ماوەتەوە لە مەخموور کە شوێنەوارێکی سەردەمی عوسمانەکانە دەکەوێتە ناو جەرگەی بازاری مەخموور.
عەبدوڵڵای مام عوسمان شاناز: خاوەن چایخانەیەک بووەو کەسایەتیەکی رۆشنبیری مەخموورە، بۆ دیاری کردنی رێکەوتی ئەنجامدانی داستانی قشڵە هەرخۆی پەیوەندی بە (خدری ئەحمەدی مام قادر) کردووە.
⚠️ Ev babet bi zimana (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!