📊 بابەت 375,995 | وێنە 59,711 | پەڕتووک PDF 11,156 | فایلی پەیوەندیدار 44,533 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 15,089
لەم کاتەدا 5 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 05-08 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆05-08-2020
📆04-08-2020
📆03-08-2020
📆02-08-2020
📆01-08-2020
📆31-07-2020
📆30-07-2020
📂 زۆرتر ...
📅05 August
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
✌️ قەدریە ؟
یەکێک لە قوربانییەکانی شەڕی ناوخۆی نێوان ینک و پدک لە قەڵادزێ، کە لە ڕۆژی 06-08-1994 ڕوودیداوە.
👫 فەرهاد زەردی
تەمەن 26 ساڵ بووەو دوو منداڵی هەبووە، ئەو کۆڵبەرە شەوی 04-08--2016 لەگەڵ چەند کۆڵبەرێکی دیکە لە سێڕێیانی پیرکانیان کەوتنە بەر تەقەی هێزە سەربازییەکانی ئێران و لە ئەنجامدا کوژراوە.
👫 شێرکۆ بێکەس
کوڕی فایەق بێکەس و شەفیقە سەعیدی وەستا حەسەنە و لە 02-05-1940 لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لە دایک بووە.
تەمەنی هەشت ساڵان بووە بێکەسی باوکی ساڵی 1948 کۆچی دوایی دەکات.
منداڵی و لاوێتی شێرکۆ بێکەس پڕ بووە لە ئازار و ژانی بێکەسی و نالەباری رەوشی ئابوری.
لە نێو هەلومەرجی سەخت و بێکەسیدا قۆناغی ئامادەیی تەواو کردووە.
تەمەنی حەڤدە ساڵان بووە یەکەمین شیعری لە رۆژنامەی ژین بڵاو کردۆتەوە.
ساڵی 1965 دەبێت بە پێشمەرگە و لە رادیۆی دەنگی کوردستانی عێراق لە ئەشکەوتی سەردێمان دەست بە کار دەکات.
ساڵی
👫 رەفیق حیلمی
رەفیق محەمەد ساڵح
لەساڵی 1898دا لەشاری کەرکوک لەدایک بووەو خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لەکەرکووک و سلێمانی و ئامادەیی لەبەغداو پەیمانگای ئەندازەی لەئەستەمبۆڵ تەواوکردووەو لەساڵی 1920دا گەڕاوەتەوە کوردستان و بووەتە مامۆستایەکی پسپۆڕی ئەندازەو بیرکاری لەماوەی خوێندنی لەئەستەمبۆڵ فێری زمانی تورکی فەڕەنسی بووە جگەلە کوردی کە زمانی زگماکی خۆی بووه. کە شێخ مەحمودی حەفید بۆ جاری دووەم لەمانگی تشرینی یەکەمی 1922 کابینەیەکی تازەی داناوەناوی خۆی نا مەلیکی کوردستان، مامۆستا رەفیق حیلمی کردەڕاوێژکاری رامیا
📊 ئابووریی ئێران بەرەو ڕووخان دەچێت | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
ئابووریی ئێران بەرەو ڕووخان دەچێت
📊 ئامار و راپرسی


سەرۆکی دەزگای پلاندانانی ئێران، دانی بەوەداناوە، کە ئێران لەماوەی 10 مانگدا تەنها توانیویەتی دوو ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل نەوت بفرۆشێت، لەبەر ئەوەی سەرچاوەی سەرەکی داهاتی ئێران نەوتە، کەمی فرۆشتنی نەوت ئەو وڵاتەی ڕووبەڕووی داڕوخانی ئابوری کردووەتەوە.
یەکێک لە پایە گرنگەکانی ئابووریی ئێران، هەناردەکردنی نەوتە، بەشێوەیەک، کە ڕۆژانە سێ ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە دەکرد بەڵام لە ئێستادا بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەری، ئێران توانای هەناردەکردنی نەوتی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، ئەوەش ئابوری ئێرانی ڕووبەڕووی مەترسی داڕوخان کردووەتەوە، هەرچەند گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەر ئێران، دەرکەوتووە، بەڵام ئەمریکا سورە لەسەر ئەوەی ڕێژەی فرۆشتنی نەوتی ئێران بهێێتە سفر بەرمیل.
کرێکاران، ماموستایان، خوێندکاران، خانەنشینان و... ناوبەناو ناڕەزایەتی دەردەبڕن و خۆپێشاندان دەکەن، زۆرێک لە کارگەو و کۆمپانیاکان، یان داخراون یان کارەکانیان ڕاگرتووە و کرێکارانیان لەکار دەرکردووە، ئەو کارگانەش هێشتا نیوە و ناتەواو کار دەکەن توانای پێدانی حەقدەستی کرێکارانیان نییە و ناتوانن بەهۆی گەمارۆکانەوە ماددەی دەستپێکی کارەکانیان دابین بکەن.
داهاتی سەرەکی وڵاتی ئێران لە نەوت دابین دەکرێت، بە شێوەیەک کە 80٪ی هەناردەی گشتی ئێران پێکدێنێت و 60٪ی داهاتی حکومەت لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوەتەوە دابین دەکرێت، بەڵام لە ماوەی ڕابردوو و بە گەڕانەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و ئاستتەنگ بوونی فرۆشتنی نەوتی ئەو وڵاتە لەژێر کاریگەری گەمارۆکان، دەوڵەتی ئێران دانی بەوە داناوە کە ئیتر وەکو جاران ناتوانێت نەوت بفرۆشیت.
محەمەد باقر نەوبەخت، سەرۆکی دەزگای پلاندانانی ئێران، دوێنی بە ئاژانسە ئێرانیەکانی ڕاگەیاندبوو، کە گەمارۆ نەوتییەکانی ئەمریکا بووەتە هۆی ئەوەی دەوڵەتی ئێران بە سەختی تووشی کێشە ببێت و لەماوەی 10 مانگدا ئێران تەنها دووملیۆن و 800 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، جگە لە کێشەی ڕێژەی کەمیی فرۆشی نەوت، دەوڵەتی ئێران ناتوانێت ئەو دراوە بگەڕێنێتەوە، کە لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوت دەستی دەکەوێت، ئەوەش دەگڕێتەوە بۆ ئەو خاڵانەی ئەمریکا لە خولی دووەمی گەمارۆکانی بۆ سەر ئێران دیاری کردبوو.
لە خاڵی چوارەمیی گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەر ئێران، ئاماژە بەوەکراوە کردنەوەی ئەژماری بانکی دەرەوەی سنورەکانی ئێران و ئاڵوگۆڕی ڕیاڵ بە ڕێژەی زۆر قەدەغەیە هەوەرها لە خاڵی 10ی ئەو گەمارۆکاندا جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەموو شێوەیک بازاڕی نەوت و پەترۆ کیمیاوی لەگەڵ ئێران قەدەغەیە.
نەوبەخت، ئاماژەی بەوەش کردبوو، کە بۆ هەناردەکردنی نەوت حکومەت پێویستی بە کەشتی-یە، بەڵام پیشەسازی کەشتیوانی ئێمەش گەمارۆی لەسەرە، تەنانەت ئەگەر بتوانین کەشتیەک بۆ گواستنەوەی نەوت بدۆزینەوە پێویستە ئەو کەشتی-یە بیمە بکرێت، بەڵام بیمەکانیشمان گەمارۆیان خراوەتەسەر.
لە خاڵی نۆیەمی گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەر ئێران هاتووە: چالاکی بەندەرەکان، کەشتیوانی و کەشتیسازی و پێشەسازی گرێدراوی ئەوانە گەرمارۆی دەخرێتە سەر و لە خاڵی 13ەش جەخت لەوە دەکاتەوە کە هاوکاری لەگەڵ ئێران لەسەر گەرەنتی خزمەتگوزاری و بیمە قەدەغەیە.
سەرەڕای ئەمانە بەرزبوونەوەی بەهای شتومەک، هەڵئاوسانی لەڕادەبەدەر، دابەزینی بەهای تمەن لەبەرامبەر دولار، داخران و ڕاگرتنی کاری کارگەکان، بێکاری و بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەژاری و نەگونجانی داهات لەگەڵ خەرجی، ئاماژەیە بەوەی، کە دەوڵەتی ئێران لە بواری ئابوورییەوە تووشی کارەسات بووە و کۆی ئەمانە دەریدەخات، بە پێچەوانەی وتەی بەرپرسان و کاربەدەستانی ئیڕان لەسەر بێکاریگەربوونی گەمارۆکانی ئەمریکا، ئابووریی ئێران بەرەو داڕمان و ڕووخان دەڕوات و چیتر بەرگەی ئەو فشارانە ناگرێت.
لە ماوەی ڕابردوودا مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی چەندین وڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاستکرد و لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای زۆربەی وڵاتانی عەرەب-دا لە چوارچێوەی دروستکردنی فشاری زیاتر بۆ سەر ئێران، کۆبوونەوەی ئەنجامدا و بڕیارە مانگی داهاتوو لە وارشۆی پایتەختی پۆلەندا لوتکەیەک بە بەشداری زۆربەی وڵاتانی جیهان و ناوچەکە لەدژی ئێران بەڕێوەبچێت، کە بێگومان لە ئاکامی دەرهاوێشتەکانی ئەو لوتکەیە و دروستکردنی هاوپەیمانیەتیەکی دیکە، ئێران هەرچی زیاتر لە بواری سیاسیش گەمارۆ دەدرێت و دەخرێتە دۆخێکەوە، کە یان لە هەڵوێستەکانی پاشگەز ببێتەوە یان خۆی بۆ شەڕیکی سەخت ئامادە بکات.
ئەمانە سەرڕای ئەوەن، کە جموجۆڵە سەربازیەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و بە تایبەت کەنداوی فارس زیادی کردووە و ئاماژەکان بەرەو ئامادەکاری بۆ شەڕ، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان، هەروەها کشانەوەی هێز لە سوریا بەرەو نزیک سنورەکانی ئێران، هێنانی کەشتی فڕۆکەهەڵگری جەنگی ئەمریکا بەناوی 'یو ئێس ئێس جان سی ئستەینیس' بۆ کەنداو، هەموو نیشانەی شەڕ یان لانێ کەم پاشەکشە کردن بە ئێرانە لە ناوچەکە بەرەو سنورەکانی خۆی.
ئایا ئێران ئامادەیە بۆ شەڕ! ئەو شەڕە ڕوو دەدات یان نا! شتێکە گرێدراوی تێپەڕبوونی کاتە، بەڵام ئەوەی دیارە ئەمەیە، کە ئێران بەرگەی ئەو هەموو فشارە ئابووریی و سیاسییانە ناگرێت، هەروەک لە ڕۆژانی ڕابردووش کاربەدەستانی سەربازانی ئێران ڕایانگەیاند، کە هێزیان لە ناوچەکە نەماوە و بوونیان لە سوریا بوونی ڕاوێژکارییە، کە ئاماژەیەکە بۆ قبوڵ کردنی مەرجەکانی ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئێران لە ناوچەکە و گەڕانەوەیان بۆ ناو سنورەکانی خۆی، هەروەها ئەو دانپێدانانەی دیکە لەسەر کاریگەربوونی گەمارۆکان، کە زۆربەی کاربەدەستانی باڵای ئێران ڕاستەوخۆ یان لە ناو قسەکانیاندا دانیان پێناوە، دەریدەخات، کە ئێران بێ مەیل نییە دانوستان لەگەڵ ئامریکا بکات.[1]
20-01-201920-01-2019
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 20-01-2019

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 20-01-2019
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💰 ئابووری و نەوت
📈 جۆری ئامار و راپرسی: ⚠️ قەیران
🗺 وڵات - هەرێم: 🇮🇷 ئێران
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 20 2019 10:47AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Jan 20 2019 12:11PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Jan 20 2019 12:11PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 560 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئابووریی ئێران بەرەو ڕووخان دەچێت
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️20-01-2019
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,265 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574