بڕیاردراوە بڕی چوار ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ رێگای هەولێر – کۆیە و پردی سماقۆڵی و دۆڵی سماقۆڵی تەر
📊 Amar u Rapirsîya
دواڕۆژ، هانا
چۆمانچۆمانی
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەریم لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای
هەولێرهەولێر، بڕیاردراوە بڕی چوار ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ رێگای هەولێر –
کۆیەکۆیە و پردی سماقۆڵی و دۆڵی سماقۆڵی تەرخانبکرێت.
نیار عوزێری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ یەکشەممە 20 کانوونی دووەمی 2019 بە دواڕۆژی راگەیاند: ئەمڕۆ لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بەمەبەستی کێشەکانی ڕێگای هەوڵێر- کۆیە سەردانی وەزیری ئاوەدانکردنەوە (دەرباز کۆسرەت رەسوڵ)مان کرد.
راشیگەیاند: لەپاڵ کارکردن لە پرۆژەی جووسایدی هەولێر- کۆیە، بڕیاریانداوە وەک وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە رێگای کۆنی کۆیەش نۆژەن بکرێتەوە.
عوزێری وتیشی: وەزیری ئاوەدانکردنەوە باسی لەوەکرد وەک پلانی یەکەم تا کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە بڕیاریانداوە رێگای کۆنی کۆیە فراوان بکرێت لە حەوت مەتر بۆ نۆ مەتر، تا بەفر و بارەنەکە کۆتایی دێت، دواتر کار لە جووت سایدی هەولێر - کۆیە دەستپێدەکات و تا کۆتاییهاتنی پرۆژەکە بەردەوام دەبێت و پارەشی بۆ تەرخان دەکرێت.
لەبارەی بڕی پارەکەوە وتی: نۆژەنکردنەوەی ڕێگای هەولێر- کۆیە بڕی چوار ملیار و 500 ملیۆن دیناری بۆ تەرخاندەکرێت.
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: وەزیری ئاوەدانکردنەوە بەڵێنیداوە کە رێگای هەولێر – مەخمور و رێگای نزیگ گوندی منارە و چوارڕیانی
دیبەگەدیبەگەش چاک بکرێت و پارەی بۆ تەرخانبکرێت.
[1]
20-01-201920-01-2019 ⚠️ Ev babet bi zimana (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!