هێزەکانی ڕزگاریی #عەفرین# (HRE) دەربارەی چالاکییەکانیان لە عەفرین ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: (لە 20ی کانوونی دووەم\30ی بەفرانبار-دا، #شەڕڤان#انی ئێمە لە دەوروبەری ناوچەی مارع کە دەکەوێتە باکووری حەلەب بلدۆزەرێکی چەتەکانیان کردووەتە ئامانج کە توونێل و خەندەقی بۆ چەتەکان لێ دەدا. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا بلدۆزەرەکە بەتەواوی تێکشکێنرا. هەرچەندە چالاکییەکە زیانی گیانیی چەتەکانیشی لێکەوتەوە، بەڵام دەربارەی وردەکارییەکەی زانیاری ڕوون بەدەستنەخرا.)[1]
#21-01-2019#
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,924 بار مشاهده شده است