图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,018
图片 105,415
书籍 19,103
相关文件 95,987
Video 1,285
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بەبۆنەی 2ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان (کۆماری کوردستان، لاپەڕەیەک لە مێژوو و چرایەک بۆ داهاتوو)
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بەبۆنەی 2ی ڕێبەندان...

ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بەبۆنەی 2ی ڕێبەندان...
هاونیشتمانییان و خەڵکی خەباتکاری کوردستان!
حیزب و لایەنە سیاسییەکان
لە ڕۆژی مێژوویی 2ی ڕێبەندان، ڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان دایین. کۆماری کوردستان وەک یەکەم کیانی سیاسیی کورد لە فۆڕمی کۆماریدا جێگەیەکی تایبەتیی لە مێژووی نەتەوەکەماندا هەیە، ڕووداوێک و مێژوویەک کە لە کاتی خۆیدا بووە ڕەمزی یەکیەتی و یەکبوونی نەتەوەی کورد و ئێستاش دوای 73 ساڵ تێپەڕینی کات، نەک نەبووەتە بیروەری؛ بگرە هەروا نوێنگەی یەکیەتیی نەتەوەکەمانە.
ئەو بنچینە سەرەکییەی کۆماری کوردستانی لەسەر دامەزرا، کوردستانیبوون و شوناسخوازیی کورد بە باوەڕهەبوونی بە دێموکراسی بوو، گوتارێکی پێشکەوتخوازانە کە لەو سەردەمدا چەند قەڵەمبازێک لە پێشەوەی نیزامە سیاسییەکانی دەوروبەری خۆی بوو. بنچینە و باوەڕێک کە دوای حەوت دەیە ئێستاش هەم هەوێنی یەکبوونی کورد و هێزە سیاسییەکانی و، هەم ئازادی و دێموکراسی و دابینکردنی مافە ئینسانی و نەتەوەییەکانی خەڵکی کوردستان وەک گوتاری کۆمار، داوای هاوبەشی هەموو خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
کۆماری کوردستان بزووتنەوەیەکی سەردەمیانە لە کاتی خۆیدا و دەسکەوتێکی نەتەوەییە بۆ ئێستاش و، ئەزموونێکی بەنرخیشە بۆ پرسی کورد و؛ لە هەمانکاتدا میراتی مێژوویەکی هاوبەشە بۆ دەوڵەتداریی کوردی.
تەمەنی کورتخایەنی کەمتر لە ساڵێک، بەڵام کار و کارنامەیەکی درەوشاوە لە خزمەتکردنی خەڵک و سیاسەت و ڕوانگەی کۆمار بۆ دەسەڵات و داهاتووی وڵات هیندە پڕ و پڕبایەخە کە ئێستاش بە هیوای دووبارە بنیاتنانەوە و وەدیهێنانەوەی کیانێکی سیاسیی لەو چەشنە بین. ئەزموونی دەسەڵاتدارەتی و ئیداری لەو کۆمارە ساوایەدا، بۆ هەر دەسەڵاتێکی دێموکراتیک لە سەردەمی ئێستاشدا، دەتوانێ جێگای لێ فێربوون بێ. ڕێزگرتن لە جیاوازیی نەتەوەیی، زمانی و ئایینی و پێکەوەژیانیان لە سەر بناغەی ڕێزگرتن لە یەکتر، باوەڕ بە ئازادیی بیرورادەربڕین، گرینگیدان بە بووژاندنەوەی کولتور و هونەر و ئەدەبیاتی نەتەوەیی، خوێندنی بە خۆڕایی، هاندانی کچان بۆ خوێندن و بە ڕەسمی ناسین و جیبەجێکردنی خوێندن بە زمانی دایک نەک هەر بۆ مندالانی کورد بەڵکوو بۆ کەمایەتییە زمانییەکانی دیکە، بڕەوپێدانی گیانی وێکهەڵکردن لە نێوان دانیشتوانی شار و گوند و چین و توێژە جۆراوجۆرەکان و بە هێزکردنی کولتووری پاڵوێکدان لە پێناو بەرژەوەندیی نەتەوەیی، پێشوازی و باوەشکردنەوە بۆ ڕۆڵە دڵسۆزەکانی نەتەوەی کورد لە بەشەکانی دیکە و بوار ڕەخساندن بۆ خزمەتکردنیان بەو کۆمارە، گرتنەبەری ڕێگای دیالۆگ و لێکتێگەیشتن لەگەڵ حکومەتی میللیی ئازەربایجان و ئازەرییەکان و پێشنیاری هاوکاری و هاوپەیمانەتی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ دوژمنی هاوبەش، لە ئەزموونە بە نرخەکانی ئەو دەسەڵاتە کوردییەن. ئەم کۆمارە بە هەڵکردن و ڕەسمیەتدان بە ئالای کوردستان و داهێنانی سروودی نەتەوەیی و چەمکی پێشمەرگە، کۆمەڵێک بۆشایی لە گیان و هزری نەتەوەیی و لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورددا پڕ کردەوە.
بەڵام ئەزموونەکانی کۆماری کوردستان لە شوێنی دیکەش هەم جێی تێڕامانن و هەم لێ فێربوون. هەوڵدان بۆ یەکبوون و تەبایی، ڕێزگرتن لە فرەیی و جۆراوجۆرییەکانی کۆمەڵگە و دەستنانە نێو دەستی یەکتر بۆ سەرخستنی پڕۆسەی نەتەوەیی وانەگەلێکن کە ئێستاش دەبێ ڕێنیشاندەر و لەبەرچاومان بن.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە چاوی بایەخەوە لە دەسکەوتەکانی کۆماری کوردستان و ئەم واقعە گرینگە مێژووییە دەڕوانێ و پێی وایە کە پێویستە بێ لەبەرچاوگرتنی سنوورە فیکری و سیاسییەکان و بێ سەرنجدان بە جیاوازییە ئایینی، زاراوەیی و جۆغرافییەکان، لە دەوری فەلسەفەی پێکهاتنی کۆماری کوردستان و ئامانجەکانی کۆ ببینەوە. خەڵکی کوردستان مافی ڕەوای خۆیانە کە لە سەرخاکی خۆیان و لە چوارچێوەی ئێرانێکی دیموکراتیک و فیدراڵدا، مافی چارەنووسی خۆیان بگرنە دەست. ڕوون و ئاشکراشە کە باوەڕ بەو مافە هەموو لایەکمان ئەرکدار دەکا گیانی یەکگرتوویی و هاوپێوەندی لە نێوخۆماندا چ وەک تاکەکانی کۆمەڵ و چ وەک هێز و لایەنە سیاسییەکان، هەر چی زیاتر بەهێزتر بکەین.
کۆماری ئیسلامیی ئێران، دوژمنی هاوبەش و دەسەڵاتی نگریسی زاڵ بەسەر ئێران لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوودا لەگەڵ هەموو حاشاکردنێکی لە مافە سیاسی و نەتەوەیی و مەدەنییەکانی کورد و نەتەوەکانی دیکەی ئێران و، سەپاندنی شەڕ بەسەر کوردستان و هەروەها زاڵکردنی کەشی سەرکوت و تۆقاندن؛ لەوەش خافڵ نەبووە هەتا بە چاندنی تۆوی دووبەرەکی و ناکۆکی پێش بە یەکڕیزی و یەکیەتیی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و هێزە سیاسییەکانیان بگرێ. وە لە ئێستاشدا کە ئەم ڕێژیمە چ لە ئاستی هاوکێشە ناوچەیی و جیهانییەکان و، چ لە ئاستی نێوخۆییدا بەرەوڕووی تەنگژە و قەیرانی قووڵ بووەتەوە؛ هەنگاوەکان لە پێناو یەکڕیزی و یەکخستنی پۆتانسیەلی خەباتکاری و شۆڕشگێریمان دەبێ توندتر و خێراتر بن.
لەمڕۆدا کە ناڕەزایەتییەکان لەنێو هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە و لە هەموو ڕەهەندەکاندا لە تەقینەوە و کڵپەسەندن دان، لە بارودۆخێکدا کە ئیدی هیچ کاربەدەستێکی ورد و درشتی ڕێژیمیش حاشا لەوە ناکەن هەموو زەرفییەتە نێوخۆییەکانی نیزامی سیاسی هەڵچۆڕاوە و نە ڕێفۆرمی حکومەتی و نە ناتوانن چیدی دادی ئەم ڕێژیمە بدەن؛ لەوەها بارودۆخێکدا هێزە سیاسییەکانی کوردستان دەبێ بە گوتار و کردەوەی شوناسخوازی و یەکبوون گۆڕانکارییەکان و مافویستیی کۆمەڵانی کوردستان مودیرییەت بکەن.
بزووتنەوەی کورد لە ئێران کە پاشخانێکی دەوڵەمەندی وەک کۆماری کوردستانی هەیە، بزووتنەوەیەکی پێشکەوتنخوازە و ڕچەشکێنی خەبات بۆ ڕووخاندنی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و بەربەرەکانی لەگەڵ ئەم ڕێژیمە سەرەڕۆیە بووە و ڕۆڵی سەرەکیشی دەبێ لە داهاتووی گۆڕانکارییەکان لە کوردستان و ئێراندا. بۆیە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران پێی وایە بۆ ئەرکی سەرەکیمان کە سەرخستنی جووڵانەوەی مافخوازیمان و چێکردنی داهاتوویەکی گەش و پڕهیوایە، دەبێ بۆ وانە پڕبایەخەکانی کۆماری کوردستان بگەڕێینەوە کە بریتین لە: پێویستیی یەکیەتی، یەکڕیزی و هاوهەڵویستیی هەموو هێزە سیاسییەکانی کوردستان و بەهێزکردنی سەنگەری هاوبەشی خەبات لەنێوان حیزبەکان و کۆمەڵانی خەڵک.
سڵاو لە گیانی پاکی پێشەوا قازی محەممەد و دامەزرێنەرانی کۆماری کوردستان!
سلاو لە ئامانجە بەرز و ئینسانییەکانی کۆماری کوردستان !
سەرکەوێ خەباتی نەتەوەیی ڕەوا و پڕ شانازیی گەلی کورد لە ئێران!
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
2ی ڕێبەندانی 1397
#22-01-2019#
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览2,056
HashTag
来源
挂钩项目: 2
Publication date: 22-01-2019 (5 年份的)
Document style: No specified T4 547
文件类型: 原文
普罗旺斯: 东库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( نالیا ئیبراهیم 22-01-2019
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on22-01-2019
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):22-01-2019
URL
此产品已被浏览2,056
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,018
图片 105,415
书籍 19,103
相关文件 95,987
Video 1,285
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!