📊 بابەت 374,093 | وێنە 58,944 | پەڕتووک PDF 10,970 | فایلی پەیوەندیدار 42,351 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,566
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 03-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅03 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 01-06-2020
باکووری کوردستان
- لە گەڕەکێکی شارۆچکەی کایاپنار سەر بە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان 55 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکران. لە روها و مێردینیش 8 باڵەخانە و ئاواییەک کەرەنتینکران.[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لقی یەکی دادگای ئینقلابی کرماشان، حوکمی 5 ساڵ زیندانیی تەعزیری بۆ رەسووڵ کەریمی، یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی 2019، بڕییەوە. لقی یەکی دادگای ئینقلابی کرماشان ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی تۆمەتبار کردبوو.[7]
- بەپێی ئەو ئامارانەی کە زانکۆ پ
✌️ عەقید سەربەست مەنتک
ناوی تەواوی (سەربەست جیهاد عەبدوڵڵا مەحموود)ە و نازناوی (سەربەست مەنتک)ە. لە ڕێکەوتی (10-10-1976) لە بناری چیای دێدەوان لە گوندی (بەلەبان)ی سەر بە شاری هەولێر لە دایکبووە. لە عەشیرەتی مەنتکە و سەر بە تیرەی (نەبیلەیە). لە خانەوادەیەکی نیشتیمانپەروەر و پڕ هەستی کوردایەتییەوە، بۆ پێشمەرگە و شۆڕش هەمیشە ماڵ و لانە و دیوەخانێکی پڕ هەڵوێست بوونە. خاوەنی چوار برا و سێ خوشکە، کە سێ برای پێشمەرگەن بە ناوەکانی: سەردار، هێرش و هێمن. باوکیشی پێشمەرگەی شۆڕش بووە، تا ساڵی 2001 کۆچی دوایی کرد. دوای نەمانی باوک
✌️ هەژار کەریمی
خەڵکی شاری مەهابادە، لە رۆژی 02-06-1983 لە شاری تەورێز گوللەبارانکرا.
👫 کەمال سابیر
لە ساڵی 1944 لە گەڕەکی مەڵکەندی لە سلێمانی چاوی بەدنیا هەڵهێناوه، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و خانەی مامۆستایانی هەر لە سلێمانی تەواوکردووه، هەر لە مناڵییەوە خەریکی کاری هونەری بووه، لە ناو هاوڕێکانی دا بەقسە خۆش و نوکتە چی ناسراوه، وە وهونەرمەند لە ساڵی 1970دا ژیانی هاوسەری پێکەوە ناوە خێزانێکی مام ناوەندی دروست کردووه، دوو کوڕ و دوو کچی لە پاش خۆی بەجێهێشتووە بەناوی هەردی، هەڤاڵ، هەڵاڵه و هەرێز وە لە چوارچێوەی خێزانەکەشی دا هەردەم وەک هاوڕێ رەفتاری لەگەڵدا کردوون.
مامۆستا کەمال هەرچۆن لە بوار
📝 ئارامی و ئاسایشی شاری کەرکو ک بەخەباتی یەکگرتوانە زامن دەکرێ! | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

ئارامی و ئاسایشی شاری کەرکو ک بەخەباتی یەکگرتوانە زامن دەکرێ!


بەدوای ڕوداوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەری 2017 و لەشکرکێشی سوپا و هێزە میلیشیا جۆربەجۆرەکانی شیعە و حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی و فیرقەی ئاڵتونی بۆ سەر شاری کەرکوککەرکوک و داسەپاندنی دەسەڵاتی سەربازی و میلیشیایی بەسەر شارەکەدا، بارودۆخی سیاسی و ئەمنی لەم شارەدا چوەتە قۆناغێکی ترسناک لە کێشمەکێشێکی دیکە لەنێوان حکومەتی عێراق و ئەحزابی ئیسلامی سیاسی شیعە و ئەحزابی ناسیونالیستی کورد. لەلایەک پارێزگاری سەپێنراو لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بەدەرکردنی چەند بریارێکی کۆنەپەرستانە و دەستبردن بۆ ڕووخاندنی ماڵان لەو گەڕەکانەی زۆربەی دانیشتوانی کوردزمانن و داگیرکردنی زەوی وزاری جوتیارانی چەند گوندێک و لابردنی چەندین بەڕێوەبەر و کارمەندی کوردزمان، نەک هەر به شیوازێکی تر سیاسەتی تەعریب و تەرحیلی ڕژێمی بەعسی فاشیستی زیندوکردۆتەوە، بگرە هەڵاواردن و دنەدانی نەتەوەپەرستی و شۆڤێنیستانەی پەرەپێداوە. لەلایەکی دیکەوە ئەحزابی ناسیونایستی کورد، بەتایبەت یەکێتی و پارتی بەشێک لە ململانێکەی خۆیان لەسەر پۆست و پێکهێنانی کابینەی تازەی حکومەتی هەرێم هێناوەتە نێو ئەم شارەوە و دەیانەوێت بە دانانی پارێزگارێکی کوردزمانی سەر بەحزبەکانیان و گێرانەوەی بارودۆخەکە بۆ پێش 16 ی ئۆکتۆبەر و ڕاکێشانەوەی جارێکی تری هێزی چەکدار و ئاسایشیان بۆ شارەکە، نابەرپرسیارانە درێژە بەململانێی و ڕقەبەری قەومی لەکەرکوکدا بدەن. شەڕی بەرزکردنەوەی ئاڵا لەلایەن ئەحزابی ناسیۆنالیستی کوردیەوە و قەدەغەکردنی لەلایەن دەسەڵاتدارانی پارێزگاکەوە، نمونەیەکە لە سیاسەتی توندکردنەوەی ڕق و کینەی نەتەوەیی لەم شارەدا. بێگومان هەموو ئەم ڕاستیانەش شاهیدی ئەوه دەدەن کە ژیان و گوزەران و سەلامەتی و ئاسایشی دانیشتوانی ئەم شارە، کەوتۆتە بەردەم مەترسی و کارەساتێکی دڵتەزێنەوە. کارەساتێک که بەبێ لەبەر چاوگرتنی جیاوازیی زمان و ئاین، هەموو خەڵکی شارەکەی کردۆتە نیشانه.
خەڵکی شاری کەرکوک بەردەوام قوربانی کارنامەی سەرکوت و لەشکرکێشی حکومەتە یەک لەدوا یەکەکانی عێراق و سیاسەتی نابەرپرسانە و یاریکردنی حزبە بۆرژوا ناسیونالیستەکانی کوردە بەچارەنوسی خەڵکی ئەم شارەوە، تا لەڕێگەیەوە به بەرژەوەندیەکانی خۆیان بگەن و دەست بەسەر دەسەڵات و داهات و سامانی ئەم شارەدا بگرن. هەربۆیە نابێ فریوی ئه و بەڵێنە درۆییانە بخۆن که لەژێر ناوی ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکوکدا بەخەڵکی دەیدەن، چونکە خودی ئەم لایەنانە به تەجروبە نیشانیانداوە کە هەر خۆیان و هێزە میلیشیاکەیان سەرچاوە و هۆکاری نائارامی و شەڕی نەتەوەیی و سەرکوت و دەستدرێژیکردنە سەر موڵک و ماڵ و ژیانی ڕۆژانەی خەڵکن و نایانەوێ و ناتوانن دانیشتوانی ئەم شارە له دۆخێکی ئارام و پێکەوەژیاندا ڕابگرن. بەپێچەوانەوە گێرانەوەی دۆخی ئاسایی و مەدەنی بۆ ئەم شارە لەهەنگاوی یەکەمدا بەندە بە وەدەرنان و دەستکۆتاکردنی هێزە سەرکوتگەرەکانی حکومەتی عێراق و هێزی میلیشیای هەر حزبێکی ناسیۆنالیستی و ئیسلامیەوە.
خەڵکی شاری کەرکوک دەبێ بەرامبەر بەم دۆخە مەترسیداره و هەر ئەگەرێکی نەخوازراو، بە هوشیاریەوە لە ژیانی خۆیان و کارنامەی هێز و لایەنەکان بڕوانن و لەم ئاراستەیەشدا بەتەواوی تواناوە لەبەرامبەر مامەڵەی حکو مەتی عیراق و سیاسەتی کۆنەپەرستانەی ئەحزابی ئیسلامی سیاسی شیعە و سیاسەتی نەتەوەپەرستی یەکێتی و پارتیدا بوەستنەوە و ڕێگانەدەن بەڵا و تراژیادیایەکی تر بەسەر ژیانیاندا بسەپێننەوە.
هەردوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان وعێراق ڕادەگەیەنن که دورخستنەوەی هەر جۆرە مەترسیەک لەسەر ئەم شاره و ئاساییکردنەوەی ژیانی دانیشتوانەکەی، بە یەکیەتی و بە هاتنەمەیدانی خەباتی یەکگرتوانەی جەماوەری شاری کەرکوک و دوورکەوتنەوە لەگیانی نەتەوەپەرستی و دەمارگیری ئاینی مەیسەر دەبێ، بەوە دەبێ کە خەڵکی ئەم شارە ڕیزی خۆیان و بەرژەوەندیەکانیان لە ڕیزی ئەحزابی ناسیۆنالیست و تایفی و بەژەوەندیەکانیان جیابکەنەوە و یەکدەستانە لەدەوری ئەم خاڵانە بێنه مەیدانەوە و چارەنوسی خۆیان و شارەکەیان هەنگاو بەهەنگاو بەدەستەوەبگرن:
1/ چوونەدەرەوەی دەستبەجێی هێزە سەربازیەکانی حکومەتی عێراق و هێزە میلیشیاکان لە شارەکەدا.
2/ پارێزگاری بەوەکالەت (راکان جبوری) پارێزگارێکی داسەپاوە و هیچ شەرعیەتیکی نییە، بۆیە دەبێ لەسەر کار لابچێت.
3/ راگرتن و هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئه و بریارانەی که لەلایەن پارێزگاری داسەپێنراوەوە، بەدژی ئازادی و گوزەرانی خەڵکی ئەم شارە دراوە و بۆتە مایەی جیاکاری و ڕقەبەری نەتەوەیی.
4/ باشترکردنی ژیان وگوزەرانی دانیشتوانی شارەکە و خزمەتگوزاریەکان لە ڕێگای خەرجکردنی بەشێک لە داهاتی نەوتی شارەکەوە.
5/ زامنکردنی ئازادیی هەڵسوڕانی سیاسی بۆ هەموو لایەنەکان و دەستەبەرکردنی ئازادیی نیشتەجێبوون و مامەڵەکردن بەموڵک و ماڵەوه، بۆ هەموو دانێشتوانی شار بەبێ جیاوازی نەتەوەیی و ئاینی..
6/ هەرجۆرە رەفتار و گوفتارێک کە هانی رقەبەری نەتەوەیی و ئاینی و تیرەگەری دەدا و پێچەوانەیە لەگەڵ ژیانی پێکەوەیی و هاوڵاتی چونیەکی دانیشتوانی ئەم شارە، قەدەغە و وەک تاوان بناسرێ و ئەنجامدەرانی هەرکەس و لایەنێک بن دەبێ ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە.

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و کوردستان بانگەوازی سەرجەم خەڵکی شاری کەرکوک دەکەن کە لەپێناو هەڵگرتنی فەزای سەربازی و سەرکوت و بۆ دورخستنەوەی هەر مەترسیەک کە لە ئێستادا هەڕەشەیە بۆ سەر ژیان و گوزەرانیان، لەدەوری ئه و خواستانەی سەرەوە خەباتی خۆیان یەکخەن و ریزی یەکگرتوویان بهێننە مەیدانەوە. هەردوو حزب سپاردنی بەڕێوەبردنی ئەم شارە به ئیدارەیەکی کاتی کە ڕاستەوخۆ لەلایەن نوێنەرانی هەڵبژێردراوی خەڵک خۆیانەوە بەڕیوەببرێ و بەرپرسیاریەتی پاراستنی ئەمنیەت و دابینکردنی خزمەتگوزاریەکان لەئەستۆ بگرێ، بە ڕیگاچارەیەکی گونجاو دەزانن تا ئەو کاتەی کێشەی ئەم شارە لەچوارچێوەی چارەسەری کێشەی کورد لەئاست عێراقدا یەکلادەکرێتەوە.. بێگومان هاودڵی و هاوخەباتی دانیشتوانی ئەم شارە و یەکگرتوویی تێکۆشانی چینایەتی کرێکاران و زەحمەتکێشان و دورکەتنەوە لە دەمارگیری و رق و کینەی نەتەوەیی و تایەفی، بە پێناسەی ئینساندۆستیەوە دەتوانێ ئاسایشی کۆمەڵایەتی و بنەماکانی مەدەنیەت بپارێزێ و فەراهەمی بکات. هەر ئەمەش ئەبێتە مایەی ڕاکێشانی هاوپشتی و پاڵپشتی جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێشی سەراسەری عێراق بۆ دانیشتوانی ئەم شارە.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
18-01-201918-01-2019

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 18-01-2019
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Jan 23 2019 9:44PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 23 2019 9:53PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 23 2019 9:53PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 627 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

ئارامی و ئاسایشی شاری کەرکو ک بەخەباتی یەکگرتوانە زامن دەکرێ!

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق
2.👁️حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️18-01-2019
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 10,733 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574