کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
خالید ڕەشید
19-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مەحمودی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ سەعیدی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
12-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حەمەحسێن کێمنەی
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
کاک ئەحمەدی شێخ
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
کتېبخانە
داستانی شێخی سەنعان بە هەورامی
08-02-2024
زریان سەرچناری
کتېبخانە
حەدیسەو ڕاو ڕۆخانەی
04-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
کتېبخانە
جووجەڵەکێم
29-01-2024
ئەسعەد ڕەشید
کتېبخانە
ژەرەژە خاڵێ
29-01-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 514,869
ۋېنۍ 104,261
کتېبۍ PDF 18,882
فایلی پەیوەڼیدار 94,718
ڤیدیۆ 1,232
کتېبخانە
جووجەڵەکێم
کتېبخانە
حەدیسەو ڕاو ڕۆخانەی
کتېبخانە
داستانی شێخی سەنعان بە هەورامی
ژیواینامە
کاک ئەحمەدی شێخ
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
لە 10 ساڵدا 300 بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر زیادیانکردوە
نۋیستەکاتا بە ڕانۋیسېۋی پوختە پەی کوردیپێدیای کېیاندۍ. ئېمە پەی شمەیشا ئەرشیڤ کەرمۍ و پەی ھەتاھەتای چە فۆتیای پارېزنمېشا!
پېڕە: ئامارۍ و ڕاپەرسیۍ | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
لە 10 ساڵدا 300 بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر زیادیانکردوە
ئامارۍ و ڕاپەرسیۍ

لە 10 ساڵدا 300 بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر زیادیانکردوە
ئامارۍ و ڕاپەرسیۍ

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
بەڕێوەبەری ڕێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی ڕایدەگەیەنێت: لە 10 ساڵی ڕابردوودا 300 کەس لەبازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لەکوردستان زیادی کردووە، بۆیە ئەوان دەستیان بەهەڵمەتێک بۆ نەهێشتن و کەمکردنەوەی ئەو ماددەیە دەستیپێکردووە.
ئەمڕۆ ڕێکخراوی NLP بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری بەهاوکاری ئەوقافی #سلێمانی#، سیمینارێکی بۆ ژمارەیەکی زۆر لەمامۆستایانی ئاینی لە هۆڵی هۆتێل مەم و زین لەشاری سلێمانی ڕێکخست تا هانیان بدات، لەوتاری ڕۆژی هەینیدا هاووڵاتیان لەمەترسییەکانی بازرگانی و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر هۆشیار بکەنەوە، ئەو ڕێکخراوە بەنیازە دوای شاری سلێمانی، هەمان سیمینار، لەناوچەکانی #شارەزوور# و #گەرمیان# و ڕاپەڕینیش ساز بکات.
ئاسایش: لەدوو ساڵدا ئامارەکان کەمیکردووە
عەمید جەلال ئەمین، بەڕێوەبەری بەشی ماددە هۆشبەرەکان لەئاسایشی سلێمانی بەدواڕۆژی ڕاگەیاند: ساڵی ڕابردوو 248 کەس بەتۆمەتی بازرگانی و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون کە گەنجی خوار 18 ساڵ و ئافرەتیشیان تێدایە، بەڵام لەساڵی 2017دا 310 کەس دەستگیرکرابوون، هەرچەندە هەموو داتایەکیش 100% نییە، چونکە ڕەنگە خەڵکیش هەبێت دەستگیر نەکرابێت.
ناوبراو بەپێی ئەزموونی کارکردنی لەو بوارە، پێیوایە: سازکردنی سیمینار و وۆرکشۆپ بۆ نەهێشتن و کەمکردنەوەی ئەو ماددەیە زۆر گرنگە و وتی: بەتەنها دەستگیرکردنی بازرگان و بەکارهێنەران، ئەو ماددەیە کەمناکاتەوە ئەگەر هۆشیارکردنەوەی لەگەڵ نەبێت، بەڵکو هۆشیارکردنەوە لەپێش هەموو شتێکەوەیە، خەڵک هەبووە 7 جار ئازادکراوە و دەستگیرکراوەتەوە، لەبەرئەوەی هۆشیاری نەبووە.
لە 10 ساڵدا 300 بازرگان و بەکارهێنەر زیادیکردووە
هاوکار ڕەفیق، بەڕێوەبەری لقی سلێمانی ڕێکخراوی NLP بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری بۆ دواڕۆژی ڕوونکردەوە: ڕاستە ئاماری ساڵی ڕابردوو لە ساڵی 2017 کەمترە، بەڵام لەساڵی 2008دا 97 تا 100 کەس بەو تۆمەتە دەستگیرکراون، بەڵام لەساڵی 2018دا تەنها لەسنوری پارێزگای سلێمانی 248 کەسە و لەهەموو کوردستان 415 کەس دەستگیرکراون، بۆیە لەو 10 ساڵەدا نزیکەی 300 کەس زیادیکردووە، کەواتە بازرگانیکردن و بەکارهێنەری ئەو ماددەیە لەفراوانبووندایە.
زۆرجار بەرپرسانی ماددەی هۆشبەر زۆریی بەکارهێنانی ئەو ماددەیە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دەگێڕنەوە کە هاوسنووری هەرێمی کوردستانە، هاوکار دەڵێت: ئێران کاریگەری زۆری لەسەر کوردستان هەیە، لێرەوە حەب دەنێردرین بۆ ئێران و لەگەڵ ماددەی دیکە تێکەڵ دەکرێن و شیشەیان لێ دروست دەکرێت.
بەبۆچوونی ناوبراو بۆ نەهێشتن و کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئەو ماددەیە، پێویستە سنوورەکان توند بکرێنەوە، چونکە زۆربوونی بەکارهێنانی دەبێتە زیادبوونی کێشە خێزانییەکان و وتی: مامۆستایانی ئاینی کاریگەرییان زۆرە لەسەر خەڵک، بۆ نموونە باوک دەتوانێت کاریگەری لەسەر کوڕەکەی هەبێت، هاوڕێ دەتوانێت کاریگەری لەسەر هاوڕێی دیکەی هەبێت.
ئامارەکان چی دەڵێن؟
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەری ئاسایشی سلێمانی کە دراوەتە ئەو ڕێکخراوە، لەساڵی 2017دا 10 ئافرەت بەتۆمەتی بازرگانی و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون، بەڵام لەساڵی ڕابردوودا بۆ 14 ئافرەت بەرز بۆتەوە، هەروەها ساڵی ڕابردوو بڕی 415 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر گیراوە لەگەڵ 17 هەزار و 281 شیت حەبی هۆشبەری جۆراوجۆر.
مامۆستای ئاینی کاریگەری هەیە، بەمەرج
هەروەها مەلا عەتا #پێنجوێن#ی، جێگری سەرۆکی لقی سلێمان یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان بەدواڕۆژی ڕاگەیاند: بازرگانی و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر هیچی لەکیمیاباران بەرامبەر میللەت کەمتر نییە، مامۆستایانیش کاریگەرییان لەسەر خەڵک هەیە، بەڵام بەمەرجێک، وۆرکشۆپی دیکە بۆ ئەو پرسە بکرێت و میدیاکان هاوکاری مامۆستایان بن.
مەلا یاسین حەکیم کە بەشداربوویەکی وۆرکشۆپەکە بوو بۆ دواڕۆژی ڕوونکردەوە: ئەوانەی لەسەرشانیانە پەیام بەخەڵک بگەیەنن کە بەکارهێنانی ئەو ماددەیە خراپە و خێزان هەڵدەوەشێنێت، پاشان ئەرکی بەرپرسانی ئەمنییە ئەو حاڵەتە کەمبکەنەوە و نەیهێڵن.
هەڵمەتی هۆشیاری گرنگە
#مەریوان# حەسەن، توێژەری کۆمەڵایەتی لە لێدوانێکدا بۆ دواڕۆژ ڕایگەیاند: بەپێی ئامارەکان بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر زۆر بووە و هەڵمەتەکانی هۆشیاریش لەئاست پێویست نین، بۆیە زۆر گرنگە هەڵمەتی هۆشیاری زیاتر بکرێت.
ئەنجامدانی ئەو سیمینارە لەکاتێکدایە، لەماوەی ڕابردوودا دەزگای دواڕۆژ دۆسیەیەکی فراوانی سەبارەت بەکاریگەرییە خراپەکانی ئەو ماددەیە کردەوە و تیایدا چاوپێکەوتنی سازکرد لەگەڵ بارزگان و بەکارهێنەرانی ئەو ماددەیە لەنێو زیندان و بەرپرسانی ئەمنی و پزیشکانی دەروونی.[1]
#27-01-2019#
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 2,147 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 27-01-2019
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 2
ڕېکۆتۍ و ڕۇداۋۍ (کڕۆنۆلۆژیا)
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ڕېکۆتو ۋەڵاکەرڎەی: 27-01-2019 (5 ساڵە)
جۊرو ئاماری و ڕاپەرسای: بەرزۆبېیەی
جۊرو ئاماری و ڕاپەرسای: مادە بەنگکەرەکۍ
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
چنینیی بابەتۍ: 88%
88%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( هاوڕێ باخەوان )یۆ جە: 27-01-2019 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( نالیا ئیبراهیم ) چە: 27-01-2019 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( نالیا ئیبراهیم )یۆ جە:27-01-2019 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ 2,147 جارۍ ۋینیێنە

تازەکی
کتېبخانە
جووجەڵەکێم
29-01-2024
ئەسعەد ڕەشید
جووجەڵەکێم
کتېبخانە
حەدیسەو ڕاو ڕۆخانەی
04-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
حەدیسەو ڕاو ڕۆخانەی
کتېبخانە
داستانی شێخی سەنعان بە هەورامی
08-02-2024
زریان سەرچناری
داستانی شێخی سەنعان بە هەورامی
ژیواینامە
کاک ئەحمەدی شێخ
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
کاک ئەحمەدی شێخ
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
12-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
مێژووی زانایانی هەورامان
تۊماری تازە
ژیواینامە
خالید ڕەشید
19-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مەحمودی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ سەعیدی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
12-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حەمەحسێن کێمنەی
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
کاک ئەحمەدی شێخ
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
کتېبخانە
داستانی شێخی سەنعان بە هەورامی
08-02-2024
زریان سەرچناری
کتېبخانە
حەدیسەو ڕاو ڕۆخانەی
04-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
کتېبخانە
جووجەڵەکێم
29-01-2024
ئەسعەد ڕەشید
کتېبخانە
ژەرەژە خاڵێ
29-01-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 514,869
ۋېنۍ 104,261
کتېبۍ PDF 18,882
فایلی پەیوەڼیدار 94,718
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.078 چرکە(چرکۍ)!