هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد پرسەنامەیەک ئاڕاستەی کوردانی ئێزدی دەکات
بەڕێزان: بنەماڵەی کۆچکردو میر تەحسین بەگ.. خوشک و برایانی ئێزدی لە کوردستان و جیهان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکیی میر(تەحسین بەگ) میری ئێزدییانی کوردستان و جیهان-مان پێگەیشت، بۆ ئەو خەمەتان پرسەو ماتەمینیی قوڵی خۆمتان پێ دەگەیەنم، پرسەو سەرەخۆشیمان ئاڕاستەی خانەوادەی میر تەحسین بەگ بەتایبەت و ئەنجومەنی ڕووحانیی ئێزدی و کوردانی ئێزدی دەکەین.
میری تەحسین بەگ، وەک کەسایەتییەکی دیاری کوردستان و میری ئێزدیان، پێگە و رۆڵی لەپرسە نیشتمانییەکان و بەهێزکردنی کولتوری پێکەوەژیان و نزیکردنەوەی باوەڕەکان و سڕینەوەی گیانی توندڕەویی لە کوردستان و لەناو ئێزدییان هەرگیز لەبیرناکرێت، لەدەستدانی خەسارەتێکی گەورەیە بۆ هەمووان.
لە پەروەردگارمان داوایە گیانی کۆچکردوو بە بەزەیی خۆی شاد بکات، سەبوریی و دڵنەواییش بەخانەوادەکەی و خوشک و برایانی ئێزدی ببەخشێت و ئەوە دواین دڵتەنگیی و ناخۆشیی بێت.
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدهێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد
ئەندامی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
28-01-201928-01-2019