بەهۆی ئه و شەپۆلی بارانەی کە ڕووی لەهەرێمی کوردستان کردوه و ئاستی ئاوی #بەنداوی دوکان# بەبەراورد بەساڵی پار 770سم زیادیکردوە و بەوتەی بەرپرسی بەنداوەکەش بارانبارینی ئەمساڵ کاریگەری باشی دەبێت لەسەر بوژاندنەوەی ژێرخانی ئاو لەهەرێمی کوردستان.
لەوبارەیەوە حەمە تاهیر جەلال بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان تایبەت بە PUKmediaی ڕاگەیاند: تەنها لەماوەی ئەم شەپۆلە باران بارینەی هەرێمی کوردستانی گرتوەتەوە لەسنوری دوکان بڕی 86 ملم بارانباریوە و کۆی گشتی ئەمساڵ گەیشۆتە 430 ملم باران.
لەبارەی بەنداوی دوکانیشەوە ڕایگەیاند: ئاستی ئاوی لە بەنداوی دوکان 501 مەترە لە ئاستی ڕووی دەریاوە وتیشی، ئەگەر ئەم ئاستەش بە ساڵی پار بەراورد بکەین ئەوا 770سم زیادیکردوە.
بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان وتیشی بارانبارینی ئەمساڵ کاریگەری باشی دەبێت لەسەر بوژاندنەوەی ژێرخانی ئاو و بەرهەم هێنانی کارەبا.[1]
#29-01-2019#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 4,692 times
Write your comment about this item!