ناسناو: چەکدار ئانتەر
ناو و پاشناو: یڵماز یالچین
شوێنی لەدایکبوون: مێردین
ناوی دایک و باوک: زەکیە - کۆسه
کات و شوێنی شەهیدبوون: خواکورک - 07-12-2018
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: (هاوڕێ چەکدار ساڵی 1978 لە مێردین لەدایکبووە و لەنێو بنەماڵەیەکی وەڵاتپارێزدا گەورە بووە. لە تەمەنی گەنجیی خۆیدا زوڵم و ستەمکاری سەر گەلی کوردی بینیوە و چاوپۆشی لێ نەکردووە. تێگەیشت کە بە تێکۆشانێکی بەهێز دەکرێت ستەمکاری لەناوببرێت، بەو مەبەستە ساڵی 1997 لە گەورەشارەکانی تورکیاوە هاتە نێو ڕیزەکانی گەریلا. لەنێو هێزەکانی گەریلادا هەمیشە بە کەسایەتیی پاک و ئەداکار هاتە پێشەوە و هەموو ئەرکێکی جێبەجێ کرد. هاوڕێ چەکدار لە هەمان کاتدا بە هەڵسوکەوتی خۆی لە بەرانبەر بەهاکانی پارتی و ڕێکخستن، لە هەر دەڤەرێک لێی مابێتەوە، بۆ هەڤاڵەکانی بووە بە جێی متمانە. لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا هەتا سەرحەد و بۆتان گەریلایەتی کرد و مۆری لە زۆر سەرکەوتن دا. دوایین جار لە خواکورک بە ئەرکی خۆی هەڵدەستا، کاتێک هەوڵی دەدا لە چەمی شەهید بێریتان بپەڕێتەوە، کەوتە نێو ئاوی بەخووڕ و شەهید بوو.)
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,290 جار هاتیە دیتن