برسی مەنێرە بۆنان، جوانيش مەنێرە بۆ خوازبێنی
دەوترێت(سکی برسی لەهيچ ناپرسی)يان(يان برسی ئامۆژگاری وەرناگرێت) چونکە هەموو خولياو ئارەزووی لەسەر دابينکردنی پارچە نانێکە تاوەکو گەدەی پێ پڕبکاتەوە و برسێتيەکەی بڕەوێنێتەوە، هيچ بەند و بالۆرەيەکيش شوێنی سک خاڵيەتی ناگرێتەوە، توشی هەر نانێک بێت لوشی دەکات لە برژان و خاوی و گرمخاوی و کەڕەپوو و تاد ناپێچێتەوە، جوانيش واتە گەنج و لاو ئەگەر گەنج و لاويش بنێری بۆ بينينی کچان ئەوا هەموو کچێکيان بەدڵە و پێ جوانە تەنها و تەنانەت ئەگەر دوو داوە مووی بەسەريەوە بێت ڕازيە و پێی نەرم و نيان و شۆڕە سوار و شۆڕە ژنی خەونەکانيەتی هەر لەبەر ئەمەيە بووە بە ئيديۆم و کورد وتويەتی(برسی مەنێرە بۆنان، جوانيش مەنێرە بۆ خوازبێنی).
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,412 مرة