Kurdipedia.org
🏠 Սկիզբ
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧Հետադարձ կապ
ℹ️Օգտվողի մասին!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
ավելի շատ
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|Օգտվողի մասին!|Գրադարան|📅
🔀 Պատահական հատ.
❓ Օգնություն
📏 Օգտագործման պայմաններ
🔎 Ընդլայնված որոնում
➕ Ուղարկել
🔧 Գործիքներ
🏁 Լեզուներ
🔑 Իմ հաշիվը
✚ նոր նյութեր
👫 Կենսագրություն
Աբդուլլահ Օջալանը
👫 Կենսագրություն
Արամ Տիգրան
👫 Կենսագրություն
Նեչիրվան Բարզանին
👫 Կենսագրություն
Մուրաթ Քարայըլանը
📝 چوارەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی بەرخۆدانی کۆبانێ و تێکشکانی داعش پیرۆز بێت | խումբ: Քրդական փաստաթղթեր | Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Աստիճան Հատ
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ
☰ ավելի շատ
⭐ Ավելացնել իմ հավաքածուների
💬 Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!

✍️ Նյութերի պատմություն
🏷️ Metadata
RSS

📷 Փնտրել Google պատկերների հետ կապված ընտրված տարրը.
🔎 Փնտրել Google ընտրված տարրը.
✍️✍️ Թարմացնել այս նյութը!

چوارەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی بەرخۆدانی کۆبانێ و تێکشکانی داعش پیرۆز بێت
کۆبانێکۆبانێ لە 19ی تەموزی 2012 چەخماخەی شۆڕشی رۆژاوای کوردستانی لێدا. هێزەکانی رژێمی سوریای دەرکرد و بەڕیوەبەرێتی شاری گرتە دەست خۆی. کۆبانێ یەکێک لە کۆنتۆنەکانی رۆژاوای کوردستانە کە لە 27 کانونی دووەمی 2014دا دامەزرا. هەربۆیەش کۆبانێ بەو دەستپێشخەری و بەرخۆدانەی خۆی بوو بە ئامانجی هێزە داگیرکەرەکان.
داعشداعش کە لە رەگەزپەرستانی ناوچەکەو جیهادیستەکانی جیهان پێکهاتبوو، سەرکەوتنی کوردستانیانی لە رۆژاوای کوردستان پێ قبوڵ نەئەکرا، هێرشی کردە سەر کۆبانێ. هەموو داگیرکەرانی کوردستانیش بەو هێرشە شادمان بوون. بەڵام پشتیوان و یاریدەدەری هەرە بەهێزی داعش، دەوڵەتی تورکیا بوو. تورکیا بە مەبەستی تەفروتوناکردنی کورد لە باکوری سوریا، بە فراوانی هاوکاریی لۆجستیکی داعشی کرد. داعش کە لە تەلکۆچەرو تەلخەلەف تێکشکا بوو، داخی ئەو شکانەی بە کۆبانێ رشت و هێرشی کردە سەری.
کۆبانێ کە لە ئەیلولی 2014وە کەوتبووە بەر هێرشەکانی داعش، بەرخۆدانێکی مەزن و بێوێنەی کرد. داعش داگیرکردنی کۆبانێی کردبووە ئامانجێکی سەرەکی خۆی. بەڵام کۆبانیانیش بەرخۆدان و پاراستنی کۆبانێیان کردبووە ئامانجی مان و نەمانی خۆیان. کۆبانیان بە پێشەنگی هێزەکانی یەپەگەیەپەگە و یەپەژەیەپەژە بەرخۆدانێکی مەزنیان رێکخست. ئیدی کۆبانێ بوو بە مەیدانی جەنگ دژی وەحشییەت. کوردستانیان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دنیاش لەسەر بنەمای ئەو راستییەی کۆبانێ هەڵوێستی خۆیان دیاریی کرد.
کۆبانێ لە سەرانسەری کوردستاندا بوو بە ناوەندی بەرگریی. بۆ جیهانیش بوو بە سومبوڵی رووناکیی. کوردان لە هەوڵداندا بۆ پاراستنی کۆبانێ بوون بە یەک. لە باکور، باشور و رۆژهەڵاتی کوردستان گەریلا، لە باشوری کوردستان پێشمەرگە، چوون بە دەنگ یەپەگە و یەپەژە و خەڵکی کۆبانێوە. لە سەرانسەری کوردستان و لە دەرەوەی ولاتیش بە سەدان کوردستانیان روویان کردە کۆبانێ و بە فیداکاریی شانبەشانی کۆبانیان شەڕی پاراستنی وڵاتیان کرد. کۆبانێ بوو بە سەنگەری نیشتمانپەروەرانی کوردستان. دنیای مرۆڤدۆست و دیموکراتیش بە بەرخۆدانی کۆبانیان و خەڵکی کوردستان سەرسام بوون و پشیوانییەکی بەهێزیان پیشاندا. هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی دژی داعشیش هاوکاریەکی مەزنی سەربازی و مرۆیی کرد. کۆبانێ بەو هەنگاوە بەرز و بەهێزەی رێککەوتنی ناوخۆیی و بە پشتیوانیی دنیای دیموکرات، لە 28ی کانوونی دووەمی 2015دا لە تاریکستانی داعش رزگار کرا.
بەرخۆدانی کۆبانێ بوو بە سەرەتای تێکشکانی داعش. داعش یەکەمین گورزی بەهێزی تێکشانی لە کۆبانێ بەرکەوت. دوای سەرکەوتنی کۆبانێ، هێزەکانی رزگاریی هەنگاو بە هەنگاو کەوتنە راونانی داعش و تەواوی ناوچەکانیان بە رەقەی پایتەختیشیانەوە، لێ پاک کردنەوە.
چوار ساڵ دوای ئازادکردنی کۆبانێ و لە چوارەمین ساڵوەگەڕیدا، دوا گوندی ژێر دەستی داعش لە داعش پاککرایەوە. ئێستاش دەستی داعش لە هیچ شار و شارۆچکەو گوندێکدا نەماوە. ئەمەش بۆ تەواوی مرۆڤایەتی سەرکەوتنێکی گەورەو بەهادارە. ئەم سەرکەوتنەش هی هێزەکانی سوریای دیموکرات و هاوکار و هاوپەیمانەکانیانە. ئێمە پڕ بە دڵ پیرۆزبایی لە قەسەدەو هاوکارەکانی ئەکەین.
هەروەها ئێستا هەفتەی ساڵوەگەڕی دامەزراندی کانتۆنەکانی رۆژاوای کوردستانە. هەروەک ئەزانن لە 21.01.2014دا کانتۆنی جزیرە، لە 27.01.2014دا کانتۆنی کۆبانێ و لە 29.01.2014دا کانتۆنی عەفرینعەفرین دامەزران و راگەیەنران. سەرکەوتنی کۆبانێ و تێکشکانی تەواوی داعشیش لە هەمان هەفتەدا بەدیهات. ئێمە ئێستا پیرۆزبایی 3 سەرکەوتن بە یەکەوە ئەکەین.
ئەم سەرکەوتنانە بە قوربانییەکی زۆر، بە خوێنی هەزاران گیانبەختکردوو، بە رەنج و تێکۆشانی بەرخۆدەران بەدیهاتن. ئێمە سەرەتا شەهیدان و بەرخۆدەرانی کۆبانێ، رۆژاواو هەموو کوردستان، بەڕێز و شکۆوە بە بیردێنینەوەو لەو یادەدا سەری رێز لە بەرامبەریان دائەنەوێنین.
هەروەها ئێمە چوارەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی بەرخۆدانی کۆبانێ و پێنجەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی کۆنتۆنەکانی رۆژواو تێکشکاندنی داعش، لە گەلی رۆژاوا و تەواوی کوردستان و جیهان پیرۆز ئەکەین. سەرکەوتن بۆ شۆڕشی رۆژاوا ئەخوازین.
کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان - ک ن ک
25-01-201925-01-2019 برۆکسل

⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
🖇 կապված նյութեր: 3
📅 Ժամկետները եւ իրադարձություններ
1.👁️25-01-2019
☂️ Կողմերը & Կազմակերպություններ
1.👁️کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان - کەنەکە
📝 Քրդական փաստաթղթեր
1.👁️Çaremin Salvegera Serkevtina Berxwedana Kobanê û Têkbirina DAIŞê Pîroz be
📂[ ավելի շատ...]

⁉️ Նյութերի գույք
🏳️ Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 25-01-2019
📄 Document style: 📠
🗺 Երկիր - Նահանգ: Belgium
🌐 Լեզու - Բարբառ: 🏳️ Քրդական - Sorani
🏟 Կուսակցություն:

⁉️ Technical Metadata
©️ Հեղինակային ապրանքատեսակը արդեն տրվում Kurdipedia է իրը սեփականատիրոջ!
✨ Նյութի Որակի: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Վատ👎
✖️
 40%-49%
Վատ
✖️
 50%-59%
Վատ
✔️
 60%-69%
Միջին
✔️
 70%-79%
Շատ լավ
✔️
 80%-89%
Շատ լավ👍
✔️
 90%-99%
Գերազանց👏
99%
✔️
Ավելացրել է (Naliya Ibrahim) վրա Feb 6 2019 10:47PM
👌 Այս հոդվածը վերանայվել է եւ թողարկվել է (Hawrê Baxewan) կողմից Feb 6 2019 11:01PM
✍️ Այս տարրը վերջերս թարմացվել է (Naliya Ibrahim) վրա: Feb 6 2019 10:48PM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 Այս տարրը արդեն դիտվել 823 անգամ

📚 Գրադարան
  🕮 ավելի շատ...


📅 Ժամանակագրություն միջոցառումներ
  🗓️ 23-09-2020
  🗓️ 22-09-2020
  🗓️ 21-09-2020
  🗓️ 20-09-2020
  🗓️ 19-09-2020
  🗓️ 18-09-2020
  🗓️ 17-09-2020


💳 Նվիրատվություն
👫 Kurdipedia անդամներ
💬 Ձեր Կարծիքը
⭐ Այցելու Հավաքածուներ
📊 Վիճակագրություն Հոդվածներ 377,370
Նկարներ 60,359
Գրքեր 11,260
Կից փաստաթղթեր 45,793
📼 Video 179
🗄 Աղբյուրները 15,483
📌 Actual
Աբդուլլահ Օջալանը
...
Աբդուլլահ Օջալանը
Արամ Տիգրան
Արամ Տիգրան (1934 - 2009թ. օգոստոսի 8), ժամանակակից հայազգի երգիչ և երաժիշտ։ Ծնվել է հյուսիսային Սիրիայի Ալ-Քամիշլի բնակավայրում։ Մասնագիտացել է ուդ նվագելու մեջ։ Քսան տարեկան հասակից իրեն նվիրել է երաժշտությանը, երգել է երեք լեզուներով՝ քրդերեն, արաբերեն և հայերեն:
Համարվում է լավագույն քուրդ երգիչներից և երաժիշտներից մեկը: Ձայնագերել է շուրջ 230 երգ քրդերենով, 150՝ արաբերենով, 10՝ ասորերենով, 8՝ հունարենով։
Արամ Տիգրանը եղել է Քրդստանի բանվորական կուսակցության ցմահ առաջնորդ, այժմ` Թուրքիայի
Արամ Տիգրան
Նեչիրվան Բարզանին
...
Նեչիրվան Բարզանին
Մուրաթ Քարայըլանը
...
Մուրաթ Քարայըլանը

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.09
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Էջ սերունդ ժամանակ: 0,093 երկրորդ (ներ).
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574